محەمەد تۆفیق ڕەحیم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد تۆفیق ڕەحیم لە ڕێکەوتی 01-07-1953 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

317112017.png

سکرتێری کاروباری ژوورەکانە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەو ئەندازیاری خوێندووە، و پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو

ساڵی 1972 چووەتە فەرەنسا بۆ خوێندن، پاشان لە ساڵی 1974 دەچێتە بەریتانیا ئەندازیاری میکانیکی تەواو دەکات.

لە ساڵی 1978ەوە بێ دابڕان هاوەڵی نەوشیروان مستەفای بووە.

ساڵی 1984 ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەکێتی بووە.

ساڵی 1994 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ساڵی 2006 دەستی لەئەندامێتی مەکتەبی سیاسی کێشایەوەتەوە لە ئێستادا لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە.