قوز (Vagina/vulva)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەندامی زاوزێی مێینە یان قوز (بە ئینگلیزی: Vagina of vulva) بەشی دەرەوەی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە.

742480.jpg

قوز لە ڕووی توێکاریەوە چەندین بەشی ھەیە: لێوە گەورەکان، لێوە بچووکەکان، تووکەبەر و کلیتۆریس (ھاوتای سەلکی کێر لە پیاواندا).

گەیشتن بە ئاستی بەرزترین چێژی سێکس (ئۆرگاسم) لە ھەردوو ڕەگەزدا بوونی ھەیە بەڵام تەواو جیاوازن بۆ نموونە ئۆرگاسم لە نێرێکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (تۆو، تۆواو…) بەڵام لە مێیەکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (کۆمەڵێک مادەی تایبەتین بەڵام تۆو و ھێلکە … لەخۆ ناگرن). لە نێرەدا دەردراوەکانی تفتە بە نزیکی ٨ PHـە بەڵام لە مێیەدا ترشە (٤ PH) بەنزیکی وە لەوانەشە ترشێتی دەردراوەکانی مێیە زیاتر بێت لە کاتی نەخۆشیەکانی تایبەت بە زێ.

لێوی گەورە

لابیای مەیجۆر (بە لاتینی: labia majora) جووتێک پێکهاتەی ستوونییە کە لە پێست دروستکراون، لە بنی گەدە درێژ دەبنەوە و ئەندامی زاوزێی دەرەوە دادەپۆشن و دەیپارێزن.

کۆئەندامی زاوزێ بە لابیای مەیجۆر دەورە دراوە. لە کاتی باڵغبووندا موو لەسەر ڕووی لابیای مەیجۆر گەشە دەکات. لایبیای مەیجۆر لە پێست و شانە نەرمەکان و ماسولکەی نەرم و ئیسقانەکان پێکهاتووە. هەروەها لابیای مەیجۆر ڕژێنی ئارەقە بەردەستە واتە لایبیای مەیجۆر و سکرۆتۆم ئەندامی هاوشێوەن.[١]

147Vulva.gif
  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا