لاقەی کچۆڵەو (موزەفەر نەواب) و مێتا فۆری- قودس بوکی عروبەیە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

Thumbnail image.png


لاقەی کچۆڵە و "موزەفەر نەواب" و مێتا فۆری "قودس بوکی عروبەیە"

قودس بوکی عروبەیە و ....

شیعرێکی بە ناوبانگی موزەفەرنەوابە، لە ساڵانی هەشاتدا کاکە دڵشاد مەریوانی وەریگێراوەتە سەر زمانى کوردى.، شیعرەکەم وەک خۆی لە بەر نیە، بەڵام دەڵێت: قودس بوکی عروبەیە و شەوانە بوکی عروبەتان دەخستە ژورێکەوە بۆ پیاوانی لاقەکەر و دەرگاتان لەسەریان دادەخستن و گوێتان لە قیژە و هاواری بوکی عروبە دەگرت... لێرەدا موزەفەر نەواب قودس دەچوینێت بە بوکێکی ڕازاوە و سەرۆکی وڵاتانی عارەبیش بە خیانەتکار و لاقەکەری بوکی عروبە، واتە فەلەستین.

ئەم مێتا فۆرە؛ بوکی عروبە، لە کێوە هاتگە ؟

مێتافۆرەکان زۆرن، هەندەکیان گشتگیرەن، وەک چاوی شینی دەریا و فرمێسکی باران و هەوری غەم، بەڵام هەندەکیان وەک بوکی عروبە لە قوڵایی کەڵچەرێکدا خۆیان حەشارداوە و لە زمانی نوسەران و شاعێرانەوە باڵ دەگرن و خۆیان دەنوێنن، لە بەر ئەوەی ئەوان دەتوانن دەروازەیەک بۆ دەروون بکەنەوە هەتا لێوەیەوە ئازارەکا بتوانن نهێنی خۆیان بدرکێنن. موزەفەر نەواب شاعیرێکی ئێراقی بە ناوبانگی بەرەی چەپ بوو، دژی سەدام بوو، کەسایەتیەکی ڕۆح سوک بوو، خۆشەویست بوو لای هەموان، لە دوای ئەوەی ئێراقی سەدام حسەینی جێ هێشت، لە لیبیای قەزافی گریسایەوە، چونکە ئاسان نیە لەژێر کۆڵی کار و شەونخونی و هیلاکیدا شیعر و ڕۆمان بنوسیت، بۆیە موزەفەر نەوابیش بندیواریی هەڵبژاردبوو وە ک زۆر لە نوسەران و خۆشیان ناونابوو: بەرەی ئۆپۆزیسیۆن.

موزەفەر، لەم وڵات بۆ ئەو وڵاتی ئەوروپا، لای گەنجە ئیراقیە عارەبەکان دەنیشتەوە و دەحەوایەوە، ئەوانیش بە ڕێزەوە پێشوازیان لێ دەکرد وەک گەورەیەکی خۆیان، وەک چۆن ڕەعیە پێشوازی لە ئاغاکەی دەکات پێشوازیان لێ دەکرد، بەڵکو ڕۆژێک موزەفەر ببێتە بەرپرسێک و بەو هۆیەوە بتوانێت ئەوانیش لە دەردەسەری ڕزگار بکات. وەک خۆیان ناویان لێ نابوو: ئەبوو ئەمەل. ئەبوو ئەمەل هەردەم بە خۆیی و جانتا دیبلۆماسیەکەیەوە دەهات و دەچوو، جانتا دیبلۆماسیەکەی کە پڕ بوو لە دۆکیومەنتی گرنگ و نهێنی ئەو سەردەمە. ئەو جانتایە بژێوی ژیانی بوو، ژیانی خۆیی و چارەنوسی چەندەها کەسی تێدا بوو.

