مانومیدیا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0100.jpg

مانومیدیا، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە.

پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە. ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەر.

لە قۆناغی یەکەمدا، کار بۆ کۆکردنەوەی زانیاررییەکان دەکات و لە قۆناغەکانی دواتردا، پۆلێنکردن و دواتریش ئامادەکردنیان بۆ بەرهەمهێنانەوەیان دەکاتە بەرنامەی خۆی.

بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، هەوڵ دەدات نووسینەکان ڕێنووس بکات و هەر ئەم پێڕەوەش لە هاوکارەکانی دەخوازێت.

پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوە هەمەجۆرەکانەوە دەهێنێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و زانیاریی بڵاونەکراوەشن.