محەمەد ڕه‌شید ئه‌مینی
کورته‌یه له ژیان نامه‌ی محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئه‌مینی له زبانی خۆیه‌وه.
پێم خۆشە بەم چەند دێڕشیعرە دەست پێ بکەم.
- به ناوی ئه‌وه‌ی کــه بێ هـــاوتایـه له هـەمووشـوێنهو به بێ ماوایه
- ئهوخـــولقێنهرهی کهبۆههرکـهسێ ژین دابیـن ده‌کا به بێ بهربهسێ
- ئاسـتی ســهروخـوار له ئه‌م ژیانه به ده‌ستی خۆته بۆکه‌س مەڕوانه
- ئه‌وکاته‌ی سه‌ربه‌ست ده‌بی لـهژیان له پلهوکــۆسـپی نه‌بی هــهراسـان
ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌سێ له دۆستان ونیزیکانی خۆم، دێنه لام و پێشنیاری ئه‌وه‌م پێ ده‌که‌ن که ژیاننامه‌و به سه‌رهاتی خۆمیان بۆباس که‌م وئه‌وانیش بینوسنه‌وه، هه‌رچه‌ند زۆرجار ئه‌وه‌ی داویه‌تی به‌سه‌رما که ئاوا شتێ خوم بینوسمه‌وه، که‌چی ئه‌و شته‌م زۆر به پێویستم نه‌ده‌زانی و ئیش‌و کاره‌کانیش ماوه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌ئه‌دام، به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی که وا جارێ وازم لێ بێنن تا هه‌ندێ باباتی تایبه‌تی هه‌یه بیان نووسمه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌م قانع کرد، هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌رکاتێ داده‌نیشم و له نووسینه‌کانی که ماندوو ده‌بم ، جارجار ئه‌وشتانه‌ی له ژیانی ڕابردووم دینه‌وه به بیرمدا بیان نوسمه‌وه، ئاخۆ پاش ئه‌وهه‌موو ساڵه‌و ئهوچهرمهسهریو ئازارانه‌ی ژیان، زۆربه‌یانم له بیرنه‌ماون، هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی ئهوانهیشم له بیرنه‌چونه‌وه بیان نووسم شایه‌ت له دوا ڕۆژدا که‌متر بکه‌ومه به‌ر تانه‌و توانجی داهاتوان، بۆ ئاڵـوگۆڕو باروو دۆخه‌کانی ژیان وپله‌و قورتمهکانی، که‌به‌ڕاستی هیچ که‌سێ وه‌ک خودی ئه‌وکه‌سه ناتوانێ باسی ژیاننامه‌ی خۆی بکات، باش به‌وه‌ش ده‌زانم پاش ئه‌و ههموساڵانه زۆرێ له‌و قۆرتمانهی ژیانه‌م له بیر نه‌ماوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانم به‌بیرمدا دینه‌وه تێده‌کۆشم به شێوه‌یه‌کی زۆر کورت و سه‌ر پۆت کراو باسیان که‌م.
من موحه‌مه‌د ڕه‌شیدی ئه‌مینی کوڕی عه‌لی(سه‌ید عه‌لی) کوڕی ئه‌مینی قادربه‌گی نوریاوی ، هه‌ر وه‌ها دایکیشم (حه‌یات) کچی کۆزاى به‌گی قادربهگ، له هۆزی وهلهدبهگیهکانی نۆریاوله ههردووسهرهوه، ئه‌وه‌ی بۆچ وه‌ک زۆربه‌ی نوریاویهکان فامیلمان وه‌له‌دبه‌گی نییه، مامم وای ده‌گێڕایه‌وه له خوشه‌ویستی باپیره‌م من و باوکی ئەوئهمین به‌گ بووه که‌له شه‌ڕی هه‌ورامان دژبه ڕه‌زاشا کوژراوه‌و ئێمه پێمان خۆش بووه ئه‌و ناوه هه‌رده‌م زیندوو بێت له بنه ماڵهماندا بمێنێ ته‌وه.
بۆ چۆنیه‌تی له دایک بوونم ئه‌وه‌ی له زمانی خزمانی نزیکم به تایبه‌ت خاڵـوژن زهڕێم ئاوای بۆم ده‌گێڕایه‌وه(من تازه شوم کردبوو به ئه‌وڕه‌حمان {مه‌به‌ست خالو عبدولرەحمان}م بوو، شه‌وی باش بانگی عیشا بو عیزه‌تی برات{ مه‌به‌ست کاک عیزه‌ت برا گه‌وره‌م بوو، که باوکم باش ئه‌وه‌ی دایکی کاک عیزهتم و داده ئایشه‌م ده‌مرێت دایکی من دێنێت، که‌منیش منداڵی دووهه‌می دایکم بوم} فه‌رمویان کاکه عیزه‌تت هاتو وتی کاکه ئه‌وڕه‌حمان دێدێم{ له ناوچه‌ی ئێمه به باوه‌ژن ده‌ڵێن دێدێ یا دیدٚێ}نه‌خۆشه‌و خه‌ریکه منداڵی ده‌بێ و باوکیشم چوه به‌شوێنی مامانا بۆی؟.