ڕۆژێک کە بە میترۆی بەربێسی پاریسدا تێ پەڕ دەبێت، ئەو میترۆیەی کە تێێدا گەنجە عارەبەکان کەل و پەلی توریستی تێدا دەفرێنن، گەنجێک پەلاماری جانتاکەی موزەفەر دەدات بە نیازی دزینی زێڕ و دۆلار، بەڵام دواجار گەنجەکە دەکەوێت بە زەویدا و ناتوانێت جانتاکە لە مەچەکی موزەفەر ڕاپسکێنێت، لەبەر ئەوەی موزەفەر لەو زۆرزانتر بوو؛ هەردەم جاناتاکەی بە کەلەپچەیەکەوە دەبەستەوە بە مەچەکیەوە. ئەو ئێوارەیەی کە بۆ یەکەم جار موزەفەرم دیت، لە ماڵی کوڕێکی خوێندکاری ئێراقی ڕیزدار بووم، لە بەر ئەوەی ژورێکم لای ئەو بە کرێ گرتبوو، لەو بینایانەدا کە فەرەنسیەکان ناویان لێ نابوون: هێلانەی کەروێشک، لە بەر ئەوەی تاوەری بەرز بوون و بینای مۆدێلی ساڵانی شەست بوون، بە خێرایی دروست دەکران لە بەر زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان لە فەرەنسا بە تایبەتی کۆچی کرێکارانی بیانی بۆ فەرەنسا. دیوارەکانی هێندەی کارتۆنێک ئەستوور بوون، شەوانە گوێمان لە دیبەیت و قسەو قسەلۆگی دراوسێکان دەبوون، بە تایبەتی کاتێک سێکسیان دەکرد، بە دەم هاواری ئۆرگاسم و جیکە جیکی جێگای نوستن لە گەڵ ڕیتمی تەکان و گوتی بە تەوژمی پڕ لە هەوەس و ئارەزووی ژن و مێردان. هەر کاتێک گوێمان لە نەڕەی کابرا دەبوو دەمان کێشا بە ئاسنی شۆفاشەکدا و ڕیتمەکەمان خاو دەکردەوە، بەڵام کاتێک خانم دەی قیژاند هەتا دوا هەناسە گوێمان بۆ شل دەکرد. دەبێت ئەوە بڵێم کە من هەردەم قینم لە نەڕە نەڕی پیاوان بووە.


سەردار حەمەڕەش بە تەنیش موزەفەر نەوابەوە.
سەردار حەمەڕەش بە تەنیش موزەفەر نەوابەوە.


ئیدی زۆر ئێواران، ئێراقیەکان، لای ئەو برادەرە ڕیزدارە بەخشندە و دڵ فراوانە کۆدەبوونەوە، ناوی عەلی بوو وەک زۆر لە شێعەکان، عەلی جەواهیری. برنج و فاسۆلیا و بامێیان لێ دەنا و گۆرانی عارەبی "دادە دادە" یان دەگووتەوە بە دەم ئاوازی نۆستالژیا و ئاواتی گەڕانەوەیان ڕۆژێک بۆ نیشتمانی لاقەکراویان وەک بوکی عروبە.

هەر لەگەڵ ئەو برادەرە ڕیزدارانەی بەرەی چەپدا، بە هازە، هازە، منیش عارەبیەکەم دەمەزەرد کردبویەوە. باوکی ئەو کوڕە ڕێزدارەش، بە بیانووی نەخۆشیەوە هاتبوو بۆ فەرەنسا لە بەر مەترسی ئەو سەردەمە لە سەر شێعەکان؛ سەدام کەوتبووە ئەشکەنجەدان و ڕاونانیان. مامە جاجی هەردەم لە ژورەکەیدا قورئانی دەخوێند و جارە جارەش چاوی هەڵدەبڕی و مژی ئەدا لە سمتی کچە گەنج و جوانخاسە نیمچە رووتە فەرەنسیەکان کە دەهاتن بۆ لامان، شەوانەش داوامان لە کچەکان دەکرد زیاتر بقیژێنن بە دەم هاواری ئۆرگاسمەوە، هەتا مام حاجی لەو دیو بتوانێت مشتەگانێیان پێوە بکات، لە بەر ئەوەی زۆر جارمام حاجی دەستی دەهێنا بە ڕیشە سپیەکەیدا و بە زەردەخەنەیەکەوە دەی گووت: ئوم عەلیم لە لا نیە، بێ تاقەتی ئوم عەلیم. مەبەستی لە ئوم عەلی خێزانی بوو، بۆیە ئێمەش جارە جارە گۆڤارێکی پۆرنۆمان دەخستە ژورەکەیەوە و لە سەر قورئانەکەی بۆمان دادەنا و مانگی جارێک بۆمان دەگۆڕی.

