فیلمی (دواهەمین تانگۆ) لە پاریس و سێکس و لاقەکردن.
نووسینی: سەردار حەمەڕەش
لە فیلمی << دواهەمین تانگۆ لە پاریس >> ساڵی 1972 ، کە فلیمێکی زۆر بەناوبانگە لە مێژووی سینەمای جیهانیدا؛ مارلبرۆندۆ پیاوێکی بێهیوایە لە ژیاندا، تەمەنی سەرو پەنجایە، لە هۆتێلێکی لاوەکی لە پاریسدا دەژی. لە مەشهەدێکدا سێکس لەگەڵ کچێکی نۆزدە ساڵی فەرەنسیدا دەکات، کە چەند ڕۆژێک لەوەوبەر ناسیویەتی و خۆشی دەوێت. لە کاتی دەرهێنانی فیلمەکەدا، کچەکە ئاگاداری ئەو بڕیارە نەبووە کە دەرهێنەرەکە لەگەڵ مارلبرۆندۆدا پێکەوە ڕێککەوتوون کە کاتێک مارلنبرۆندۆ << کەرە >> کە دەدات لەسمتی کچەکە، بەراستی کچەکە سۆدۆمی( سێکسکردن بە کۆم ) دەکات.
هەست دەکەین کە کچەکە لەو کاتەدا بەراستی دەگری نەک بە کۆمێدی، بێ شک دەرهێنەوەرەکەش ئەوەی ویستووە؛ کە کردەکە شکڵێکی هەقیقی پێوە دیاربێت، دەرهێنەر بۆ مەبەستی فلیمەکەی گوێی نەداوە بە ئارەزوو و مافی کچەکە. لە سەردەمی خۆیدا ئەم روداوە نە لەلایەن کچەکەوە نە لەلایەن میدیاوە بە هیچ جۆرێک باسی لێوە نەکرا، بەڵام دوای ئەو فلیمە، کە یەکەم فلیمی ئەو کچە بوو دەوری تێدا ببینێت، کچەکە هێندە تووشی شۆک بوو، ئیتر بووە کەسێکی ئاڵۆز و حاڵەتی نەفسی نا جێگیر بوو، بەوهۆیەوە لە تەمەنێکی گەنجیدا پەنای بردە بەر درەگ و ژیانێکی دژواری بەسەربرد کە بەشیکی زۆری هۆکاری ئەو لاقەکردنە بوو. هەرچەندە بەهۆی ئەو فلیمەوە کچەکە ناوبانگیەکی زۆری دەرکرد، بەڵام لە کاتی دەوربینیندا لە فلیمێکی تردا دەرکراوە لەبەر ئەوەی کە رەتیکردۆتەوە کە خۆی روتبکاتەوە، لە فلیمێکی تردا بەهەمان شێوە دەرکراوە لەبەر ئەوەی کە بە دڵی دەرهێنەرەکە نەبووە.
هەرچەندە وەک خۆی دەیووت دوای فیلمەکەش بە تەلەفۆن پەیوەندی هاوڕێیتەی بەردەوام بووە لەگەڵ مارلبرۆندۆدا، بەڵام ساندرۆمی پەیوەندی نێوان لاقەکەر و لاقەکراو پەیوەندییەکی ئاڵۆزە. ئیدی ئەوە بوو لە تەمەنی پەنجاو هەشت ساڵیدا بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد بە بێ ئەوەی لە سەردەمی خۆیدا شکات لە دەرهێنەر و مارلبرۆندۆ بکات. لەبەر ئەوەی کە سەردەمەکەی وەها بوو: مێینە فێرنەکرا بوو دژی ئەو دیاردەیە بوەستێتەوە، ئەم دیاردەیەش وەک یاریەک پەیڕەوی دەکرا لەلایەن نێرینەوە، سەردەمەکەش ئازادی بوو، بەتایبەتی ئازادی سێکس بوو لە ئەوروپا، هەرچەندە ئەمە بەدیل نیە بۆ کارێکی وەها، بەڵام ڕێگا خۆشنەکرابوو وەک ئەمڕۆ کە کچان بتوانن ڕاپەڕن و بڵن : نا قبوڵی ناکەم، ئەگەر بۆ فلیمێکیش بێت. لەو سەردەمەدا دیاردەی سێکسکردنیش لەگەڵ دەرهێنەردا گەشتبووە ئەو ئاستەی کە لە ئەوروپا خەڵکی بە پێکەنینەوە دەیان ووت ؛ << ئەگەر دەتەوێت کار بدۆزیتەوە بڕۆ لەگەڵ دەرهێنەرەکەدا سێکس بکە.