ئه‌وڕه‌حمانیش وتی زه‌ڕێ تۆ ده‌توانی لای ماڵه‌که‌وه دانیشیت من بچم به‌سه‌رده‌می حهیاتێوه{حیات: دایکم بو، که پیان ده‌گوت حه‌یاتێ} خاڵۆژنم وتی منیش وتم نه‌وه‌ڵا من له نێو ئهوزیارهت ته‌ڵانه‌دا ناتاوانم دانیشم ئاوایش چۆڵه‌و که‌سی تێدا نییه؟، مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ئه‌وده‌م ماڵیان له نێو باخه مێوی لای زیاره‌تان نۆریاو بوو، وتی ده هه‌سته بابڕۆین به ده‌م ئه‌و خوشکه‌م، به‌ڕێ که‌وتین تا گه‌یشتینه لای که‌پره‌که‌یان، که‌له زه‌وینی مسه‌فا به‌گی هیرویی له ژێر گانی چه‌رمگ دا بوو، ئه‌و ساڵه ئه‌وه‌یان گرتبوو به ئیجارهوکردبویان به بۆیسان و کشت وکاڵ، کاتێ گه‌یشتینه ئه‌و شوێنه ژنێ به ناوی {سهلـما}ی قاری باوا به‌گ که دایکی داده سهروهنازی ژنی مامۆسا سه‌ی جه‌میل بوو وه‌ک مامانی سونه‌تی لای بوو، واڵه حه‌یاتی که چاوی که‌وت به ئێمه زۆر خوشحاڵ بوو به‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌ستی کاکه‌ی یانێ ئه‌وڕه‌حمانی ماچ کرد، ئه‌ویش که‌می دڵداری دایه‌وه‌و من له لای دانیشتم و ئه‌وڕه‌حمان له بهرکهپرهکهدا له‌لای منداڵه‌کان دانیشت، نزیکی سه‌ر له به‌یانی بوو که تۆ له دایک بوییت) ئه‌مه له زمانی خاڵۆژنمهوه وای بۆی گێڕامه‌وه، کاکه عیزتیشم ده‌یگوت ئه‌وشه‌وه هه‌وا زۆرسارد بوو کاکه ئه‌وڕه‌حمان و باوکم ههرخهریک بوو ئاگریان بۆ ده‌کرده‌وه بو ئێمه هه‌تا چه‌ند ڕۆژێ له‌وه‌ی به دوا بارانێکی زۆر باری و هه‌ندێ ئازاری داین به‌ڵام باوکم که‌پره‌که‌ی والێ کرد که‌ئێمه ته‌ڕ نه‌بین، ئه‌وه‌ی که شایانی یه‌ک منداڵی تازه له دایک بوو هه‌تا له‌و سه‌رده‌مه‌ش بۆ من نه‌گیرا، وه‌ک شهوحهوتهو بانگه‌شه‌ی خزمان بۆ ناونان‌و...، ته‌نها باوکم جارجار باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که گوایا له به‌رئه‌وه‌ی که خاڵۆ موحمه‌د ڕه‌شیدی یانێ که‌یخوا حه‌مه‌ڕه‌شی کوڕی که‌یخوا که‌نعانی پاوه‌یی که باوکم کچه زای که‌یخوا که‌نعان ده‌بێ، ماوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی باغی شای تاران ده‌گوژرێت، منی به خۆشه‌ویستی خاڵیه‌وه ناو ده‌نێت موحه‌مه‌د ڕه‌شید.
سه‌ره‌تای منداڵی وتازه لاویم ههرلهوگوندهی خۆمان به‌سه‌ربرد، لهوسهردهمانهی بۆ یه‌که‌م جاربووکه قوتابخانه‌یان له‌وشوێنه کرایەوە، منیش له‌و کاته هاوڕێی له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆم چوینه قوتابخانه‌و تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایم له‌وێدا ته‌واو کرد،پێم خۆشە ئالێرەدا بیرەوەریەکی ئەو سەردەمەتان بۆ بگێڕمەوە.
نازانم چی بڵێم له ده‌ست ئه‌و چهرخهسپڵهیه که وا ههرڕۆژێ به شێوه‌یه چه‌رخی دهگێڕێو بۆ هه‌ر که‌سێ به شێوه‌یه دێته ئاراوه، به واته‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد خانای قوبادی.