خۆ گەنجە ئێراقیەکانیش لەو باشتر نەبوون، وەک کوردان ئێژن: بێ تووتن بوون، مشتەگانێیان دەکرد، وەک زۆر لە ڕۆژهەڵاتیەکان "خۆشەویستیان لە پەنجەرەوە دەنارد"، زۆر کلاسیک بوون لە پەیوەندی سێکسوێلدا و هەرکاتێک سەیری کچێکیان دەکرد، پێش ئەوەی کچەکە بزانێت ئیتر ئەوان لە نێوان خۆیاندا هەموو شتێکیان بڕیبویەوە وەک بوکی عروبە؛ ئەو کچە هی منە، تۆ بۆت نیە سەیری بکەیت. بە مەرجێک کچە ئاگاداری ئەوەش نەبوو کە کوڕێکی ئێراقی نیازی خوازبێنیەتی. بەڵام ئەو ئێوارەیەی کە ئەبوو ئەمەل گەشتە لای ئەوان، نازانم چۆن و بە چ سیحرێک، وەختێکم زانی کۆمەڵە کوڕێک خۆیان کرد بە ژوردا و کچێکی فەرەنسیشیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو. کچەکەم دەناسی و لە دورەوە بینی بووم، تاکێکی قەیرە بوو، کچێک بوو وەک لای کوردان ئێژن، خراپ نەبوو، گۆشتی دەخورا، تەقلەباز بوو.

کچە دانیشت لە گەڵمان و هەموومان بە چواردەوری مێزێکدا و دەستکرا بە شەراب خواردنەوە و هۆنراوە خوێندنەوە و گۆرانی گووتن. ئەبوو ئەمەل دەنگێکی رەسەنی ئێراقی ئەهوارەکانی پێوە بوو، بە سنگ گۆرانی دەووت، واتە ئاوازەکە لە سنگیدا دەنگی دەدایەوە، هەموو بیناکەی دەلەراندەوە. ئەبو ئەمەل تیسک درێژ و چوار شانە بوو، هەر دوو قۆچی کەم بوو لە سەر کەلەی سەری، هەتا ببێتە میناتۆرێکی زەبەلاح . ئەبوو ئەمەل قسە خۆش بوو، کوردانی زۆر خۆش گەرەک بوو، وەک زۆر لە عارەبە شێعەکان حەزی زیاتر بە کوردان دەهات هەتا دانیشتن لەگەڵ عارەبێکی سونە مەزهەبدا، هەرچەندە هەرگیز کورد و کودستان تەنگژی نەبوون بۆ ئەوان و لە بەرنامەیاندا نەبوون، کوردستانیان نە دەخستە ئاستی تەنگژی قودسی عروبە، کوردساتان بۆ ئەوان تەنگژیەکی هێندە گەورە نەبوو، بەڵام ئەوان وەک بەرەی چەپ ئامادە بوون هەموو تەنگژیەکانیان لە گەڵ سەدام حسەیندا بوەستێنن ئەگەر سەدام بکەوێتە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام بۆ کوردان هیچ پشنیارێکیان نەبوو، ئەوەش خەتای خۆیان نەبوو، لە بە ئەوەی بەرەی چەپی کوردان لەو سەردەمەدا بەسترابویەوە بە بەرەی چەپی ئیڕاقیەوە و لەژێر فەرمانی ئەواندا بوون، بەرەیەکی چەپی کۆمۆنیستی کوردی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوونی نەبوو، بۆیە خەباتی کوردان بوو بە قوربانی شیعاری ئەنتەرناسیۆنال، بەڵام ئەوان قودسیان نەدەکرد بە قوربانی خەباتی ئەنتەرنسایۆنال و نەشیان دەویست ببێتە بوکی لاقەکراوی عروبە.

وەک کوردان دەڵێن: ئەو چراندی و منیش چراندم بە دوایدا؛ کاکە موزەفەر بە عارەبی و منیش بە کوردی هەتا شەو درەنگانێ گۆرانی و قسەی خۆش. بەڵا ئەوەی سەرنجم دا کاتێک نزیک بوینەوە لە کۆتایی ئاهەنگەکە و شەرابی بۆردۆ پێڵوەکانی قورس کردبووین، بینیم بە چواردەورمدا برادەران بە تەنیشتەوە هەندێکیان ڕۆشتن و هەندێکیان کەوتنە منجە منج بە بێ ئەوەی شتێک تێ بگەم، وەختێکم زانی كچەی فەرەنسی و ئەبوو ئەمەلیان لە ژورێکدا بە جیا خەواندا، بەڵام نەمزانی چۆن ئەو ڕیکەوتنە پێش وەختەیان کردبوو ! چۆن ئەو کچەیان رازی کردبوو بچێت لەگەل ئەبوو ئەمەلدا بخەوێت، خۆ کچانی ئەوروپی قەحبەیی ناکەن و ئەگەر ئارەزویان لە کەسێک نەبێت هەروا لەگەڵیا ناخەون. ڕاستە کچانی فەرەنسی حەزیان بە خواردنی هەمە جۆر و ڕەگەزی جیاوازە بۆسێکس کردن، ئەبو ئەمەلیش ڕەگەزێکی جیاواز و شاز بوو، بەڵام ئێستاکەش تێ نەگەشتم چۆن و بە چ سیحر و جادویەک ئەو کجە چووە ژورەوە لە گەل ئەبوو ئەمەل ؟ ئەبێت ئەوە بڵێم کە ئەوە تەنها لە ڕۆژهەڵاتیەکان دەوەشیتەوە، ئەوە هونەری ئەوانە بۆ خزمەتکردن بە ئاغا و سەرۆکی خۆیان، ئەوە کولتوری سەرۆکە لە ڕۆحی ڕۆژهەلاتیدا.

