فرانسیس یوسف شابو

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
فرانسیس..1.jpg

فرانسیس یوسف شابۆ، یەکەم شەهیدی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. کە لە 31-05 شەوی 01-06-1993 لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە تیرۆرکرا.

شەوی 01-06-1993، ئەندازیار فرانسیس یوسف شابو، ئەندامی لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری بوو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان. لە شاری دهۆک، لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە تیرۆرکرا.

شەهید فرانسیس لە ساڵی 1951 لە شارۆچکەی مانگێش لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، خوێندنی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە و لە ساڵی 1975 دەرچووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی بەدەستهێناوە، لە ماوەی کارە پیشەییەکانیدا چەندین پۆستی سەرکەوتووی کارگێڕی و ئەندازیاری لە شاری دهۆک بەدەستهێناوە قایمقامیەت کە دواهەمینیان بەڕێوەبەری بەشی ئاو و ئاوەڕۆ بوو لە شاری دهۆک.


شەهید فرانسیس یوسف شابو سەرلەبەیانی ڕۆژی 1/6/1993 لە شاری دهۆک لەسەر دەستی گروپێکی تیرۆریستی ناسراو کە تا ئێستاش لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە دەناسرێنەوە، بەڵام بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان، شەهیدکراو هێشتا مەلەفی شەهید فرانسیس یوسف شابو کراوەیە.

شەهید فرانسیس لەدوایی خۆی سێ منداڵ بەجێهێشتووە.[١]

فرانسیس...jpg