محەمەدی حاجی مەحمود

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
672019136553b55e2cf0.jpg

محەمەد کوڕی حاجی مەحمود کوڕی مەلا محەمەد کوڕی سان ئەحمەد کوڕی عبدلقادر کوڕی شامان کوڕی حەمە ڕەش کوڕی کڵاو ڕەشی کوڕ نادرشا لە 26 ی حوزەیرانی 1953 ی لەسەر گردەلەت لە ناوڕەشماڵدا لە گوندی قەدەفەری سەر بەشارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە.

لە تیرەی نادرشاییە کە یەکێکە لە تیرەکانی ھاروونی لە خێڵی جاف، دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار تیرەو ھۆزەکانی جاف دێنە شارەزوور بنەماڵەکەی لە گوندی قەدەفەرییەوە بۆ گوندی گوڵەخانە دەگوێزنەوە کە لەو کاتەدا تەمەنی شەش مانگ بووە و دایکی بە نەخۆشیەکی کتوپڕ کۆچی دوای کردووە و (نازدار عبدالرەحمن حاجی فرجی) باوەژنی لە پەروەردەکردنیدا زۆر ماندوو بووە.

حاجی مەحمودی باوکی لە شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی 13/14 ی ساڵی 1974 لە پاش پێنجەم حەجی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی گوڵەخانە کۆچی دوای دەکات کە لەوکاتەدا کاکە حەمە تەمەنی21ساڵ بووە.

کاکە حەمە نەچووەتە قوتابخانە بەڵکو بە ھەوڵی خۆی فێری خوێندن و نووسین بووە و یەکەمین کتێب کە خوێندبێتیەوە ڕۆمانی دایک بووە لەوکاتەدا.

باوکی سێ ژنی ھەبووە و کەدوای خۆی ئەم مناڵانەی جێھێشتووە (محەمەدی حاجی مەحمود، عەلی، عەبدوڵڵا، ئامین، روقیە، پرشنگ، ئایش، گەلاوێژ، خاوەر، فانۆس).

0035 (1)6547.jpg

سەرەتای ژیانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1964، ئەوکاتە ھەرچەنە تەمەنی کەم بووە بەڵام ئارەزووی پێشمەرگایەتی ھەبووە. چەندین جار داوای کردووە بەشداری شوڕشەکانی ئەو سەردەمە بکات بەڵام بەھۆی کەمی تەمەنیەوە ڕەتکراوەتەوە بەڵام بەھۆی کۆڵنەدان و بەردەوامبوونی لەسەر ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەوکاتە بەدواوە وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و چاونەترس دەستی داوەتە چەک بۆ بەرگری کردن لە خاک و نیشتیمان، دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتیمانەکەی وای لێکردووە ھەوڵی داوە بیری نیشتیمانی بەھێز بکات لە دەڤەرەکەدا و زۆرێک لە خزم و ھەڤاڵانی لە خۆی کۆبکاتەوە. پاشان یەکێک بووە لەو حەوت پێشمەرگەیەیی شۆڕشی نوێیان دەست پێکردووە. یەکەمین فیشەکی شۆڕشی نوێ لەلوولەی تفەنگەکەی کاکە حەمەوە دەرچووە.

محەمەدی حاجی محمود لە ئێستادا خاوەنی سێ ژن و شەش کچ بە ناوەکانی (عطیە، کوێستان، شەرام، شارا، ڕێژین، کوردستان) و سێ کوڕ بە ناوەکانی (ڕێبین و ئاریان و ئارین) و دوو کوڕیشی بەناوەکانی (عەتا و پشتیوان) شەھیدن.

0016 (2.jpg

یەکەم جاریش مانگی 11 ی ساڵی 1967 لەگەڵ کچە ئامۆزایەکی بەناوی (گەردە ڕۆستەم) ھاوسەرگیری کردووە. محەمەدی حاجی مەحموود سەڕەرای کاری سیاسەت لە گوندەکەی خۆیدا خەریکی کاری جوتیاریەو جوتیاری بەشێکە لە ژیانی.

0034 (1547.jpg