من ئەو شەوە ئەوێم جێ هێشت و ڕۆشتم، هەرچەندە زۆر حەزم دەکرد لە پشت دەرگاوە گوێ لە هاوار و قیژەی ئۆرگاسمی ئەو کچە بگرم لە ژێر نەڕە نەڕ و جەستەی میناتۆری موزەفەردا، جەستەی بەقەڵافەت و چوارشانە و تیسک درێژی وەک گای کێوی، هێزی پوختی چاونەترسی شۆڕشگێرانەی بیبینم، چۆن بە سەر ئەو لەشە نازادرەوە تەکان دەدات بە بێ وچان، چوکی رەپی دەخاتە نیوەی جەستەی بە هیوای دۆینەوەی هەقیقەتێک. نا هیچ لەوانەم نەدیت و نەبیست، بەڵام وەک بیرم دێت بۆ ڕۆژی بەیانی لە بەردەم مێزی نانخواردندا، کچە بزەی لێوی دەهات و ئەبو ئەمەلیش بە هەمان شێوە.

مێتافۆری قودسی عروبە چی دەکات لەم چیرۆکەدا ؟

کچێکی دادایاری فەرەنسی، دەی گێڕایەوە کاتێک منداڵ بووە، جارە جارە بەرپرسێکی نازی دەهات بۆ ماڵیان، باوک و دایکی کچەکە داواین لە کچە پینج ساڵانەکەیان دەکرد کە شەو بچێت لە تەنیشت ئەو پیاوەوە بخەوێت، کچەش هەرچەندە ناڕازی بووە، بەڵام لەو تەمەنەدا وەک زۆر لە کیژۆڵە و زارۆکی کەم تەمەن توانای ئەوەیان نیە دژی داواکاریەکانی باوک و دایکیان بوەستنەوە، هەرچەندە پرسیاری لە باوک و دایکی کردووە بۆچی دەبێت بچێت لە تەنیشت ئەو کابرایەوە شەوانە بخەوێت؟ وەڵامی باوکی دایکی ئەوە بووە کە پیاوەکە پیاوێکی خاسە. هەرچەندە ئەم وەڵامە ڕازی نەکردووە بەڵام بە ناچاری قبوڵی کردووە. وەک خۆی دەیگێڕێتەوە کابرای نازی دەستردرێژی سێکسی نەکردۆتە سەری، تەنها لە تەنیشتەوە دەخەوت، ئیتر خودا دەیزانێت نیوە شەو چی کردبێت، چونکا منداڵان خەویان قورسە. بێ شک خۆی تێ هەڵسویەوە، نا، نا وەک ئاغای ئەشکەوتەکە نە چۆتە ژورەوەی لە تەمەنی نۆساڵاندا.

بەڵام کاتێك کچەکە تەمەنی دەگاتە شانزە ساڵیی، ڕۆژێک لە ئاهەنگێکدا کابرای نازی دەیەوێت لاقەی بکات، کچە دژی دوەستێتەوە و بەرگری لە خۆی دەکات و ڕێگری لێ دەکات، ئیدی نەیتوانیوە لاقەی بکات. هەرچۆنێک بێت ئەو باوک و دایکە بۆ مەبەستی بژێوی خۆیان دوایان لە کچەکەیان کردووە بچێت لە گەڵ ئەو کابرا نازیە بەرپرسەدا بخەوێت، بەتایبەتی لە جەنگی جیهانی دووهەمدا باری ئابووری گران بوو لە فەرەنسا ئەگەر لەبەرەی نازی نەبووبیت. وەک چۆن باو بووە لای شێعەکان، کاتێک ئایەتوڵایەک یان پیاوێکی بەرپرسی دینی باڵای شێعە ڕوی دەکەوتە ماڵی خزمەتکارەکانیان، بەتایبەتی پیاوە ئاینیەکان، ئەو ماڵانەیان هەڵدەبژارد کە دەیان زانی دایک و باوکەکە خاوەنی کچێکی پێنج ساڵانە و خنجیلانەن لە هەمان کاتا هەژارن.