بەڵام ئەمڕۆ دەرهێنەری فەرەنسی، پۆلانسکی کە لەلایەن کچێکی ئەمەریکیەوە تاوانبار کراوە بە لاقەکردنی لە سەردەمی گەنجیدا، فێمینیستەکان هێندە هاتنە سەرجادە دژی پۆڵانسکی، بە جۆرێک کە پۆڵانسکی نەیتوانی بچێتە سێرێمۆنی سێزار بۆ فلیمەکەی کە نۆ خەلاتی وەرگرتبوو. لە بەر ئەوەی کە میدیا و سیستەم ملکەچی داواکارییەکانی خەباتی مێینە و خەڵکی بوون، نەیانتوانی دژی بڕیاری ئەوان بووەستنەوە، ئەمەش وەک گۆڕانکاریەکی رادیکال بینرا، بەرهەمی ئەو خەباتە بوو کە لە ساڵانی حەفتاوە دەستی پێ کرد، ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار کچانی فەمینیست تاجە گوڵینەیان دانا لە سەر گۆڕی سەربازی ونبوو لە کەوانەی سەرکەوتن لە پاریس بۆ ئەوەی بڵێن کە مێینەش بەشداربووە لە خەبەتدا لەگەڵ نێرینەدا .
مارلبرۆندۆ لە کاتی لاقەکردنی کچەکەدا
هەرچە ندە لە شۆڕشی فەرەسیەوە لاقەکردن ناسراوبوە بە قانون وەک تاوان، بەڵام هەرگیز تاوانبار نەدەبرایە بەردەم داداگا. بە پێچەوانەشەوە هەمیشە مێینە لەکاتی لاقەکردنیا تاوانبار کراوە بەوەی کە خەتای ئەو بووە نێرینەی ورووژاندوە بە هەلسوکەوتی، یان وەک کارێکی ڕامکردن بینراوە، وەک هەڵسوکەوتێکی ئاژەڵی و سروشتی. تەنانەت کەسانی ئەنتەلکتوێلی بەرەی چەپیش دژی ئەوەبوون کە لاقەکەر حوکم بدرێت، گۆڤاری شارلی ئێبدۆش کە ئەمڕۆ بە گۆڤارێکی پێشکەوتوخواز دەناسرێت بەرگری لە مێینە نەدەکرد لەو سەردەمەدا. لەساڵانی حەفتادا کە پرۆلیتار دژی کاپیتالیسم دەجەنگان، چەندەها کچی پرۆلیتار لە ڕێکخراو و سەندیکاکاندا لاقەدەکران بەڵام بۆ ئەوەی کە کاپیتالیست پێیان خۆش نەبێت کچان شکاتیان لێ نەدەکردن، بۆیەکا کوتووپڕ هەندێکیان راپەڕین و وتیان ئێمە بۆ دەبێت بەناوی خەباتی پرۆلیتاریشەوە باجی لاقەکردنمان بدەین ؟ ئەوە بوو لەساڵی 1976 بەخەباتی فێمینیستەکان توانرا چەند کەسێکی لاقەکەر ببرێنە بەردەم داداگا و پاشان حوکم دران، ئەوە یەکەم جاربووکارێکی وەها ڕوو بدات لە فەرەنسا، ئەویش بە تێکۆشانی زۆر لە ئافرەتی چاو نەترس و فەمینیستی چالاک، لەوانە دادیار ژیزێل حەلیمی کە بە ڕەچەڵەک تونسی بوو، دادوەری سارتەر و هاوەڵی نزیکی سیمۆن دوبوڤارد بوو.
دادوەر ؛ ژیزێل حەلیمی لەگەڵ دوو کچدا لە ناو هۆڵی داداگا .
