ع.ح.ب- محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0001 (2)14.jpg

محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی - ع.ح.ب لە ساڵی 1923دا لەدێی بەرزنجەی سەر بەقەزای چوارتا لەپارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

لەساڵی 1931 دەچنە سلێمانی و لەوێی نیشتەجێ بوون.

لەو شارە زیندووەدا چۆتە بەرخوێندنی فەرمیی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە.

313547749 .jpg

لەساڵی 1946دا بۆتە فەرمانبەر.

لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا چۆتەپاڵ بزووتنەوەی نیشتمانی پێشکەوتنخواز و لەساڵی 1963دا لەسەر هەڵوێستی رامیاری تووسی گرتن و ئەشکەنجەدەبێ و تاکو ساڵی 1968 بێ کارو فرمان دەمێنێتەوەئینجا لەسەر فرمانەکەی دانراوەتەوه.

"ع.ح.ب" لەساڵی 1945ەوە شیعری نیشتمانی هۆنیوەتەوەو لەسەرەتای ژیانی وێژەیدا کەوتووەتە بەرکاریگەری شیعرەکانی سالیمی ساحێبقران تایەر بەگی جاف و ئەدەب و شێخ رەزای تاڵەبانی و داویشدا شیعرەکانی پێرەمێردو گۆران پتر بۆ گۆڕەپانی وێژەیان راکێشاوه، بەڵام کەتوانای شاعیرییەتی بەهێزبووەبۆتەخاوەنی دەنگی خۆی.

309092685 .jpg

شاعیری نیشتیمانپەروەرمان، شاعیرێکی ریالیستی رەخنەگربوو، یەکەم هۆنراوەی سەرکەوتووی لەساڵی 1947دا لەگۆڤاری گەلاوێژدا بەناوی "لەگەنجی و پیری و مردنا" بڵاو کردۆتەوەو سەرنجی رەخنەگرانی پێ راکێشاوەو بووەتەشاعیری سروشت و جوانی و دەنگی هەژارەچەوساوەکان و شیعرەکانی بەزۆری لەسەر کێشی سووکی خۆماڵی کوردی دادەنان و ناوەرۆکێکی پتەوو روون و رەوانی پێ دەبەخشین، بۆیەنوێکاریی بەهۆنراوەکانیەوەدیاربووه.

لە6ی مانگی کانوونی دووەمی 2000دا لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 77 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و میللەتی کورد شاعیرێکی بەهرەداری لەدەست چوو.

شاعیر لەماوەی ژیانی ویژەیی دا چوار دیوانەشیعری بەچاپ گەیاندووەکەئەمانەی خوارەوەن:

1- ناسۆری دەروون لەساڵی 1968دا بەچاپی گەیاندووەو 188 لاپەڕەیه

2- گرێی نهێنیەکان - ساڵی 1975 چاپکراوەو 88 لاپەڕەیە

3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوەو 85 لاپەڕەیه

4- تریفەورێژاو - ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه[١]

310002597 6577040158.jpg

محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی (ع.ح.ب) شاعیرێکی شۆڕشگێڕونوێخوازی کورد

151427226 .jpg

١٩٢٣ — ٦ / ١ / ٢٠٠٠

نووسین و ئامادەکردن

(بەرزنجە ... شوێنی ئەدیبان وڕووناکبیران

ساڵی 1359 ی زایینی بەرامبەر 760 ی کۆچی ، کاتێک گوندێک لەسەردەستی جووتەبرا شێخ عیساو شێخ موسا لەدەڤەری شارباژێڕ دروست کراو بنیات نرا ، بووە وەرچەرخانێکی گرنگ و پڕ بایەخ لەناوچەکەداو ھەرزوو بووە جێگەنشینی خوێندەواران و نووسەران و شاعیران و ڕووناکبیران وزانایانی گەورە ، ھەرزووش بەرزنجە دەیان زاناو ڕووناکبیر لەئامێزیدا چاویان بەدنیای زانست و مەعریفەو خوێندەواری ھەڵھێناو بەدەڤەرەکانی کوردستان و ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە ، کەوتنە خزمەت بەزانست وزانیاری . چۆن بەرزنجە لەڕووکاری زانست و زانیارییەوە جێگەی بایەخە ، لەڕووکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیشەوە جێگەوبایەخی دیارەو بەناوەندێک یاخود سەنتەرێکی گرنگ لەناوچەکەدا دەکەوێتە بەرچاو و کاریگەریی زۆری بەسەرناوچەوگوندەکانی دەورو بەرەوە ھەیە ، کاتێک ساڵی 1927 قوتابخانە لەبەرزنجە کرایەوە ، یەکەم بەڕێوەبەر مامۆستا عەبدوڵڵا زێوەر بوو) محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی ناسراو بە (ع.ح.ب) یەکێکە لەشاعیرەگەورە نوێخوازەکانی سەدەی ڕابردوو ، کەدەکەوێتە سەردەم وقۆناغی مامۆستا (گۆران)ی نوێ کەرەوەی شیعری کوردی ودوای ئەویش .

