فەتانە وەلیدی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Fatna01.jpg

ژیاننامە

ناوى تەواوى: فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی.

پیشه‌ى هونه‌رى: گۆرانیبێژ

لە ساڵی 1953 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.

2095.jpg

باوکی هەم ژەنیاری ڤیۆلۆن بوو، هەم دەنگبێژێکی سەردەمی خۆی هەر ئەویش یەکەم هاندەری بووە بۆ گەیشتن بەو پلەیە لە هونەر و مۆسیقای کوردیدا.

لە ساڵى 1960 لە تەمەنی (7) ساڵیدا بە هۆی مامۆستا حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان نێردراوەتە ڕادیۆ سنە و لەوێ سەرەتای دەست پێکردنی گۆرانی وتنى بووە.

یەکەم ژنە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە گۆرانى وتوە.

لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی.

ساڵانی حەفتاکان لە رێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامکارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی، باوکی خۆی، ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە.

یەکەم گۆرانییەکانی لە تەمەنی منداڵیدا و بە هاندانی حەسەن کامگار لە رادیۆی سنە تۆمار کردووە.

هەر زوو سەرنجی ژەنیاران و موزیکیانە بەناوبانگەکانی وەک گریشا میکاییلزادە و موجتەبا میرزادەی بۆ خۆی راکێشاوە.

چەندین چیرۆک و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆکاری دوورکەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیک باس دەکرێن، بەڵام دیارترینیان چیرۆکێکی خۆشەویستییە کە بووەتە هۆی خراپی دۆخی دەروونی بۆی.

زیاتر لە نیو سەدەیە لە گۆشەی تەنیایی خۆیدا ماوەتەوە و تەنیا جارجارە هەندێک کەس و لایەن سەردانێکیان کردووە.

لەو سەردەمەدا لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەکو ساڵح پیرزەهیری، بەهائەدین نەورۆزی، هەروەها هوشەنگ شگێرف، بێهروزی تەوەکولی لە رادیوی سنە چالاکی بووە.

نزیکەى (56) گۆرانی لە رادیۆ سنە و کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەردەستدایە و زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی بڵاو نەکراوەتە.

Fatna.jpg

دوای مردنی باوکی لە ساڵی 2017 و بەهۆی بێکەسوکاری و بێدەرەتانی، گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی خێرخوازی چاودێری و راگرتنی نەخۆشە دەروونییەکان بە ناوی بەهار کە لە گەڕەکی بەهارانی شاری سنە.

ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات، بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ.

خاوەنى سێ خوشک و برایەکە، کە براکەش بە هۆی نەخۆشیی دەروونییەوە هەر لەو ناوەندەیە کە فەتانەی لێیە.

خوشکەکانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەم هونەرمەندە ناودارە سنووردار کردووە.

بەشێک لەو گۆرانیانەی لە ماوەی چەند ساڵ تەمەنی هونەریدا تۆماری کردوون، بریتین لە:

(ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری، لە ژین بێزارم، لای لای دڵم لای لە باغی سینەم، ئای لە دەست یارم ماڵی وێرانم، لە سەرووی قامەتی یار، هاتەوە یارم یاری وەفادارم، بێ تۆ بیمارم بێ دۆست و یارم، بەهار فەسڵێکی خۆشە....).

سەرچاوە

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