لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەر بە فەرمی لەلایەن یونسکۆ (UNESCO) پەسەند کرا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆگۆی شاری سلێمانی، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و خستییە سەر لۆگۆی فەرمی شارەکە.

SLIMANILOGO.jpg

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای زەمەنیی راگەیاند، ڕێکخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی.

ئەو لۆگۆیە بە پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی و نوسینگەی سلێمانی ڕێکخراوی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە.

لۆگۆکە لەلایەن یونسکۆوە وەک لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی و بۆ شارە داهێنەرەکانی جیهان لە بواری ئەدەبدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 30ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 ڕێکخراوی یونسکۆ، 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانی یەکێکیان بوو، لە ئێستاشدا، 246 شاری داهێنەری

ئەدەبی لە وڵاتانی جیهاندا، لە یونسکۆ ئەندامن ولۆگۆیان بە فەرمی ناسێنراوە.


سەرچاوە: www.zamenpress.com https://en.unesco.org/creative-cities/slemani