قادر دەباغی (مامە قالەی دەباغی)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مامە قالەی دەباغی تێکۆشەری ناوداری کۆمەڵەی (ژ-کاف) ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

Snapshot 2 (5-.png

مامە قالە دەباغی پیاوێکی شۆڕشگێری کوردستانی رۆژهەڵاتە لە کۆمەڵەی ژێکافەوە ئەندام بووە، هەروەها بەشداری کردووە لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد.

مامە قالەی دەباغی کەسێکی ئەدیب و نوسەرو زمانزان بووە.

Vastleggen in volledig scherm 20-2-2024 215832.jpg

قادر دەباغی ناسراو بە مامە قالە یەکێک لە خەباتکارانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد لە ساڵی 1946 بوو.

ئەو ھەموو ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی کورد دانا و ماوەیەکی دوور و درێژ بێ وچان خەباتی کرد.

4 215759.jpg

قادر دەباخی یەکێک لە چەند دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان ژێکاف بوو، کە دواتر بوو بە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان-ئێران.

ئەو زیاتر لە 10 ساڵی کۆتایی ژیانی خۆی لە لەندەن بەسەر برد وە لەندەن وەکوو شوێنی دوورخستنەوە بۆ ئەو وابوو؛ مامە قالە ھەر لەم شارەش مایەوە و پاش چەند ساڵ بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشی لە 26-02-2009 کۆچی دوایی کرد.

مامە قالە دوایین ئەندامی ژێکاف بوو وە بە مەرگی ئەو دوایین کەسی دامەزرێنەری ئەم پارتە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

قادری دەباغی کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی شاری سەقز بووە و وەکوو تێکۆشەرێکی سیاسی و ئەدەبی چەندین بەرھەمی جۆراوجۆری چاپ و بڵاو کردووەتەوە.


بابەتە پەیوەستکراوەکان