- به واته‌ی خـــانا شـــاعیـری به‌ناو بۆ شــکوهی ژیــنی وادێته جــواو
- (ئهربایا وه ده‌س من ئهختیــــارێ به زاتت قـــهسهم وام ده‌کرد کارێ )
- (ئه‌م دوینام ههرگیزنهم دیبا وه‌چاو هـه‌تا نهم چهشتا ئه‌وه‌نده زووخــاو)
هیچ که‌س نا‌توانیت بڵێت ته‌واوی ڕووداوه‌کانی ژیانی به ده‌ست خۆی، ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می منداڵیش هه‌ر وه‌ها، من له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئازار‌و ژانی زۆرم دیتوه، وەک وتم زۆرێ له‌و شتانم هه‌ر له بیر نه‌ماوه، به تایبه‌ت تا ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه که‌لاسی شه‌ش، مه‌گه‌ر ئه‌و خودا خۆی بزانێت چیم به‌سه‌ردا هاتوه، جارێکیان نازانم بو که‌لاسی شه‌ش بو یان پێنج، دووتمهنیان گه‌ره‌ک بوو، کاتێ ناو نووسی، من هه‌رچیم کرد ئه‌و دوو تمهنهم دست نه‌که‌وت بۆ ناو نووسی، ماوه‌یه منداڵانی هاوڕێم ده‌چوون بۆ مه‌کته‌ب و من نهم ده‌توانی بڕۆم، کاتێ ئه‌وان ده‌چوون من نهم ده‌توانی له ماڵه‌وه هیچ بڵێم، ده‌چوومه نێو بۆیسانهکهمان و له‌وێدا ده‌ستم ده‌کرد به گریان، هه‌رچی ئێواره‌یه باوکم ده‌هاته‌وه له ئیش و کار پێش هه‌مو شتێ من ده‌م گوت باوکه پاره‌یان پێ نه‌داوی، ئه‌ویش ده‌یکوت نه‌وه‌ڵا کوڕم، ئیدی من ئازارم زیاتر ده‌بوو، تا ئه‌وه‌ی سه‌رله به‌یانیه‌ک باوکم ده‌چوو بۆ سه‌رئیش و کاری، ڕوی کرده من و وتی کوڕم ئه‌مڕۆ بچۆ ئه‌و ئاوی میراوا هه‌ڵ که به‌ڵکو شه‌و ئاوێکی ئه‌و تهماکۆو ته‌ماته‌یه بدێرم، ئاو زۆر که‌م بوه‌ته‌وه باشتر وه هایه ئاویکهی بدێرین زوو وشک نه‌بن، پاشه ئه‌وه‌ی باوکم چوو منیش بیڵه بچکهلهیه بوو نام به شانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌ی میرئاوا به ڕێ که‌وتم، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا کاتی پاییز دانیشتوانی پاوه زۆربه‌یان ده‌هاتنه‌وه پشتی میرئاواو ئاوی میرئاوا زۆرکه‌م بوو ئاژهڵو حه‌یوانی زۆریشی به‌سه‌ره‌وه بوو، ته‌واوی جۆگه‌له ئاوه‌کان له ناو ده‌چوون، منیش چووم‌و خۆم خه‌ریک کرد به هه‌ڵبه‌ستنی بنهوهنگهی ئاوه‌کان، بنهوهنگهیه هه‌بوو له ژێرچاوگهی میرئاوادا زۆر خراب ببو، هه‌رچی خه‌ریک بووم هه‌ر ئاواکه‌ی باش نه‌ده‌به‌سترا، سه‌یری ئه‌و ناوانه‌م کرد په‌چه ڕانێک له به‌رانبه‌رمه‌وه بوو، وتم بچم به‌شکه‌م له‌و شوێنه‌ی شتێکم به‌رده‌ست که‌وێ بێنمی هه‌ندێ خۆڵ‌و خاکی پێ بێنم بۆ ئه‌و بنهوهنگهیه، له دیواری بچوک به‌سه‌ر که‌وتم، کانێ سه‌یرم کرد دووتمهنیه کاغه‌زی سوور داکه‌وتوه ئه‌و کاته دووتمه‌نی واینه بوون، سه‌ره‌تا وام ده‌زانی هی کتێبه منداڵ ده‌ریان هێناوه، به‌ڵام کاتی به‌وردی سه‌یرم کرد که‌دیم ڕاسته‌کی بوو، منیش له‌دۆزینه‌وه‌ی ئهودووتمهنه زۆرخۆشحاڵ بوم‌و ههرلهوهیوه هات به سه‌رما که‌وا بچم بۆ نۆریاو بۆ ناو نووسی، بێڵه‌که‌م له ژێرچاوگهی میرئاوا خسته ژێر مهڕهجیکێ و به هه‌ڕاکردن به‌ره‌و نۆریاو، کاتی هه‌ڕام ده‌کرد پێڵاوه‌کانم هندهى شڕو کۆن بوون له‌گه‌ڵم نه‌ده‌هاتن،ئه‌وانیشم گرت به‌ده‌سته‌وه، به‌توندی هه‌ڕام ده‌کردتا گه‌یشتمه بهرمهکتهبهکهمان ، له‌ویدا پیڵاوه‌کانم له پێ کرد وچوومه ژورێ مامۆستاکه خه‌ریکی وانه وتنه‌وه بوو،که چوومه ژوریو سڵاوم کرد مامۆستاکه‌ش هه‌ندێ سه‌یری کردموو، ئیستا ده‌زانم ئهوسهیرکردنهی چی بووه، من بهجلو به‌رگی شڕوقوڕاویوئارهقوشێوازێکی وههادی بووه؟