عەلی کەریمی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەلی کەریمی لە ساڵی پەنجاکاندا لە شاری مەهاباد لە دایکبووە.

1730122018 .jpg

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە.

داوتر دەچیتە شاری تەورێز لە وڵاتی ئێران و هەتا ساڵی 1978 و دەسپێکی شۆڕشی گەلان دژ بە شای ئێران لەم شارە درێژەی بە خوێندن داوە.

هەر لەوێ لەگەڵ ڕامیاری و کوردایەتی ئاشنا بووە و چالاکیێکی زۆری هەبووە.

بە هۆی توندوتیژی و مەترسی لەسەر ژیانی گەڕاوەتەوە مەهاباد و لەوێش دوای کارەساتی هەکاری چووە بۆلای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوزەنگ بووەتە هاوڕێی کاک نەوشیروان مستەفا. هەتا سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێران و ڕووخانی شا یارمەتی و پشت و پەنای پێشمەرگە و خەباتی شۆڕشی نوێ بووە.

عەلی کەریمی و مام جەلال لەناوچەی خۆشناوەتی ساڵی 1983
عەلی کەریمی و مام جەلال لەناوچەی خۆشناوەتی ساڵی 1983

خۆی و چەند هاورێی نزیکی لە مەهاباد هاوکار و دۆستی نزیکی کۆمەڵەی مارکسی_لێنینی دواتر ڕەنجدەران بوون.

لە سەرەتای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و مەفرەزە سەرەتاییەکان بووەتە پێشمەرگە.

هەتا ساڵی 1983 لە دەیان شەر و نەبەرد و پەلامار دژی هێزی داگیرکەر شەڕی کردووە. بەشداری شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵات کردووە.

کە لە 1983 کۆمەلە بریاری بوونی خۆی بە حیزبی کمۆنیستی ئێران دەدا لەگەڵ چەندین هاوڕێی واز لە کۆمەڵە دەهێنن و خۆیان سەربەخۆ بە چەکەوە لە ناوچە ئازادەکان دێنودەچن.

سەرنجام دوای گرتنەوی زۆربەی ناوچە ئازادەکان لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕووی لە باشور کرد و چووە بۆ لای پێشمەرگەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان.

لە کۆتایی ساڵی 1984 چوو بۆ هەندەران. لە ساڵی 2000 وە لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بووە و هاتوچووی دەرەوەی وڵاتیش دەکات.

دوای 11ساڵ کاری بەردەوام، پەرتووکی ژیان و بەسەرهاتی زەبیحی لە ساڵی 1999 لە سوید بە چاپ گەیاند. بەسەدان وتار و وتووێژی لە گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆنەکان لەمەڕ نەیاربوونی بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و گەندەڵی و حکومەتی هەرێم هەیە.

کتێب و لە چاپدانەوەی گۆڤاری نیشتمانی کۆمەڵەی ژێکاف و چاپەمەنییەکانی کۆمەڵەی بە هاوکاری بنکەی ژین لە سلێمانی ساڵی 2008 لە ژێرناوی نیشتمان بە چاپ گەیاند.

نووسراوەی الردعلی الکوسموپولیتیە مامۆستا زەبیحی وەرگێڕآ و لە ساڵی 2017 بە چەند پێشەکی و ڕوونکردنەوە بە چاپی گەیاند.

لەساڵی 2009 لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ڕێککەوت و لە ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێن بەرپرسیارەتی هەبوو.

ئێستا وەک ڕەخنەگرێکی سەربەخۆ لە سلێمانی دادەنیشت و کەمکەمەش دەچێتەوە لەندەن