قادر عەزیز
قادر عەزیز محەمەد ئەمین لەدایکبووی ساڵی 1954 لە گوندی سێ بیرانی سەر بەشاری ھەولێر.
کەسایەتی سیاسەتمەداری کوردستانی باشوورە ، سکرتێری پێشووی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سکرتێر و دامەزرێنەری حیزبی ئایندەی کوردستانبووە.
لە ئێستادا کارەکانی حزبەکەی تێکەڵی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کردووە قادر عەزیز کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ە.
لە ساڵی (1970 تا 1974) لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان کاریکردووە. لە مانگی ئابی (1976) بەشداری لەخەباتی سیاسی چەکداری کردووە دژی حکومەتی دیکتاتۆری بەغداد.
لە (12/12/1985) لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێیدا حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دادەمەزرێنێ بە سکرتێری گشتی حزب هەڵدەبژێردرێت کە حزبێکی چەپی دیموکراتیە و لەپێناو مافی چارەنوسی دیموکراسی مافەکانی مرۆڤ سەروەری یاسا و هێنانەکایەی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدەکۆشێت.
لەساڵانی (1988تا1993) ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی بووە.
لە هەڵبژاردنەکانی (19/5/1992) دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەویش بەرپرسیاریەتی وەزیری کشتوکاڵی ئاودێری لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت. بەشداریکردووە لەکۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (بەیروت، ڤییەنا، سەڵاحەدین، نیۆرک، لەندەن) لەپێناو ڕوخانی سیستەمی دیکتاتۆری بەغداد.
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەغداد فراوانکردنی ئەنجومەنی حوکم، لەنێوان ئەو سەد کەسەدا بوو، کە ئەنجومەنی نشتیمانی کاتی عێراقیان پێکهێنا، لەدوای لەچوارچێوەی وەفدی کوردی بەشداری نوسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقی کردووە.
لە (15/9/2006) بۆتە نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ماددەی (140) لەدەستوری عێراقی.