314669784 66594323843660.jpg

شاعیرونووسەرو ڕۆژنامەنووس مامۆستا کاکەی فەللاح (١٩٢٨ — ١٩٩٠) لەکتێبە پڕبایەخ وناوازەکەیدا (کاروانی شیعری نوێی کوردی)وەک شاعیرێکی نوێخواز باسی کردووەولەڕیزبەندی شاعیرەگەورەنوێخوازونوێکەرەوەکانی شیعری کوردیی وەکو مامۆستایان گۆران وئەحمەدھەردی ودڵدارو بەختیار زێوەرو حەمەساڵح دیلان وکامەران موکری ومەدھۆشدا ناوی ھێناوە .

(کاکەی فەللاح کەھاوڕێی شاعیر بووە دەربارەی ع.ح.ب دەڵێت : ع.ح.ب دەنگێکی زوڵاڵی نەبەزین وتەقینەوەو شۆڕشە بەرامبەر بەدنیای ستەم و تاریکی وچەوساندنەوە .شێوەوڕێبازی گۆران لەشیعردا کاری تێکردووە . سەرەتای دەستپێکی شیعریی بۆساڵی 1945 , 1946 دەگەڕێتەوەوئەوشیعرەش یەکەم ھەنگاوی بووە بەناوی لەگەنجی و پیری ومردنا کەساڵی 1947 لەگۆڤاری گەلاوێژدا بڵاوی کردۆتەوە .کەواتە یەکەم ھەنگاووئەزموونی شاعیر بۆئەوساڵەو گۆڤاری گەلاوێژ دەگەڕێتەوە . دکتۆر مارف خەزنەدار لەبارەی (ع.ح.ب )وە دەڵێت : بەگشتی شیعری ع.ح.ب دەچێتە ناو خانەی (ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی)یەوە .)

بەداخەوە ئەم شاعیرەگەورەیە وانزیکەی بیست ساڵە ، کۆچی دوایی کردووەو تائێستابەپێی پێویست کاری بۆنەکراوەو لەسەری نەنووسراوە ، تەنیا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کۆی شیعرەکانی چاپ کراوەوخوالێخۆش بوو پڕۆفیسۆردکتۆر مارف خەزنەداریش لەکێبی (مێژووی ئەدەبی کوردی)ەکەیدا باسی لەم شاعیرەکردووە . تاخۆیشی لەژیاندابوو ھەوڵێکی ئەوتۆبەرچاوناکەوێ جگە لەم بابەتەی کاکەی فەللاح لەکتێبەکەیدا (کاروانی شیعری نوێی کوردی)و ، لەدوای ناوەڕاستی ھەشتاکانیش شاعیرونووسەری شەھید (دڵشادمەریوانی) لێکۆڵینەوەیەکی جوانی لەسەردیوانی (تریفەوڕێژاو)نووسی ولەگۆڤاری (کاروان)دا بڵاوی کردەوە .

شاعیر ناوی محەممەدە بەڵام پیتی (ع)ی بۆناوەکەی داناوە ، ئەویش وەکو ڕێزلێنانێک وبۆبەرزڕاگرتنی ناوی براشەھیدەکەی (شێخ عەلی شێخ حسێن بەرزنجی) وھەم بۆشاردنەوەی ناوی خۆی لەڕژێمی ئەوکاتەوترسی گرتن وڕاوەدوونان .

(ع.ح.ب)یان محەممەدشێخ حسێن بەرزنجی لەساڵی 1923 لەبەرزنجە لەدایک بووەولەساڵی 1931 ھاتۆتە شاری سلێمانی . بەھۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە خوێندنی تاقۆناغی ناوەندی تەواو کردووەو ساڵی 1946 بووەتە مووچەخۆرێکی بچووکی میری و ساڵی 1963 لەئیشەکەی دەرکراوەوتووشی ئازاروئەشکەنجەی ژیان ھاتووە . ھەرلەسەرەتای شیعر نووسینیەوە نازناوی (ع.ح.ب)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووەو لەزوربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکانی ئەوسەردەمەدا شیعری خۆی بڵاوکردۆتەوە .

لەماوەی ژیانیدا ئەم کتێبانەی بەچاپ گەیاندووە :

1_ ناسۆری دەروون (دیوانی شیعر) ساڵی شەستەکان چاپی کردووە . 2-گرێی نھێنیەکان (دیوانی شیعر) ساڵی حەفتاکان چاپی کردووە . 3-زەردەخەنەی تاساو (دیوانی شیعر) ساڵی 1980 چاپی کردووە . 4-وەرگێڕانی مەلحەمەی (ئۆدیسە)ی شاعیری گەورەی گریک (ھۆمیرۆس)بەشیعر لەعەرەبیەوە بۆکوردی ساڵی 1983 چاپی کردووە . 5-تریفەوڕێژاو (دیوانی شیعر) ساڵی 1985 چاپی کردووە .