لەگەڵ ئەوەشدا کە بە قانون لاقەکردن وەک تاوان دانی پێدا نرا و سەپێنرا بەڵام لە پراتیکدا هەروا ئاسان نەبوو بۆ مێینەیەک شکات بکات لای پۆلیس و پاشان بیبەن بۆ لای دکتۆر هەتا پشکنینی بۆبکەن دوای ئەوە بۆ بەردەم دادگا و... تاد، هەندیک جار ئەم زنجیرە کارانە دەبوونە لاقەکردنێکی مۆڕاڵی تر بۆ مێینە لەبەر ئەوەی کە لەلایەن دەزگا بیرۆکراسیەکانەوە بە پێی پێویست نە دەچوون بە دەمیانەوە. لەم سەردەمەشدا کە مێینە کاردەکات لە تەک پیاودا، لە هەموو جیهاندا مێینە لەسەر کار لەلایەن خاوەن ئێشەکەیەوە فشاری خراوەتە سەر بە تێڕکردنی هەوەسی سێکسی کەسانی سەرووی خۆی، ئەگەر بەو داوایەش هەڵنەسن ئەوا ناتوانن لەسەر کارەکەیان بەردەوام بن. هەندێک جار مێینە لەبەر بژێوی ژیانی قبوڵی کردوە و بێ دەنگ بووە، بەڵام لەم دوایانەدا بەهۆی خەباتی فێمینیستەکان و سایتە کۆمەڵیەتیەکانەوە چەند دیاردەیەکی نوێ هاتنە کایەوە لە ئەوروپا و ئەمەریکا ؛ لەئەمەریکا کەمپینێک بەناوی ؛<< me too>>، لە فەرەنسا ش بەناوی دەنگ هەڵبڕە بەرامبەر بە بەرازەکەت (balance ton porc)، کچان ڕاستە و خۆ لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان بەبێ ترس و شەرم باسی خۆیانیان دەکرد کە چۆن لەلایەن خاوەن ئێشەکەیانەوە لاقە کراون، کەسانی تاوانباراوکراویش کەسایەتی ئاسایی نەبوون، کەسایەتی ناسراو و بەناوبانگ بوون لە بواری کەڵچەریی، وەک فیلم سازی و شانۆ و ئۆپرا و ئێدیتەر و ڕۆژنامەوان و پیاوانی سیاسی کە هەندێک جار وەزیر و پیاوانی سیاسی بەو هۆیەوە ناچار بوون جگە لەوەی دەستیان لەکار دەکێشاوە خۆیان لە بەردەم دادگا بیننەوە و حوکم دەدران، بەجۆرێک کە ئەمڕۆ دەبێت ئاگاداربیت چلۆن دەدوێیت لەگەڵ مێینەیەکدا. چەندەها ڕێکلام دەبینیت لەسەر جادەکان، نوسراوە ؛ کاتێک دەڵێم نا، مانای نا. ئەمەش دروشمێکی ساڵانی حەفتا بوو.
ئەو سەردەمە بەسەر چوو کە ژنان لە ماڵەوە دادەنیشتن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خەریکی گیپە لێنان بوون، پێمان دەوتن ؛ ژنانی پڵاو، ژنانی یاپراخ، ژنانی گیپە، ئەو پیاوەش مرد کە ئێواران دەهاتەوە مالەوە، ژنەکەی گۆرەویەکانی دادەکەند و نانەکەی دەخستە بەردەمی و خۆی جوان دەکرد و شەوان لەژێر لێفەوە لنگی بۆ واڵا دەکرد و دەی ووت ؛ ئەرکی سەر شانم جێ بەجێ دەکەم. بۆیە دیالۆگیش گۆڕاوە و نێرینە سەری لێ تێک چووە و نۆتی دووان و هەڵسوکەوتی شکڵێکی جیاوازی وەرگرتووە .
ئەمڕۆ بەو جۆرەی کە جاران کوڕان لە دواوە فیکەیان بۆ کچان لێ دەدا و، توانجیان لێ دەدان، بە دیاردەیەکی جوان نابیرێن بە پێچەوانەوە وەک کارێكی دژوای ڕەچاوی لێ دەکرێت بەرامبەر بە مێینە، ئەمەش بە هۆی خەبات و داوای ئافرەتان بووە کە بێزارییان دەربڕیوە لەو جۆرە هەڵسوکەوتە بەرامبەریان. ئیسپانیا کەوتۆتە ئاستێک ئەگەر زۆر پێداگری بکەیت لەگەل مێینەیەکدا ئەوا پۆلیست بۆ بانگ دەکات و دەچیتە بەندیخانە. هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم دیاردە نوێیەدا هەروا ئاسان نیە، چۆن خاڵی ناوەڕاست بدۆزینەوە ؟ بەتایبەتی هەمیشە نێرینە داواکەرە و چالاکە ( ئەکتیڤ) و بە پێچەوانەوە مێینە ناچالاکە ( پاسیڤ).