وتی ئهلهیکهسهلام، وتم ئاغه‌ی مودیر(ئه‌وکاته به مامۆستا ده‌مانگوت ئاغه‌ی مودیر) هاتوم بۆ ناو نووسی، ئه‌ویش وتی کوڕم ناونووسی چی؟ ئێمه ماوه‌یه‌که خه‌ریکی ده‌رس وتنهوهین، منیش هه‌رئه‌وه‌م بیست دڵم ته‌نگ بوو فرمیسک به چاوانمدا هاته خوارێ، مامۆستاکه‌ش هاتو ده‌ستی گرتم و له مه‌کته‌به که هێنامیه ده‌رێ وتی کوڕم بۆچ دهگریهیت نازانی هاوڕێکانت لاسایت ده‌که‌نه‌وه، منیش وتم ئاغه‌ی مودیرجهنابت وتتان ناونووسیت ناکه‌م، ئه‌ویش وتی باشه بۆچ ئێستا هاتوی، منیش وتم ئاخۆ منداڵه‌کان ده‌یانگوت ئه‌بێ دووتمه‌ن بێنیت، منیش ئه‌و دووتمهنهم نه‌بوو بێنمی ئێستاش چووم بۆ سه‌رچاوگه‌ی میرئاوا ئاو هه‌ڵکه‌م ئه‌و دوو تمهنهم دۆزیوهتهوههاتوم، ئه‌وکاته دووتمهنهکهم پیشان دا ئه‌وه‌نده توند کوشی بووم جێگای په‌نجه‌کانم به‌سه‌ریه‌وه دیار بوو، خودا ڕاستی ده‌وێت، مامۆستاکه به‌بیستنی ئه‌وه‌ی زۆرنیگران بوو له‌سه‌ر بانجیلهی به‌ر مه‌کته‌به‌که‌دا چه‌ند جارهاتو چووی کرد، پاشان ڕوو له‌من کرد‌و وتی ئه‌ی بۆچ نه‌هاتی به من بڵێ تاخۆم پاراکهم بدایا هه‌تا پاشان ده‌تهێنا، منیش وتم ئاخۆ منداڵان ده‌یان گوت ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ت نه‌بی ناونووسیت ناکه‌ن، ئه‌ویش وتی باشه من کتێبه‌که‌م به‌رگه‌شت نه‌داونه‌ته‌وه بۆ پاوه، ناو نووسیت ده‌که‌م به‌ڵام به مه‌رجی ئهودهرسانهی تا ئێستا بهمنداڵانم وتوه‌ته‌وه خۆت بیان خوێنیت ویادیان بگریت، منیش وتم به‌سه‌رچاو بێگومان فێریان ده‌بم، ئه‌ویش بردمیه سهرکهڵاس وناونووسی کردم وکتێبه‌کانی دایه ده‌ست و له سهرکهڵاسهکهم دانیشتم، هه‌تا کاتی نێوه‌ڕۆ هه‌ڵگه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ، کاتی نزیکی که‌پره‌که‌مان بومه‌وه، باوه‌ژنم له بهرکهپهرکهدا بوو، چاوی که‌وت بهمن له مه‌کته‌به‌وه هاتمه‌وه، به تووڕه‌یی وتی ئه‌وه‌له کوێ بووی، منیش وتم له‌مه‌کته‌ب، وتی تۆمهگهرنهچویی بۆ میرئاوا، وتم به‌ڵێ چووم له میرئاوا دووتمهنم له ڕێگا دۆزیه‌وه‌و ڕۆیشتم ناونووسیم کردوئێستاش ده‌چم بۆئاوهکه، ئه‌ویش نه‌وی له کتیبه‌کانی ده‌ستم و فڕێی دان‌و وتی به ئه‌و خودایه نایه‌ڵم له ماڵه‌وه سه‌یری ئه‌و کتێبانه بکه‌یت، منیش وتم باشه به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م له ماڵه‌وه سه‌یریان نه‌که‌م، تۆ بێڵه با کتێبه‌کانم جه‌م که‌م، ئه‌وه‌یش چێوێکی گرت به‌ده‌سته‌وه‌و هات به شانومل و قاچ‌و قولـما و ده‌یگوت، زوو بڕۆ به ده‌م ئاوه‌که‌و، منیش هه‌ر هاوارم دهکرى با کتێبه‌کان جه‌م که‌م باشه ده‌چم، ئه‌ویش هه‌ر