فریاد هیرانی
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
فریاد حەسەن ئەحمەد ناسراو بە (فریاد هیرانی) نوسەر و چالاكی سیاسی، چاودێری سیاسی و ئەندامی کۆمیتەی باشووری کوردستان (کەنەکەK.N.K)
ساڵی 1968 لە هیران و نازەنین لە دایکبووە.
دەرچووی پەیمانگای بازرگانی بووە لە ساڵی 1983 پەیوەندی دەکات بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە لەو کاتەدا سەر بە کەرتی رێکخستنی شەقڵاوە بووە.
پاش دەستبەرداربوونی لە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، لە گوندی ئەشکەفتان دەبێت بە پێشمەرگەی حیزبی شوعی ئێراقی تا ساڵی 1993.
لە ساڵی 1994 دامەزرێنەر و سەرنووسەری یەکەم ڕۆژنامەی ئازاد و ئەهلی بووە تاکوو 2005 بەردەوام بووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێریی کاری ڕۆژنامەوانییە.
فریاد هیرانی نووسەرو رۆژنامەنووس و تێکۆشەرێکی دیاری کوردستان، رۆژی 30-12-2023 بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
تەرمی نووسەر و رۆژنامەنووس فریاد هیرانی رۆژی شەممە 06-01-2024 لە ئەڵمانیاوە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان.
کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی تەرمەکەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی هەولێری نوێ بەرەو شارۆچکەی هیران بەرێدەخرێت و لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە گۆڕستانی (سولاوک) بەخاکیان سپارد .