فریال سلێمان خالید (زەلال حەسەکی)
فریال سلێمان خالید لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری حەسیچە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
فریاڵ سلێمان خالید لە تەمەنی منداڵیدا خەباتی ئازادی دەناسێت، دواتر بەتایبەتی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و خەباتی ئازادی لە ناوچەکەدا بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دادەنێت، لە ساڵی ١٩٩٣ و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا فریاڵ ڕووی لە خەباتی ئازادی کە لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەچووە کردوە. هەر کەسێک کاتێک بەشداری خەباتی ئازادی دەبێت ناوێک بۆ خۆی هەڵبژارد و بەو ناوە لە کۆمەڵگا و لە خەباتدا دەناسرێت، ئەم نەریتە تا ئەمڕۆش لە خەباتی ئازادیدا بەردەوامە، فریاڵ سلێمان خالیدیش کاتێک بەشدار دەبێت نازناوی زەلال لەخۆی دەنێت، دواتر لە ١٥ـی ئابی ١٩٩٥ بڕیارێکی ڕادیکاڵتر دەدات و خۆی زیاتر لەسەر فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان پێشدەخات، بەتایبەتی ویستی هەنگاوی گەورەتر لە خەبات بۆ ئازادیی ژناندا بنێت، پاش ماوەیەک ڕوو دەکاتە چیا ئازادەکان و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا خەبات دەکات.
ژنە تێکۆشەر فریاڵ سلێمان خالید، دوای ١٥ ساڵ تێکۆشان لە چیاکانی کوردستان، ڕووی لە بوارەکانی دیکەی تێکۆشان دەکات، لە خودی ڕێبەر ئۆجالانەوە فێری ئەوە بووە کە تەنها چەکدار بەس نییە، زۆر گرنگە کە یەکێتی، یەکگرتن و ڕێکخستنی هەموو گەلان ئەنجامبدرێت، لە خەباتی ئازادیدا تا ئەرمینیاش ڕۆیشت، ئەرمینیا بوو بە وڵاتێک کە دەیان هەزار کورد لە جینۆساید و چەوساندنەوەی عوسمانییەکان هەڵهاتن و لەوێ ژیانێکی نوێیان دەستپێکرد، فریاڵ بە ئامانجی ناساندن و ڕێکخستنی خەباتی ئازادی ڕووی کردە ئەوێ و ماوەی هەشت ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە.
کاتێک شۆڕشی ١٩ـی تەموز لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکرد، دڵی فریاڵ زۆر خێراتر لێدات و جۆشێکی زۆر دەیگرێت، جارێکیتر ڕوودەکاتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو ئەزموون و تەجرووبەیەی کە لە کەسایەتی خۆیدا کۆی کردبووەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرجەستەی کرد، ڕۆڵی هەبوو لە ڕێکخستنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک، لە دامەزراندنی کۆمین و ئەنجوومەنەکاندا ڕۆڵی بینی، لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی پێکهاتەکانی کورد،عەرەب و سووریادا زۆر ڕەنج و خەباتی ئەنجامداوە، کاتێک لە ناوچەی تربەسپی شاری قامشلۆش کاری کردووە، فریاڵ بە سادەیی، پاکی و زیرەکی خۆی خۆشەویستی خۆی لە دڵی زۆرکەسدا کردەوە.
دوای ئەوە شەڕی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، بەرخۆدانێکی مێژوویی لە دژی چەتەکان نیشاندرا، لە سەردەمی شەرڤانانی ئازادیخوازدا یەک بە یەک شەڕی چەتەکانی داعشی دەکرد و هەوڵی دەدا بیانوەستێنێت، فریاڵ لە کۆمەڵگا و ژنان و گەنجاندا خەباتی ڕێکخستنی دەکرد، لەو کاتەدا هەوڵدان و ماندووبوونێکی زۆری کرد، چونکە دەیزانی کە چەتەکانی داعش دەیانەوێت کۆمەڵگا لەناوبەرن و شەڕڤانان بە تەنیا جێبهێڵن، ئومێد و چاوەڕوانی ئەو دوژمنانەی کە بەکرێگیراوانی داعشیان ناردە سەرگەل، لە سایەی خەبات و کاری هەزاران تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی وەک فریاڵ خەونەکەیان لەناوچوو، داعش تێکشکێنرا و کۆمەڵگا پارێزراو و بەڕێکخستن کرا.
پاشان فریاڵ سلێمان خالید ڕووی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد، لەوێشدا کاری کردووە بۆ ناساندنی تێکۆشان و ئازادی و سیستەمی نەتەوەی دیموکرات بە ژنانی عەرەب، دوای ماوەیەک ڕوودەکاتە باشووری کوردستان.
ئەوژنە شۆڕشگێڕە هەرگیز کوردستانی وەک چواربەش قبوڵ نەکردووە و تا کۆتایی باوەڕی بە یەکڕیزی گەلی کورد هەبوو، سنوورە دروستکراوەکانی قبوڵ نەدەکرد، پێیوابوو کە پێویستە یەکڕیزی و یەکێتی نێوان کوردان بەدی بێت، چونکە کورد هەمووی یەک نەتەوەن تەنانەت ئەگەر باوەڕ و زاراوەی جیاوازیشیان هەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە ویستی لە هەرێمی کوردستانیش کار و خەبات بکات، به ئومێد و خواستی پەرەپێدانی یەکڕیزی و یەکگرتن لە نێوان ڕۆژئاوا و باشووردا پێشبکەوێت، دواین جار لە شامەوە ڕوودەکاتە شاری کەرکوک لە هەرێمی کوردستان، فریاڵ کە ٣١ ساڵ خەباتی کردووە، بەداخەوە لە هێرشێکی تیرۆریستی لە کەرکوک شەهید کرا.
ئەوانەی فریالیان شەهید کرد و ئەوانەی لە پشتیان بوون، لە هێز و زانست و ئیرادەی ئەو دەترسان، وە جارێکیتر خیانەتی پەدەکەی پیشاندا، پەدەکە بە هاوکاری دوژمنانی سەرەکی کورد و دۆست و سەرکردەی چەتەکانی داعشدا کە دەوڵەتی تورک داگیرکەرە، پلانیان بۆ دانا و شەهیدیان دەکرد، وەکو لە چەندین هێرشی تردا بینرا، دەستی خوێناوی پەدەکەش لە کوشتنی ئەو تێکۆشەر و شۆڕشگێڕە مەزنەدا هەیە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بکوژەکە یان لە هەولێرە یان لە تورکیا.[١]
- ↑ سەرچاوە:https://rojnews.news/?p=423606