لێی ده‌دام، تا ئه‌وه‌ی چاوم که‌وت به برا بچوکه‌که‌م ڕه‌حیم هاتوو کتێبه‌کانی جه‌م کردن، ئیدی من که‌مێ هاتمه‌وه سه‌رخۆم و چووم به ده‌م ئاو ههڵکردنهکهوه، نیزیکی بانگی مه‌غریب ئاوه‌که‌م هێنایه سه‌ر بۆیسانهکهو، هاتمه‌وه لای ماڵ باوکم هاتبویه‌وه، وتی ئاوه‌که‌ت هێنا منیش وتم به‌ڵه گه‌یشتوه‌ته سهربۆسیانهکهو خستومه به باوه‌ریکی تهماتهکاندا، ئه‌ویش وتی ده‌باشه وه‌ره نان‌و چایه‌که‌ت بخۆ‌و یارمه‌تیم بده، منیش زۆرم برسی بوو ئاخ‌و نانی نیوهڕۆیشم نه‌خواردبوو، پاش نان خواردن تا ماوه‌یه یارمه‌تی باوکیشم دا زۆرێ که بۆیسانهکهی دێراو له‌و کاته‌ش من باسی دۆزینه‌وه‌ی دووتمهنهکهم بۆ کرد‌و ناونووسی مه‌کته‌ب، ئه‌ویش وتی زۆر باشه خوا گه‌یاندوویه ڕۆڵه تۆ بچۆ به‌یان ئه‌بێ بچی بۆمه‌کته‌ب من خۆم ئه‌وه‌ی که‌ی ده‌دێرم، ئیدی ئه‌وه‌نده ماندوو بم ههرهاتمهوه ناو که‌پرێ چوومه سه‌ر جێگا‌و خه‌وم لێ که‌وت.
پاشان له‌به‌رکه‌م ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌مان نه‌متوانی بچمه شاروبهردهوام بم له‌خوێندن، ئه‌وه‌ش نه‌بویه هۆی دووری من له‌خوێندن، به شێوه‌یه‌کی نافهرمیو ئازاد دواناوه‌ندیم ته‌واو کردوی. له‌و ماوه‌یه‌دا برا گه‌وره‌که‌م به فیتی باوه‌ژنم بێوه‌ژنێکی برا زای خۆی بوو ئه‌وه‌نده باسی لای کاکم کردبوو، کاکم که‌وتبویه سه‌ری که ئه‌و بێوه‌ژنه بێنێت، منیش بیست بووم میرده پێشوه‌که ئه‌و ژنه گوتوبووی هه‌رکه‌سێ ئه‌و ژنه‌م به‌رێت ده‌یکوژم، ئه‌و پیاوه‌ش خزمی خۆیان ببو له عیراق دا ئه‌ژیاو ئه‌م ژنه‌ش نهچووبو بۆ عیراق ئه‌ویش لێی جیا بویه‌وه، من بهکاکم ده‌گوت تۆ هه‌ر کچێکت بوێت به منه‌ته‌وه ش‌وت پێ ده‌که‌ن بۆچ خۆت ده‌خه‌یته نێو ئه‌و دهردیسهرهوه، باوکیشم ئه‌و مامهڵهله به‌دڵ نه‌بو، ئه‌و باسه‌و بابه‌ته ماوه‌یه له ماڵی ئێمه‌دا به‌رده‌وام بوو، باوه‌ژنم ئه‌وه‌نده باسی لای کاکم کردبوو که گوایا تاوانی ئه‌وه‌ی باوکیشم به‌و په‌یوه‌ندیه ناڕه‌زایه تاوانی منه، شهوهێ باوکم له‌ماڵ نه‌بوو ئه‌و باسه‌یان هێنایه گۆڕێ، منیش هه‌روه‌ک جاران ناڕه‌زایه‌تی خۆم ده‌ربڕی، کاکم له‌گه‌ڵ باوه‌ژنم ئه‌و شه‌وه باش له‌منیان دا، ئیدی من به ته‌واوی له‌و ژیانه بێزار ببوم، سه‌رله به‌یانی زوو هه‌ستام به بیانوی نوێژی به‌یانی له‌ماڵ ده‌رچووم، بێ ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ مزگه‌وت به‌ره‌و عیراق که‌وتمه ڕێ، تا خۆروبان که‌وت به پیاده کهیشتم بۆ نزیکی دوو ئاو، له‌وێشه‌وه کردمه ئه‌و به‌ری دوو ئاو‌و به‌ره‌و شێخان ڕۆیشتم، هیچ که‌سێ لێی نه‌پرسیم بۆ کوێ ده‌چم، له شێخانیش تێ په‌ڕیم به‌ره‌و گاکوژه که‌وتمه ڕێگا، له سهرهوژورکهی گاکوژه زۆرم برسی بو، هیچیم پێ نه‌بو، ئاخۆ ئێواره‌که‌ی له‌ماڵه‌وه هیچم نه‌خواردبوو به‌یانیش که هاتمه ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه شک لێم هیچم له‌گه‌ڵ خۆم نه هێنا، وه‌رزیش مانگی ئهسفهندیش بوو، له‌و نزیکانه ههسێرو کانیاویکم که‌وته به‌رچاو