فایەق مام قادری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناو: فایەق

56811 w920.jpg

پاشناو/نازناو: مام قادری

رۆژی شەهیدبوون: 09-11-2022

شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شوێنی شەهیدبوون:مەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان

فایەق مام قادری، کە لە بەرخۆدانی خەڵک لە شاری مەهاباد، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارکانی حکومەت بەسەختی بریندار کرابوو و چووبووە کۆما، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی چوارشەممە، 18ی خەزەڵوەری2722 (9ی نۆڤامبری 2022)، فایەق مام قادری، تەمەن35 ساڵ دوای یەک مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەی "خومەینی" شاری ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ناوبراو شەش گوللە بەر سەر، پشت و سکی کەوتبوو.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مام قادری، تەرمی فایەق مام قادری لە ساردخانەی نەخۆشخانەی "خومەینی" ڕاگیراوە و هێشتا بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە فایەق مام قادری لەگەڵ مەسعوود فەرەج زادە، لە بەرخۆدانی خەڵکی مەهاباد شەوی شەممە، 20ی ڕەزبەری 2722 (15ی سێپتەمبەری 2022) کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە حکومەتییەکان و برینداربوون.

Fayegh1.jpg

هێزە حکومەتییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەو دوو هاووڵاتییەی تێدا بوو، لە نزیک گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەو دوو هاووڵاتییە برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازرابوونەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئورمیە.

هێزە حکومەتییەکان هەر ئەو شەوە دانا مام قادری برای چووکەی فایەق مام قادرییان بریندار و دەستبەسەر کردبوو. ناوبراو حەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

فایەق مام قادری، خێزاندار و باوکی دوومنداڵە و هەروەها ئەرکی بەخێوکردنی چوار خوشک و بنەماڵەی برایەکی دیکەی کە چەند ساڵێکە لە زیندانە، لە ئەستۆدا بووە.


سەرچاوە: ماڵپەری هەنگاو