هەر بە گەیشتنیان بۆ ماڵی ئەوان، وەک کولتور و ئەرکی سەرشانیان، وەک کاری ڕەعیە لە بەردەم ئاغاکانیان، باوک و دایک دەستوبرد کچە بچکۆلەکانیان وەک بوک دەڕاندنەوە و شەوانە دەیان خستنە باخەڵی ئایەتوڵاکانەوە، خۆشیان شەو تابەیانی لە پشت دەرگاوە گوێیان شل دەکرد بۆ قیژە و هاواری کچۆڵەکانیان، قیژە و هاواری بوکی عروبەیان. بێ شک ئایەتوڵا خومەینی سەرۆکی شێعەکان، پشکی شیری بەر کەتووە لەم خزمەتەدا، هەربۆیە کاتێک دەسەڵاتی کەوتە دەست، بە قانونێک ئەم کارەی خستە چوارچیوەوە:

"ئە کچۆڵانەی بە هۆی عەورەتی زەبەلاحی پیاویکەوە، زێیان دەدڕیت، وەک بوکە شوشەیەک ناوگەڵیان دادەدڕێت، زێیان هەڵدەتەکێت، هەموو هەناویان لە ژێر هێزی عەورەتی پیاوانی دینداردا تێکدەشکێت، ئیتر ناتوانن وەک مێینەیەک ژیانی ئاسایی سێکسی خۆیا بژیێن. بکەر، واتە کابرای لاقەکەر، دەبێت ژیانی ئەو کچۆڵەیە بگرێتە ئەستۆی خۆی هەتا کۆتایی ژیانی."

وەک بینیمان کابارای بەرپرسی نازی، بە هەموو فکری نازی خۆیەوە، ئەو کیژۆڵەیەی لاقە نەدەکرد لە جێگەکەیدا، چاوەڕوانی کرد هەتا تەمەنی دەگاتە شازدە و بۆشی نەکرا، بەڵام پیاوانی دینی کە باسی مۆراڵ و بەخشندەیی خودا دەکەن، سنوری نازی و مۆراڵیشیان پەڕاندووە، هەرچەندە وەک سەرنج دەدەین، لە بەڕبەریەتیشدا تۆزێک ڕەحم و بەزەیی هەر هەیە و لاقەکەرەکە ژیانی کیژۆڵەکە هەتا کۆتایی ژیانی دەگرێتە ئەستۆ.

ئەم کەڵچەرەش هەر لە چیرۆکی ئایشێ و پێغەمبەرەوە ڕەگی داکوتاوە و بۆتە نەریتێکی ئاسایی لای ئەوان، کاتێک ئایشێ تەمەنی پێنج ساڵان دەبێت، دایکی دەینێرێت بۆ ماڵی محەمەد و دەیخاتە باوەشی پیاوێکی چل ساڵەوە، هەرچەندە وەک ئایشێ خۆی دەڵێت: مەحەمەد لە شەش ساڵیدا عەورەتی نە خزاندۆتە ناوگەڵیەوە لە نۆساڵیدا چۆتە ژوڕێ. لێرەشدا دەبینین کە هێشتا ڕەحم و بەزەیی هەر ماوە لای ئەو پیاوانە. بەلام کاباری نازی چاوەڕوانی شانزە ساڵی کردووە.

کاتێکیش لە سەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان بینیمان، سەربازە هەرزەکارەکانی حەماس، کچۆڵەیەکیان وەک دیاری لە لایەن باوکان و دایکانەوە بۆ رازندبوونەوە وەک بوکی عروبە و هەریەکەیان وەک نێرەکەرێک بە زەدەخەنەوە دەستیان گرتبوون بۆ ژوری قیژە و هاوار و ئەشکەنجە، هەر هەمان مێتافۆری شیعرەکەی ئەبو ئەمەلە: قودس بوکی عروبەیە و شەوانە بوکی عروبەتان دەڕازاندەوە و.... گوێتان لە قیژە و هاواری بوکی عروبە دەگرت.....