چوومه‌سه‌ر ههسێرهکه، هه‌ندێ بهیرهمهو پونگهم که‌ندو شوردمهوه خواردم، باش بوو توانیم به‌و شێوهیهگاکوژه ببڕم‌و بچمه‌سه‌ر، به‌ره‌و هاوار ڕۆیشتم، کاتی کهیشتمه هاوار له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وه‌ند گوتوبویان هاواری سپڵۆتن و نابی شتیان بخۆێت، به‌و حاڵه‌ته‌وه هه‌تا نهم توانی له دوکانه کانیشیان شتێ بگڕم، له‌وێش تی په‌ڕیم تا گه‌یشتمه تاوێره، ژنێ له نێوماڵیک دا نانی ده‌کرد پیاوێکیش له به‌ر ده‌رکی ماڵه‌که‌دا دانیشتبو، وتم با داوای چه‌ند نانێ بکه‌م له‌م ماڵه، چومه پێشه‌وه‌و پاش سلاو کردن وتم مامه گیان ئه‌گه‌ر ده‌کرێت چه‌ند نانێکم پێ بده‌ن، ئه‌ویش گوتی کاکه خۆناوایمان دانه‌ناوه، ژنه‌که‌ی له‌ماڵه‌وه وتی چیه ئه‌و کابرا، ئه‌ویش وتی کوڕێکه داوای نان دکات وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوهیمان دانا بێت، ئه‌ویش وتی ده‌ی کابرا شایى برسی بێت، ئه‌وه‌نه‌ی پێ نه‌چو خه‌ریک بوبڕۆم ژنه هاته ده‌ری و وتی کوڕها ئه‌و چه‌ند نانه به‌ره، منیش گه‌ڕامه‌وه زۆرم برسی بوو نانه‌کانم هێناو چومه خواری ئاوای دانیشتم نانه‌کانم خوارد، به‌و شێوه چووم هه‌تا هەڵەبجە، گه‌یشتمه هەڵەبجە ماڵی کاک عیزه‌ت ده‌م زانی له کوێدایه، یه‌ک جاری‌تر چوبومه ماڵیان، چومه ده‌ری ماڵی کاکه‌م و له دهرکێم دا براژنم هات ده‌رگاکه‌ی بۆ کردمه‌وه، به چاو پێ که‌وتنی من زۆر پێ خۆشحاڵ بوو، منیش چومه ژورێو پاشان کاکم هاته‌وه‌و له هاتنی من سه‌ری سوڕ مابوو، کاتی دانیشت و پاش خیرهاتن و حه‌سانه‌وه منیش ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش وتی چاکت کردوه، حه‌مه ته‌قله پیاوێکی بێ چهشماوڕووه(حمه ته‌قله محه‌مه‌د تقی ناوی ئه‌و پیاوه‌ی بو که‌له پێش دا شووی ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی کاک به‌کرم دڵی لێی چووبو) نابێ به‌کر ئه‌و ژنه‌ی بێنێت، پاشان هه‌واڵی نارد بۆ باوکم که‌وا حه‌مه‌ڕه‌شی لێره‌یه‌و به‌ڵکوو هه‌رچیتان کردوه به‌کریش په‌شیمان که‌نه‌وه لهوژن هێنانه‌ی، به هه‌رحاڵ ئه‌و په‌شیمان نهبویهوهو ماوه‌یه له‌وه‌ی به‌دوا بیستم له گه‌ڵ ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی زه‌ماوه‌ندی کردوه، من ئیدی له هەڵەبجە مامه‌وه،پاشان جومه لای کاک محەمەد ته‌قی و وتم کاکه گیان من له به‌ر دژایه‌تی له که‌ڵ کاک به‌کرم و باوه‌ژنم که ویستان ئه‌ژنه‌ی جه‌نابت بێنێت، ئێرانم ته‌رک کرد ئێستاش بیستومه ههرئهوژنهی هێناوه،جا منیش وه‌ک برایه داواکارم جه‌نابت له‌و جریانه دا ته‌داخول نکهیت،ئه‌ویش به‌ڵێنی پێ دام له‌به‌ر خاتر تۆ‌و عیزت هیچ نه‌ڵێم وه به‌ڵێنه‌که‌شی برده سه‌ر، کاک عیزهتم ئهسپو عه‌ره‌بانه‌یه‌کی هه‌بوو ئیشی پێ ده‌کرد، هه‌روا باسی کاکم کرد ئه‌و له‌وکاته‌ی چاوی لێ قه‌ومابوو ته‌نها نیوه چاوێکی مابوو، هه‌ربه‌و نیوه چاوه‌ی ژیانێکی تا ڕاده‌ی باشی بۆخۆی دروست کردبوو، چه‌ند منداڵی بچوکیشی هه‌بوو، ئه‌وکاته‌ی ئه‌و کوڕه‌ی که ئێستا فه‌رهادی ناوه