لەڕۆژی ٦ / ١ / ٢٠٠٠ (ع.ح.ب)ی شاعیر دواماڵئاوایی لێکردین وبۆیەکجاری ژیانی جێھێشت .

شاعیر یەکەم شیعری خۆی لەساڵی 1946 دا نووسیوەوبڵاوکردۆتەوەو پێدەچێت شیعری (لەگەنجی وپیری ومردنا )بێت چونکەلەیەکەم دیوانی چاپ کراویدا (ناسۆری دەروون)یەکەم شیعرەولەدیوانەگەورەچاپ کراوەکەیشیدا کەلەلایەن بنەماڵەکەیەوە ساڵی 2013 چاپ کراوە ھەریەکەم شیعرە ، بێگومان ئەمەیەکێکە لەشاکارەزۆربەرزوجوانەکانی شاعیر .

شیعرەکانی (ع.ح.ب)پۆلێن ئەکرێن بەسەرچەندبەشێکدا وەکو دڵداری وخۆشەویستی ، کۆمەڵایەتی ، چینایەتی ، لەگەڵ شیعری نیشتمانی ونەتەوەیی کەئەم دوانەی دواییان بەشی ھەرەزۆری شیعرەکانێتی ، ھەندێک شیعریشی لەزمانی ترەوە وەرگێڕاوەبۆکوردی ، کۆمەڵێک شیعری بۆ منداڵانیش نووسیوە کەیەکێک لەوانە شیعری (گورنەتەڵە)یە .

(ع.ح.ب)وێڕای خۆشەویستیی بۆخاک وگەلەکەی خۆی وبۆنیشتمانەکەی ، خۆشەویستیی خۆی بۆگەلانی چەوساوەوبەشمەینەتی دنیاو سەرکردەجیھانیەکان وتووە ، ئەوشیعری بۆگەلی فەلەستین وگەلی میسروجەزائیروئێران وڤێتنام وگەلانی ئەفەریقی وسەرکردەی وەکو سپارتاکۆس وپاتریس لۆمۆمباو گیڤارا وتووەو پشتگیریی شۆڕشەکانیان بووە .

(ع.ح.ب )خاوەنی یەکێک لەجوانترین سروودە شۆڕشگێڕیەکانە کەسروودی (لێرە ناڕۆم)ە ولەدیوانی (زەردەخەنەی تاساو)دا بڵاوبۆتەوەو لەساڵانی ھەشتاکاندا لەلایەن (تیپی مۆسیقای شەھید کارزان)ەوە تۆمارکراوە .

لەکۆتاییدائەڵێم ھەزارچەپکە گوڵ وسڵاوودروود بۆگیانی پاک وڕۆحی بەرزەفڕی شاعیری گەورەی کورد ، شاعیری پێشکەوتنخوازو چینی چەوساوەکان مامۆستا محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی (ع.ح.ب) .

ئەوسەرچاوانەی بۆنووسینی ئەم بابەتە سوودم لێ وەرگرتوون : 1- ع.ح.ب شاعیرێکی مەنگ بەڵام بوێر نووسینی یوسف محەممەدبەرزنجی ڕۆژنامەی ئاسۆی کتێبخانە ژمارە (33) 13/1/2014 2-زەردەخەنەی تاساو -دیوانی شیعر ع.ح.ب ساڵی 1980 چاپ کراوە . 3-تریفەوڕێژاو -دیوانی شیعر ع.ح.ب ساڵی 1985 چاپ کراوە . 4-دیوانی ع.ح.ب (محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی) سەرجەم شیعرەکانی شاعیرەو لەلایەن (ئەندێرا محەممەدحسێن بەرزنجی)یەوە ساڵی 2013 چاپ کراوە . 5-کاروانی شیعری نوێی کوردی نووسینی حەمە حەمە ئەمین قادر (کاکەی فەللاح) -بەرگی یەکەم- ساڵی 1978 چاپ کراوە .

6-(بەرنامەی قەلەندەرخانە) کەلەکەناڵی (K24)ەوە پەخش ئەکرێت وبەرنامەیەکی تایبەت بەشاعیری گەورە (ع.ح.ب) بەبەشداریی ھونەرمەندوبێژەری بەتوانا کاک (حەمید بانەیی) وبەمیوانداریی مامۆستای چیرۆکنووس (محەممەد ساڵح سەعید) ، کەسوودێکی زۆرم لەم بەرنامە پڕبایەخە وەرگرت . 7-مامۆستای زێدەئازیز (عومەر مەعروف بەرزنجی)کەوەکو ئەنسکلۆپیدیایەک وسەرچاوەیەکی گرنگی زانیاریی ڕاست ودروست زۆرجار سوودوزانیاریی وردی پێگەیاندووم ، لێرەوە زۆرسوپاسی ئەکەم .

تێبینی : ئەم بابەتەم لەژمارە (12) ی گۆڤاری شارباژێڕ بڵاوبۆتەوە .[٢]

  1. کوردکۆلێکت
  2. سەرچاوە: تەھا عومەر