بۆیە لەم سەردەمەدا بە هۆی ئەم دیاردە نوێەوە، پەیوەندی شارمێل و سێدەکسیۆن لە نێوان نێر و مێدا بەرگێکی تری پۆشیوە، خەڵکی زیاتر پەنا دەبەنە بەر سایتی تایبەت بۆ بەیەک گەیشتن، بۆ سێکسکردن لەگەڵ کچاندا، لەم کەین و بەینەدا چەند ژنێکی بەناوبانگ لە فەرەنسا دەنگیان بەرزکردەوە و دژی ئەم دیاردەیە وەستانەوە کە کار بگاتە ئەو ئاستەی نێرینە نەزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات لەگەڵ مێینەدا، نەوێرێت بەرەو مێینە هەنگاو بنێت.
وتیان ؛ کارەکتەری ئۆمۆساپیان هەروا بووە، نێرینە هەمیشە لە کردەدایە و داوا کەرە لەو بووارەدا، بۆیە نابێت زۆر نێرینە بترسێنین و تەگەرە و بەربەست بخەینە بەردەمیان، لەوانە بریژیت باردۆ، ووتی ئەو کاتێک گەنج بووە و پیاوان لەسەر جادە فیکەیان بۆ لێ داوە و وتوویانە کە سمتی جوانە، زۆری پێی خۆش بووە و بە خراپی وەرنەگرتووە، هەروەها کاترین ئێڵ کە بەڕێوەبەری گۆڤاری ئارت پرێس بوو و خاوەنی کتێبی << ژیانی سێکسوێلی کاترین ئێل>> ە، وتی، ئەو زۆری پی خۆشە کاتێک لە ناو میترۆدا پیاوان خۆیانی پیوە دەنوسینن، ئەوە هیچ تەنگژیەک نیە بۆ ئەو، کاترین دونوڤیش کە ژنە ئەکتەرێکی بەناوبانگی جیهانیە، ووتی نابێت پیاوان بترسێننین ئەگەر نا ئیتر تەرە دەبن و نایەن بە لاماندا.
بەجۆرێک دیبەیت دروست بوبوو لە فەرەنسا سەردەمێک لە هەموو شوێنێک باس باسی ئەم دیاردە نوێیە بوو، لە کۆلێژەکاندا مامۆستاکانیش زانیاریان دەدا بەخوێندکارەکان بە ئامادەکردنی بەرهەمی شانۆیی و ئەدەبی بە مەبەسی بەئاگاهێنانەوەی نێرینە لە ئەگەری نائارەزووی مێینە. کە کچان نابێت ئەوەی بەدڵیان نیە قبوڵی بکەن بۆ ڕاگرتنی دڵی نێرینە، کە کچانی ئەفریقای باکور ناچار نەبن وەک خۆیان دەلێن بە دواوە لەگەڵ کوڕاندا بخەون هەتاوەک و هەوەسی نێرینە تێربکەن و پەردەی کچێنیان بپارێزن.
جاران خەڵکی ئاوا کچانیان رام دەکرد لەسەر جادە
باسکردنی ئەم دیاردەیە ئەگەر کاریگەری ئەرێنی هەبێت بەوەی کە دەتوانێت گەنجان بەوهۆیەوە ئاگادار بکاتەوە کە مێینەی بەرامبەریان مرۆڤێکە و دەبێت بزانێت چۆن هەڵسوکەوتی لە گەڵدا دەکات، لە هەمان کاتا مێینەیەک بوێری ئەوەی هەبێت بەگژ بەرامبەرەکەیدا بچێتەوە کاتێک هەڵسوکەوتێکی بەدڵ نییە، بوێری ئەوەی هەبێت داوای مافی خۆی بکات، بەڵام لە هەمان کاتا کاریگەری نەرێنیشی هەیە بەوەی کە پەیوەندی نێور و مێ لەسەر یاریەکی ڕامکردن وەستاوە، ئەگەر نێرینە مۆدێلێکی تری نەبێت، گشت هەڵس و کەوتی بخەنە چوارگۆشەوە، قانون دابنێن بۆ جۆری هەڵسوکەوتی لە کاتێکدا دەچێت بەرە و میینەیەک، ئەوا تەرە دەبێت و پەنا دەباتە بەر ڕێگای تر.