ناوی عومه‌ر بوو، پاشان له کاتی ئاواره‌ی دا به خاتری ئه‌وه‌ی فارسه‌کان ڕقیان له عومه‌ر بو ناوه‌که‌یان گۆڕی به فه‌رهاد، له‌وکاته‌ی من له پاڵ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی کاکم ده‌داو به زستان نه‌وتمان ده‌فرۆشت و به هاوینانیش له ناوچه‌ی شاره زوور توتونمان ده‌کرد، جارجار خویشم به نوسینی کوردی خه‌ریک ده‌کردو هه‌ندێ هاوڕێم په‌یدا کردبون که ئه‌وان کوردی نوسینیان باش بوو یارمه‌تیم لێ وه‌رده‌گرتن، هه‌ندێ کتێبی کوردیشم جه‌م کرده هه‌رکاتێ که وه‌ختم بایا ده‌م خوێندنه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌ی پاشان به کاری من هات، ئیدی هه‌رچی ڕه‌نجم دا‌و ئیشم ده‌کرد هیچێکی به‌کاری خۆم نه‌ده‌هات، پاش دوو ساڵ چه‌ند جارێ باوکم هه‌واڵی بۆناردم که‌وا داوای سه‌ربازی تۆم لێ ده‌که‌ن و هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێک بانگ ده‌که‌ن بۆ ژاندارمری و ده‌ڵێن کوڕت له هه‌رکوێ هه‌یه ئه‌بێ بێنیت و تا ڕوانه‌ی سه‌ربازی بکه‌ین، منیش له‌وه‌ی بیرم کرده‌وه ئه‌گه‌رچی ژیانی من بۆ باوکم زۆر جێگای سرنج نه‌بوه، به‌ڵام باوکه‌و نابێ به بۆنه‌ی منه‌و ئازاری بده‌ن، وه‌ک له‌م چه‌ند دێڕهیدا گوتومه.
- منیش کـه بیستم باوکـم ئـاوایه گیـرۆده‌ی ده‌ســتی په‌سـتی به‌ڵایه
- گـوتم ئهوپیرهو له‌شی کـه‌وته کار بـۆچ لــه باتــی من بکێـشێ ئازار
- هه‌رچـه‌نده ژینم بۆی نهبۆحهساو به‌ڵام کـه بابه‌و قـه‌دری له سه‌رچاو
منیش ههرچیهکهم به‌ده‌ست هێنابوو وه‌ک پاشه‌که‌وتی، ئاخۆ له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ند مانگی بۆ خۆم هه‌رمانم کردبوو، ده‌م ویست بۆ خۆم سه‌ر به خۆبم، ئه‌وه‌ی له ده‌ستما بوو کردم به پاره‌و بۆ ئه‌وه‌ی له ناو ڕێگا دا توشی دهردیسهرو ئازار نه‌بم ئاماده‌م کرد، کاک عیزهتیشم ئه‌وه‌ی لا باش بوو که باوکم ئازار نه‌ده‌ن، وتی په‌له مه‌که به‌شکه‌م یه‌کی باش هه‌ڵ کهوێتو له‌گه‌ڵیا ڕوانه‌ی ئێرانت بکه‌م، پاش چه‌ند ڕۆژی هاته شوێنم و وتی پیاوێکی لای خۆمان هاتوه‌و پێم گوتوه که تۆش بباته‌وه، منیش به ڕێ که‌وتم و له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی که ناوی کاک عارف بوو به‌ره‌و ئێران هاتمه‌وه، ئه‌و کاته نزیک به (1000) دیناری ئه‌و سه‌رده‌مه‌م پێ بوو، هه‌ندێکیش سهروسهوقاتم کڕی‌و کاکهیشم هه‌ندێکی دانا بو بۆم، به هه‌رحاڵ که‌وتمه ڕێگاو پاش خوا حافیزی له عه‌بابه‌یلی و ئهشکهوهڵهوه که کاک عارف شاره‌زا بوو به ڕێ که‌وتین، هه‌تا گه‌یشتینه هاوار، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و دهرهتویهوسهر سنور‌و گاکوژه چوین کاتی له هاوار تێ په‌ڕین، من په‌کم که‌وت هه‌رچیم ده‌که‌رد لاقم لهگهڵهم نه‌ده‌هاتن، بو ئه‌وی ئه‌و چەند ساڵ و چه‌ند مانگه‌ی که‌له هه‌ڵه‌بجه‌دا بووم زیاتر بهئهسپوعهرهبانه ڕێگام ده‌کردوو پیاده ڕه‌ویم نه‌مابوو جه‌مام که‌وتبوم، کاک عارف زانی من ناتوانم ڕێگا ببڕم هه‌رچه‌ند خۆی کۆڵی قورس بوو.
