قالە شێت

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: کامەران عومەر سەریع

415800765.jpg

... هەیە لە سلێمانی ژیابێت قالە نەناسێ قالە دەمو چاوێکی گۆشتن و گوپنی هەبو ، سەر ڕومەتی نیشانەیکی وەک سوتاوی پێوە بو ، کەسێکی سەنگین بو هەیبەتی هەبو ، .... قالە کەسێکی قەڵەو بوو... دائیمە لە بەر سەراو چواردەوری سینەماکان بوو....چوار برابوون نوری، قاڵە و تەها و سەلام برا بچوکیان بوو پیاوێکی قۆزە لەگەڵ نوری لەژیاندان..باوکی قالەشێت جگەرچی بوو لەشەقامی پیرەمێرد، ژێر تەجنیدی کۆن تەنیشت دائیرەی کارەباکەی بەرامبەر استشاریی عەلی کەمال ئنجا هەموو بەیانیەک دەهات شیشێ جگەری لای باوکی دەخواردو دوایی بە کاک حمە ساڵح چایچی دەوت کە هاوسێ دوکان بوو کاک حمەساڵح کراشێکم بەرێ ئنجا دەستی دەخستە بناگوێی و گۆرانیەکی حەسەن زیرەکی دەوت ،.... قالە.. بێ زیان بوو. .. بەڵام برسی بووایە. دەستی دەوەشان.. زۆر ڕقی لە بۆیاغچی پێڵاوبوو،، زۆر حەزی لەجابی پاس بوو.

زۆر حەزی بە پاس بوو ، هەمیشە لەکورسی تاکی سەرتایەی پێشەوە دادەنیشت زۆر حەزی لەوشوێنەبوو،و جارجار دەستی ئەخستە بناگوێی وە گۆرانیەکی بەزەوقی تایبەت بەخۆی دەوت...يادي بەخێر لەناو پاص کە ئەو بيني گەنجەكان ئەيان دوان ، ئەيوت سەگ و سەگبابي ناكەم ، لە منالي ساوا نايەم ، زور فقير بو زمانيشي فس بو زور قسەكان لەدەمي خوش بو هةمو كەس خوشي ئەويست،بە شۆفێرەکەی ئەیووت قاتێ جلم بۆ ئەکەی ئەویش دەیووت گەر بیرم نەچوو سەری مانگ بۆت ئەکەم قالەش ئەی ووت سەگباب خۆم بیرت ئەخە مەوە.. ھەرلەسەر بەزمی پاسەکە.لێیان پرسی قالە ئەگەر پاسی مەسڵەحە نەما سواری چی ئەبیت؟ئەویش ئەیوت سواری مریشکی مەسڵەحە ئەبم ' مالي قاله له گه ره کی شیخ محی الدین بو روزیکیان له ناو پاسی مەسڵەحە که دا له بازاره وه ده گه رایه وه من له هه مان باص دا بوم که لای به نزین خانه که ی گه ره کی عه قاری پولیسیک سه رکه وته ناو با صه که و له ته نیشت قاله وه جیگه یه ک مابو دا نیشت پولیسه که کچیکی منالیشی پێ بو که منالی خوی بوو قاله ده ستیکی هینا به سه ری مناله که داو به ده نگیکی به رز وتی کاکه ی بولیس ئه و مناله هي تويه ئه ويش وتي به لي دوايي به ده نگیکی زور به رزتر و به سه ر سورمانه وه وتی به قوربانی ئه و خوايه گه وره یه بم بوچی پۆلیسیش منالی هه یه ئيتر هه رچی له باصه که دا که وتنه بیکه نین ـ ـ 'زۆرقسە ،هەیە لەسەر مردنی برادەرێک،ووتی.يادي به خير له بير م ديت رؤ ژ يك پيش ئه وه ي بمريت وه ك ئه وه ي كه زا نيبيتي كه به يا ني ئه مريت ها ت بؤ قه يسه ري نه قيب له وي چا يي خا نه يه كي بچو كي لي بو خا وه نه كه ي نا وي شيخ ته يب بوو .

415834665.jpg

وتي كا ك شيخ گه رده نم ئه زا كه به يا ني نا يه م .

ئه وه بو قسه كه ي را ست ده ر چو ئيتر نه ما ن بي نيه وه .

به را ستي ئه و زه ما نه سليما ي كه سا ني وه ك قا له جوا ني كردبو ...... ئەو شەوەی قالە ئەمرێت بەدایکی دەڵێت ئەمشەو دەمرم، دوایی ئەوە دراوسێکەیان دەبیینێت دەڵێ من دەمریم ئەبێ تۆ بمشۆی... ئەویش دەڵێ خوانەکات قالەگیان نامریی تەمەن درێژبییت... بۆ بەیانی دەمرێ خەڵکی سلێمانی وە بە تایبەت گەڕەکی شێخ محێدین زۆر بێتاقەت دەبن بۆیی... وەسێتەکەی جێ بەجێ دەکان،ئەوەى وەسيتەكەى لا كرد حاجى مجيد بوو يەكيكه له پياو جاكەکەكانى كەڕەكى شيخ محئ الدين ئيستا له ژياندا ماوه ( قاله ) له سالى ( ١٩٩٤ ) وەفاتی کردوە وە ئەم پیاوە دەیشوات.. وەبە شێوەیەکی جوان بەخاکی دەسپێرین ،،،ئێستا قه بره که ی له گردی شێخ محێدین ژنان بۆنیاز ئه چنە سه ری .. خۆڵی سەرگۆرەکەی دەبرێیت بۆ مبارەکی