لازۆ ئازاد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
28685022 .jpg

لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سابونکەران لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەحوی بووە و پاشان تا دووی ناوەندی لە دواناوەندی ژینی کچان خوێندووە.

لە سەرەتای ساڵی 2000 وە لەگەڵ خانەوادەکەی کوردستانی جێهێشتووە.

لە ووڵاتی سوید خوێندنی ناوەندی وپاشان دواناوەندی بەشی ئەدەبی تەواو کردووە.

ئێستا خۆی و کچەکەی (ئۆفێلیا) نیشتەجێ‌ی وڵاتی بەریتانیان و لازۆ خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی کۆمەڵناسیە لە زانکۆی نیومان.

لە ساڵەکانی 2007 تا 2009 ئەندامی دەستەی نوسەرانی بێسنوور بووە لە شاری بێرمینگهام.

944065.jpg

لە ساڵی 2012 خەڵاتی دووەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ دەقی (کوژراوەکان) وەرگرتووە.

لازۆ لەگەڵ شاعیر دلاوەر قەرەداغی خاوەنی دوو دەقی هاوبەشن بە ناونیشانی

(گەر تۆ بمریت) و (بیر لە تۆ دەکەمەوە).

لازۆ ئازاد دوو کتێبی چاپکراوی هەن:

2007 کراس ڕەش کۆکراوەی چەند دەقێکی لازۆ و ماردین ئیبراهیمە لە یەک کتێبدا.

2013 کتێبی شازادەی کۆشکی ڕەش.

هەردوو کتێبەکە لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەو-ە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

لازۆ لە زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارە ئەدەبییەکانی کوردستاندا دەقەکانی بڵاوکراونەتەوە وەک پاشکۆی کوردستانی نوێ، ڕەخنەی چاودێر، ئەدەبی سەردەم و گۆڤاری هەنار.