فەرشید شەریفی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
00farshid.jpg

نووسەر و وەرگێڕ.

لەدایکبووی 1977 هەورامان (شاری پاوە).

بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبیاتی فارسی.

ساڵی 2001 بۆ 2003 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە و بەرپرسی بەشی وەرگێڕانی ئەو گۆڤارە لە ورمێ.

120181.jpg

بەرهەمی چاپکراو(جگە لە وتار و بابەتی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی) نزیکەی 21 کتێب دەبن. هەروەها نزیکەی 8 کتێب ئامادەی چاپن کە خەریکە کاری چاپکردنیان بۆ دەکرێت.

4 کتێبی نووسین کە دوانیان کورتە ڕۆمانن(نۆڤلێت) و ساڵی 2013 و، کۆمەڵە چیرۆکێک کە 9 کورتەچیرۆکی لەخۆ گرتوە و ساڵی 2012 لە شاری سنە چاپ کرون. هەروەها نۆڤلێتیک که بەمزووانه چاپ دەبێت.

کتێبە چاپکراوەکان: 1 - هەشت نامە. گۆنتەرگراس. کینـزابۆرۆئۆ‌. (بە هاوکاریی). دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2002

2 - فێر بین چۆن به ‌سەر ترس و دڵەڕاوکێی خۆماندا زاڵ بێن. جۆرج باربارن. (بە هاوکاریی). بنکەی ئەدەبیی گەلاوێژ. سلێمانی 2002

3 - نامەیەک دەربارەی لێکبوردن. جۆن لۆک. (بە هاوکاریی). خانەی وەرگێڕان. سلێمانی 2004

4 - تێگەییشتنی تیۆرە سیاسییەکان. تۆماس سپراگێنـز. خانەی وەرگێڕان. سلێمانی 2005

5 - کورتە مێژووی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵناسیی. بۆتول. خانەی وەرگێڕان. سلێمانی 2005 ــ (ئەم کتێبە هەر لە هەمان سا‌ڵدا بە ناوی (دامەزرێنەران و سەرهەڵدانی کۆمەڵناسیی)ەوە لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیشدا چاپ کراوە)

6 - فێمینیزم. جیەن فریدمەن. خانەی وەرگێڕان. سلێمانی 2006

7 - فەرهەنگی زاراوەکانی فەلسەفە و زانستە کۆمەڵایەتییەکان. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2007

8 - ئێمە و مۆدێرنیتە. داریوش ئاشووری. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2009

9 - ئاینی زەردەشت(سێ هەزار ساڵ باوەڕ و دەسەڵاتی نەمر). مێری بۆیس.دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2011

10 - چیرۆکە نەمرەکانی فەلسەفە. هێنری تۆماس -دانالی تۆماس. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2011

11 - ژیانی منداڵیم. نووسینی چارلی چاپلین. دەزگای موکریانی. هەولێر 2011

12 - داگیرکردنی بەختەوەریی. بێرتراند ڕاسڵ. دەزگای موکریانی. هەولێر 2013

13 - مێژووی ئەندێشە و قوتابخانە سیاسییەکان. گایتانۆ مۆسکا. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2013

14 - ئەقڵ دژی ئەقڵ. کۆمەڵێک وتاری وەرگێڕدراوی فکریی، فەلسەفیی، ئەدەبیی. دەزگای موکریانی. هەولێر 2013

15 – تارمایێ بۆگەنێ (کۆمەڵه چیرۆک) سنه. 2012

16 - ڕاڤەی نوێ لەسەر فەیلەسووفانی سیاسی مۆدێرن. دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2013

17 – هەناسێوە تا یاوای. کورته ڕۆمان. سنه. 2013

18 – داستانەی ناتەمامه. کورته ڕۆمان. سنه. 2013

19 - بەردەکانی ڕۆح(مێژووی چەمکە فەلسەفییەکان لە کەوناراوە تا ئەمڕۆ). دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. سلێمانی 2014

20 - بیرەوەریی گاندی. ویلیام شایرێر. خانەی موکریانی. ساڵی 2014

21 - ماهاتما گاندی. خانەی موکریانی. ساڵی 2014

چەند کتێبی دیکەش کە خەریکە کاری چاپکردنیان بۆ دەکرێت.

تۆماری تایبەت: بۆ مانو بەرزنجی