ئەگەر جاران ئێمە لەم ئەوروپایە خۆمان فێری هەموو جۆرە تەکنیکێک دەکرد هەتاوەک و مێینەیەک ڕام بکەین، هەروا ئەسان نەبوو، جاری واهەبوو ئارەزوی کۆمێدی و هۆنراوەت نەبوو، دەبوایە درۆ بکەیت چیرۆک هەڵبەستیت، ئەمەش بە سەروچاومانەوە دیار بوو، بۆیە هەندیک جار لە راوکردندا شکستمان دەهێنا، ئەمڕۆ لە شارە گەورەکانی ئەوروپادا خەڵکی کاتی کۆمێکدی و گێڕانەوەی چیرۆکیان نەماوە، چەندەها سۆفتوەر هەنە بۆ بەیەک گەشتنی کوڕان و کچان کە زۆر بازاڕیان گەرمە، زۆریان بۆ سێکس کردنە بە بێ کۆمێدی و بە بێ پارە ؛ تۆ بە چ بارێکدا ئارەزوت لێ یەتی ؟ ئەم ئیوارەیە کاتت هەیە ؟ سەعات چەند ؟ لە کوێ ؟ من حەزم لەمژینە، من ئارەزوی کوونی شەیتان دەکەم، نا من حەزم لە ئەشکەوتی حەڕایە......تاد . ئیدی دەتوانیت لە شەوێکدا هێندەی توانای کات و جەستەی خۆت بەبێ کۆمێدی و کات ونکردن یەکسەر بچیتە سەر مێزی هەقیقەت. وەک چۆن دەتەوێت بەبێ پێچ و پەنا و کۆمێدی خۆت بخزێنیتە ناو :
سەنتەری لەزەتی، ناو عەیبەکەی، بازاڕەکەی، قووتوی خشلە گرانبەهاکەی، گەراجەکەی، هەڵوژەکەی، پشیلەکەی، باخەکەی، هێلانەی عەشقی، کەنیسەکەی، مزگەوتەکەی، جێگای لەزەتی، کانیە خۆشەکەی، کونی ژمارە دووی، هۆتێلی ڤێنوسەکەی، ژوری نوستنەکەی، پیازەکەی، ئاگردانەکەی، شتەکەی، کێکەکەی، شوێنی لەزەتی بێ هاوتای، کوونی میزەکەی، شوێنە کەفاویەکەی، تەیرەکەی، چەکمەجەی سمێڵەکەی، پەپولەکەی، قەفەزەکەی، مەککەو مەدینەکەی، ئەشکەوتی حەڕای، کونی شەیتانەکەی......... سەفەر سەلامات............
سایتە کۆمەڵیەتەیکان بۆ گەیشتن بەیەک
ئەگەر ئەم سۆفتوەرانە بۆ سێکس هاتونەتە بازاڕەوە لە بەر کەمی کات و لەهەمان کاتا گەیشتن بە مەبەستی دیاری کراو بەبێ پێچ و پەنا، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، جگە لەوەی کە خەڵکی کاتیان نیە و لە یەکتری دابڕاون هەروەها پەیوەندی نێرینە و مێینە لە کۆمەڵگەدا گۆڕاوە، دەبێت دان بەو ڕاستیەشدا بنێین کە لە کاتی جوتبونی نێر و مێدا بەو پێیەی کە هەر یەکەیان سروشتێکی بایۆلۆژی جیاوازییان هەیە، هەرگیز سێکسکردن کارێکی یەکسان نیە، سێکسکردنیش پەیوەندی نیە بە سیستەمی دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە، فەرەنساش یەکێکە لەو ولاتانەی کە ئافرەت زۆر تێیدا ئازادە بە جۆرێک کە وڵاتانی تر ئێرەییان پێ دەبەن؛ کاتێک کچە ئەمریکیەکان دێن بۆ فەرەنسا پێیان سەیرە کە لەسەر جادە کوڕان فیکەیان بۆ لێ دەدەن، پێشیان خۆشە لەبەر ئەوەی کە لە ولاتی خۆیان ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە باوی نەماوە، لەهەمان کاتا کچانی فەرەنسی لەسەر جێگە زۆر باسی ماف و فەمینیستی ناکەن و بارەکە ئاڵۆز ناکەن کاتێک بریتییە لە خۆشەویستی و سێکسکردن هەموو شتێک ڕێگە پێدراوە لە نێوان کەپڵدا. دۆركین، کچە فێمینیستێکی ئهمریكی( 1946-2005) كه