قەدرییە عەلی مەردان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ست قەدرییە کچی گەورەی عەلی مەردانە لە ڕۆژی 05-12-1948 لە شاری بەغداد لە دایکبووە.

295810757 37482017811.jpg

خانەی مامۆستایانی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە، بۆ یەکەمین جار لە شارۆچکەی شانەدەر بۆتە مامۆستا و دامەزراوە، دواتر بووە بە بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی چەمچەماڵ، لە ئێستادا مامۆستای خانەنشینە و لە شاری سلێمانی دەژی.

قەدرییە عەلی، كه‌ کچە گەورەکەی عەلی مەردانه‌، دەڵێت: "نەوەکانی کەسیان رێچکەی ئەویان نەگرت و هیواو ئاواتم ئەوە بوو دەنگم وەک جاران خۆشبووایە تا رێچکەکەی ئەوم بگرتایە، چونکە باوکمان حەزی دەکرد، یەکێکمان رێچکەکەی ئەومان بگرتبایە"

قەدریە عەلی مەردان
قەدریە عەلی مەردان

سەرچاوە: داناز عەبدولرەحمان