قەندیل

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە نێوان سنوورەکانی ڕۆژھەڵات و باکوور و باشووری کوردستان ھەڵکەوتووە.

8176097218.jpg

بەشی سەرەکیی ئەم چیایە لە شارستانی پیرانشارە و ساڵانه ژمارەیەکی زۆر شاخەوان لە شارەکانی کوردستان و ئێران ڕووی تێ دەکەن.

بەرزترین لوتکەکەی کێوی حاجی ئیبراھیمە کە بەرزایییەکەی 3587 مەتر لە ئاستی دەریایە.

قەندیل یەکێک لە پڕ بەفرترین چیاکانی کوردستانە کە بە درێژاییی ساڵ بەفری لێ نابڕێت.

کوێستانی قەندیل لە کۆنەوە لە سنووری ئێران و ئێراق وەکوو پەناگەیەک بۆ گرووپە چەکدارە کوردەکان بووە.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژوودا لە قەندیل بوون و پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئێستادا لەم کوێستانە بوونیان ھەیە.

بەم ھۆیەوە قەندیل زۆر جاران لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێران و ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ھێرشی کراوەتە سەر.

7744294152.jpg