فڕی بە جمهوریەتەوە نییە؟

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
441879051.jpg

ئەم دەستەواژەیە لە عێراقدا زۆر بەکاردەبرێت،هەموو شارەکانی عێراق بێ جیاوازی ئەم دەستەواژەیە دەڵێنەوە وەکو پلار و توانجێکی نەرم، ئێمەی کوردیش کە بەشێکین لەو دەوڵەتی عێراق و سەر بەو کۆمارە بووین، زۆربەی کات ئەو دەستەواژەیە بەکاردەهێنین.وەک توانجێک بۆ کەسێک کە کەسێکی بێ ئاگا بێت لەهەموو دەستور و یاساکان.

♦ئەم دەستەواژەیە چۆن دروست بووە؟

عێراق وڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە شەشی كانوونی دووەمی 1921 دامەزراوە لە سەردەمی شا فەیسەڵی یەكەم كە عێراق هێشتا لە ژێر دەسەڵاتدانی بەریتانییەكان بوو،واتا عێراق سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، لە ساڵی 1958 بە سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو.

عێراق بە ناوی فەرمی بوو بە کۆماری و ناوەکەی لە مەلەکییەوە گۆڕدرا بۆ (جمهورية العراق‎).

هەر لە سەردەمی پادشایەتی سێ كودەتای سەربازی لە ساڵەكانی 1936 و 1941، 1958 ئەنجام درا كە ئەوەی سێیەم بە شۆڕشی 14ی تەمووز ناسێنرا و سیستەمی حوكمڕانی لە عێراق لە پادشایەتییەوە گۆڕی بۆ كۆماری.

♦ عەبدولکەریم قاسم

لە ١٤ی تەممووزی ساڵی 1958 بە کوودەتایەکی سەربازی دژی مەلیک فەیسەلی دووەم، لە کوودەتاکەش سەرکەوتن و ڕژێمی پاشایەتیان لە عێراق لەناوبرد و سیستەمی کۆماریان ھێنایە ئاراوە، عەبدولکەریم قاسم خۆی بوو بە سەرۆک وەزیران تاوەکوو ٨ی شووباتی ساڵی 1963 کاتێ لە کوودەتایەکی بەعسییەکان ڕژێمەکەی قاسم لەناوبراو. ناوبراو لەلایەن بەعسییەکانەوە گولەباران کرا.

♦بۆیە لە دوای گۆڕینی حوکمڕانی مەلەکی(پاشایەتی) ــەوە کە گۆڕدرا بۆ حوکمڕانی کۆماری(جمهوری).

ئیتر زۆر لە دەستور و یاساکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات،عێراق گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینی ،بۆیە زۆر کەس کە لە یاساکان شارەزاییان نەبوو،یان لەگەڵ یاساکاندا هەڵیان نەدەکرد،بێ ئاگا بوون لە گۆڕانکارییەکان ..

ئیتر ئەم دەستەواژەیە بوو بە دەستەواژەیەکی باو و ڕۆژانە بەکاردەبرا بۆ کەسانی گێل و بێ ئاگا و نەزان.

بۆیە ئەم دەستەواژەیە ببوو بە دەستەواژەیەکی باو و هەرکەس کەمێک خۆی لەگێڵ بکردایە یان بێ ئاگابێت لە بڕیار و یاسایی ئەو جمهوریەتە پێیان ئەوت فڕی بە جمهوریەتەوە نییە..

داناز عەبدولڕەحمان