وهك فهیلهسوفی ژوری خهوتن ناسراوه و هاوڕەگەزخواز بوو، جووتبوونی جیاڕەگەزخوازی به ئاڵوگۆڕێكی ناڕهوا دهزانێت، ههرچهنده ئهم پهیوهندیەش سروشتی تره له هاوڕەگازخوازیی. دۆركین باسی نایهكسانیهكی بێ هاوتا دهكا له كاتی جووت بوونی پیاو و ژندا. بۆ ئەو لە جوتبوونی جیاڕەگزخوازیدا زیاتر پیاو لهزهت وهردهگرێت ههتاوهكو ژن، ئهگهریش له پهیوهندیهكی سهربهستیشدا بێت، سێكس زیاتر یارمهتی پیاو دهدات كه بجوڵیت و لهزهت وهرگریت. بۆ دۆركین جوتبوون كارێكی سیاسییه وهك ههموو كارێكی سیاسی پیاو، وهك له كۆلۆنیالیزمیدا بۆ زاڵبوون بهسهر ئهوی تردا. دورکین باوهڕی بهوه نهبوو كه چارهیهك بدۆزرێتهوه بهوهی كه پیاو ههوڵ بدات لهكاتی جووتبووندا ڕهحهت بوونی دوا بخات بەڵکو كچان بتوانن لهزهت وهرگرن، دۆرکین دهیەویست ههموو سیستهم پێچهوانه بكاتهوه ؛
Andrea Dokin
<< ئهكسیۆنی گهمهی سێكسییه، كه ئافرهت بهشخوراو دهكات، كاتێك پیاوێك لهگهل ژنێكدا جووت دهبیت، تێیدا نیشتهجێ دهبیت، له سهروی ئهوهوه، چووکی خستۆته ناویهوه، جۆرێكه له زاڵبوون بهسهر ئهودا ههتاوهك و ڕهحهت دهبیت، وهك ئهوهی كهسێكی به دیل گرتبێت لهكاتی هێرشكردنێكدا. لهوكاتهدا کە سواری بووە، حوكمی ئهو دهكات، دڕندهیی و زاڵی خۆی دهسهپێنێت بهسهریا >>. دۆركین دهیویست جیاڕەگەزخوازەکان بباته بهردهم دادگای تاوان دژی مرۆڤایهتی لهگهل پۆرنۆگرافهكاندا، دۆركین باسی ڕقی پیاو دەکات بەرامبەر بە ژن لە سێکسکردندا ئەگەریش ئەو پیاوە کەسێکی هۆشمەند و بە بەزەیی بێت.
دۆرکین دهڵیت كه ئهناتۆمی ژن وههایه کە ژێردهسته بێت لهكاتی جوتبوون دا چونكه كونێكیان ههیه و خوا لهویادا دایناوه، لهسهرێكی ترهوه دهڵیت كه زاڵبوون و هێزی نێرینه وادهكات بهو بارهدا جووت ببن، زاڵبونیش یارمهتی پیاو دهدات كه ڕهحهت بێت و ئاوی بێتهوه و لهزهت بچێژێت، ههرواش دهمێنێتهوه و چاوهڕوان ناكرێت كه رۆژێك بگوڕێت، مهگهر بوهستین لهسێکس کردن. تهنها چارسەر ئهوهیه كه كۆمهڵگایهك پێك بهێنین كه نێرینه زاڵ نهبن، لهكاتی جووتبووندا ههموو لهشی پیاو و ژن بهشداری بن نهك تهنها نێرتک. بەلام سروشتی سێکسکردن، جیهانیه، دیموكراسی و سیستهمی تر نای گۆڕیت. دۆركین، لهو كهسانه نیه كه باسی سێكسوالیتێ وهك هۆنراوه بهونێتهوه و باسی ئێرۆتیزممان بۆ بکات، زیاتر بێزی له جووتبونوی ژن و پیاو دێتەوە، تهنانهت باسی لهزهت ناكات و وای دهبینێت كه دهورووژێنرێت به ئهگرێسیڤیتێی نێرینه، كه بۆته مۆدێلێك بۆ جیاڕەگەزخوازەکان " چ ئافرهتێك دهتوانیت چێژ لهوه بچیژێت ؟ نێرینه ههرگیز ناتوانێت لەگەڵ مێینەیەکدا جوت بێت كه یهكسان بێت بهو، ههروهها حهوت لهسهر ههشتی میینه ناگهن بە ئۆرگاسم. نێرینه لهكاتی ڕهحهت بووندا ههزارهها جنێو دهدات به مێینه و لهزهتێكی خۆش دهچێژێت لهوه، ههندێك جار وهك گهمهیهكی ئێرۆتیكی، ههندێك جار له ویست و كۆنترۆڵ دهچێته دهرهوه"