قوباد تاڵەبانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قوباد تاڵەبانی لەئێستادا و بۆ جاری دووەم لە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە.

ردستان-نوێ.jpg

تاڵەبانی سەرپەرشتی جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە دەكات كە لەمیانەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە 2018 بەدەنگدەرانی داوە، ئەو بەڵێنانەش بریتین لە ئارامی و هەلی كار و خزمەت.

قوباد تاڵەبانی ناوی تەواو: قوباد جەلال حیسامەددینە لە 21-07-1977 لە دایکبووە سیاسەتوانێکی کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستانە.

ئەو ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانییە.

32009..M.jpg

لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی 2001 بۆ 2003 یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بوو؛ دواییش بووەتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.

ژیان

قوباد ژیانی زۆربەی لە ناوچەی سەری خواروی لەندەن لە بەریتانیا بەسەربردوە و دەرچوی زانکۆی سەرییە.

پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتالی بوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەندەسەی میکانیکی سەیارەشی ھەر لەوێ وەرگرتوە.

Qubad-and-sheri-talabani1.jpg

دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئیتر بڕیار دەدا تێکەڵ بە سیاسەت بێت.

لە ھەمان چاوپێکەوتندا، باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ ماڵی باپیری لە بەریتانیا ژیاوە و بەھۆی چالاکی باوکی لە پێشمەرگایەتیدا ئەم نەیتوانیوە لە ماڵی خۆیان گەورە بێت.

بەڵام دەڵێ کەوا تەواوی ژیانی پڕبوە لە میوان و کۆبوونەوەی سیاسی لە ناو ماڵباتی باپیری (ئیبراهیم ئەحمەدی باوکی ھێرۆخان).

خێزانی ناوی شێری کراھام (Sherri Kraham )ە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئێراق بووە.

ئیل کاستێلۆ دێل پالاجیۆ لە ئیتاڵیا(Il Castello del Palagio in Italy)
ئیل کاستێلۆ دێل پالاجیۆ لە ئیتاڵیا(Il Castello del Palagio in Italy)

لە ساڵی 2005 لە ئیل کاستێلۆ دێل پالاجیۆ لە ئیتاڵیا(Il Castello del Palagio in Italy) هاوسەرگیریان کردووە. ئەو دوو هاوسەرە قوباد تاڵەبانی و شێری کراھام خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی ئاری و لارا.