فوئاد ئەحمەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی (فوئاد ئەحمەد سلێمان) لە هۆزی نانەکەلی یە؛ باوکی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئەحمەد تەبیب یەکێک بووە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە و هەولێر.

فوئاد ئەحمەد.jpg

فوئاد ئەحمەد لە ساڵی1932 لەگوندی عەوێنەی سەر بەشارەدێی گوێڕ لەدایکبووە.

ساڵی 1940 چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لادێ لە دھۆک تەواو کردووە. لەسەرەتا لەگوندی عاڵڵا (عەبدوڵڵا گوجیلان) و گردعازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا.

فوئاد ئەحمەد ساڵی 1966.jpg

فوئاد دووجار هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی ٨ منداڵە.

وریا ئەحمەد و فوئاد ئەحمەد1.jpg

فوئاد ئەحمەد بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 چۆتە ئێستگەی بەغدا، لەوێ یەکەم گۆرانی بەناوی (نەورۆز) تۆمار کرد.

لە ساڵی 1959 گۆرانی (ئەمیرەکەم) ی تۆمارکردووە، لەپاشان گۆرانی (نامەکەت گەیشت) و (سروەی بەیان) و لەگەڵ چەند گۆرانییەکی تر.

لە ساڵی 1963، گۆرانی (ئەی بووکی تازە) تۆمارکرد، تاوەکو ساڵی ١٩٨٦ نزیکەی سەد گۆرانی لەئێستگەو پەنجا گۆرانیش لە تەلەڤیزیۆن تۆمار کرد.

فوئاد ئەحمەد لە ڕۆژی17ی ئابی 2004، لە وڵاتی هۆڵندا لە شاری (ئەپڵ دۆرن) کۆچی دوایی کرد، لە 22-08-2004 تەرمەکەیان گەڕاندەوە کوردستان لە گۆرستانی کارگەی قیر لە باشووری شاری ھەولێر بە بەخاک سپێردرا.

0554006.jpg
فوئاد ئەحمەد22.jpg