قەرەگۆل
گوندی قەرەگۆل سەر بە شارەدێی (وارماوایە) دەکەوێتە باکووری شاردێی(وارماوا) بە دووری هەشت کیلۆمەتر (شارۆچکەی عەربەت) دەکەوێتە باکووری گوندەکە ،(شارۆچکەی سەیدسادق) دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە هەروەها (گوندەکانی کاژاو و بێستانسووری گەورە بێستانسوری بچووک زێڕینجوی سەروو دەکەونە خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکە) هەروەها ( گوندەکانی مووانی مام حسێن ،موانی مام ڕۆستەم ،کۆمەڵگەی نەسر ،گوندی دسکەرە، شێخ عومەر ،نەمەڵ دەکەونە خۆرئاواو باشوری خۆرئاوای گوندەکە (گوندەکانی قسرتی خوارو قسرتی سەر و گورگەچیا دەکەوێتە باکووری خۆرئاوا) پێکهاتەی گوندەکە :
پێکهاتەی گوندەکە بە بەرزایی نزیکەی( ٥٥٠) لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە بناری دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە چیاکانی (چەناخچییان و هیرانە چەرخ) دەکەونە باکووری خۆرهەڵاتی گوندەکە کە بەرزیان لە نێوان هەشت سەد بۆ نۆسەد مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوەیە پێکهاتەی ڕووی زەوی گوندی قەرەگۆل بە بەرز و نزمی پێک کاتێکی دەشتاییەوە خۆی لە چەند دەشتێکی ڕووبەر فراوان دەبینێتەوە ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەیە لەسەر ڕێگەی گوندەکە ئەگەر سەیری نەخشەی بنەڕەتی گوندەکە بکەین دەبینین گوندەکە بە سەر دوو بەشدا دابەش بووە بە چەند ڕێگەیەکەوە بەناوچەکانی دەوروبەری بەسراوە ڕێگا سەرەکییەکانی گوندەکە (وارماوا- عەربەت- سلێمانییە) دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی گوندەکە کە درێژی نزیکەی (٤٦) کیلۆمەترە بەڵام ڕێگای قەرەگۆل -وارماوە دوورییەکەی (٨) کیلۆمەترە ڕێگای قەرەگۆل- بێستانسور نزیکەی (٣) کیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها گۆڕستانی دارە ڕەش و نەمەڵ لە کۆنەوە تا ئێستا خەڵکی گوندەکە مردووەکانیان لەم گۆڕستانە دەنێژن هەروەها سەبارەت بە شێوەی گوندەکە لە ئەنجامی تۆپگرافیای ناوچەکە سروشتی شوێنەکەی و پێکهاتەی جیۆلۆجی ناوچەیەکی دەشتایی خۆی دەبینێتەوە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر شێوەی گوندەکە بەهۆیەوە شێوەی لاکێشەی وەرگرتوە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە نێشینگەی گوندەکە زیاتر ئەرزێکی بڵاوی هەبێت لەبەر ئەوەی دەکەوێتە دەشتای وە خانووەکانی ئەم گوندە زیاتر لە یەک نهۆم پێکهاتوە بەشێک لە خانووەکانیان (دیوارەکانی لە بلۆک و بەرد پێک هاتووە سەربانی خانووەکانیان بە دار و گڵ گیراون)( بەشێکی تر لە خانووەکان دیوارەکانیان لە بلۆک و سەربانی خانووەکان بەشیش و چیمەنتۆ وداپۆشراوە دەتوانین بڵێین زۆربەی خانوەکان ڕوویان لە خۆری بەیانییە ئەمەش لە ڕووی تەندروستییەوە تایبەتمەندی یەکی گرنگی هەیە.
ڕەهەندی مێژوی:
قەرەگۆل یەکێکە لە گوندە گەورەکانی دەشتی شارەزوور سەبارەت بە دروستبوونی گوندەکە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتای ساڵی چلەکان ، ساڵی (١٩٤٨) لەلایەن ( حاجی حمە تالب ) کە سەرۆک عەشیرەتی میکایەڵییە ئاوەدان کراوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەک دانیشتووی تر کە دەگاتە (١٢) خێزان نیشتەجێ بوون ئەمانەش ناوی ژمارەیەک لەو ماڵانەیە کە لەسەرەتای دروست بونیەوە نیشتەجێ بوون لەوانە ( حەمەی عەوڵڵا ، ئەمین محەمەد ، حەمەی فەرەج ، عەلی رەمەزان ، ڕەشید ئەحمەد ) کە پێشتر لە گوندی نەمەڵ و ناوچەکنی تردا نیشتەجێ بوون .
ڕێژەی دانیشتوان:
بە پێی تازەترین سەرژمێری کە لەلایەن ئەنجوومەنی گوند کراوە لەساڵی (٢٠١٦) دەریدەخات ژمارەی خانوو ( ٢٧٣) خانووە ، وەژمارەی خێزان (٢٥٠) هەروەها دانییشتوان لە گوندەکە (٩٥٨) کەسە لەم ژمارەیەش ڕێژەی (٥٠٧) نێرەو ڕێژەی مێ (٤٥١).
هەروەها لەڕووی هۆزایەتی و تیرەگەریەوە دانیشتوانی ئەم گوندە سەر بە تیرەکانی (میکایەڵی - کەڵهوڕ - کەماڵەیی) یین هەروەها لەڕووی ئاینەوە هەموو دانیشتوانی ئەم گوندە موسڵمانن لە ئاینزای سونین سەر بە پەیڕەوی پێشەوا (شافیعی)ن.
سەبارەت بە کشتوکاڵ :
ئەو ڕووبەرەی ئەکرێت بە کشتوکاڵ لەم گوندەدا (٢٨٣٤) دۆنم زەوی لە کۆی ئەم ڕووبەرەش ( ٢٦٩٩) دۆنم زەوی دێمی هەیە ، ئەم ڕووبەرەش لەزەوی پشت با ئاوی ئاوی باران دەبەستێت بۆ کشتوکاڵ کە بەرهەمەکانی بریتین لە ( گەنم ، جۆ ، نۆک) هەروەها ڕووبەری ئەو زەویەی کە دەکرێ بە بەراو (١٣٥ ) دۆنمە کە بۆ ( برنج ، بامێ ، تەماتە ) بەکاردێت.
سەبارەت بە بواری ئاژەڵ لەم گوندە چەند جۆرێک بەخێودەکرێت لەوانە (مانگا،مەڕ،بزن)
ئامادەکردنی: کاروان لەتیف