کوڵه‌که‌ی منیشی هه‌ڵـگرت، به ههرشێوهیه بوو له گاکوژهی هاتینه خوارێ کاتێ گه‌یشتینه شێخان، کاک عارف وتی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بده‌ین له ڕۆخانه له‌وه‌ی ده‌چێت که نه‌توانیت و له‌ویدا قاچت ته‌واو وشک بن، بامن بچم قاترێک بگرم به کرێ تانیزیکی هیروی بمانبات، منیش وتم سپاس وڵا بیرێکی باشه‌و منیش ته‌واو له گیر که‌وتوم، ئه‌و چوو ئهوهنهدهی پێ نه چوو هاته‌وه‌و کابرایه‌کی له‌گه‌ڵ بووقاترێکیان هێناو وتی لهگڵمان دێت هه‌تا مله‌ى واڕان به (10) تمه‌ن، میش وتم زۆر باشه له‌وێ پاره‌که‌ی پێ ده‌ده‌م، من سواری قاترهکه بوم‌و هه‌ردوو کۆڵه‌که‌مان خسته سه‌ر پشتی‌و دامان له ڕۆخانهو چوینه ئه‌و به‌روه‌و هه‌تا مه‌له واڕان چووین ، له‌وی پاره‌م دا به خاوه‌نی قاترهکهو ئێمه به‌رەو هیروێ که‌وتینه ڕێگا، ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو چوینه هیروێ و یه‌ک ڕاست چوینه ماڵی کاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ویش هات به ده‌ممانه‌وه به‌خێر هاتنێکی باشی کردین‌و نان‌و چایکمان خوارد‌و کاک عارف وتی من ئەبێ لە هومان و دشەوە بڕۆم و خوا حافیزی کرد و ڕۆیشت، پاشان باسی ئه‌وه‌م کرد که بۆچی گه‌ڕاومه‌ته‌وه، ئه‌ویش پێ خۆشحاڵ بوو ده‌یگوت خاڵۆم زۆرجاربه منیدا ڕای سپاردوه به‌شکه‌م ئه‌و کوڕه‌ی بینیته‌وه، ئێستا هاتویته‌وه زۆر باشه به‌ڵام به‌یانی ده‌بێ خۆت به پاسگای دووئاو بناسێنیت، وه‌ها باشتر بۆت تا بچیته پاوه، منیش سه‌رله به‌یانی خوا حافیزیمان کرد‌و من له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د چوین بۆ پاسگای دووئاو، پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچی پارو سه‌رو سهوقاتم پێ بوو دام به کاک ئهحمهدو وتی من ئه‌وه‌ی ڕوانه نۆریاو ده‌که‌مه‌وه، کاتی چوینه نێو پاسگا به‌رپرسی پاسگا ئاشنای کاک ئه‌حمه‌د بوو ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی منی بۆ گیڕایه‌وه وتی ئێستا هاتوه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست که‌ن موشکلی بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌ویش نامه‌یه‌کی بۆم نووسی‌و ڕوانه‌ی مه‌رزه‌بانی نه‌وسودی کردم، کاک ئه‌حمه‌د له‌وی گه‌ڕایه‌وه‌و وتی من ده‌چم بۆ نۆریاو تۆ ده‌به‌نه مهرزهبانیو له‌ویوه به‌ره‌و پاوه ڕوانه‌ت ده‌که‌ن، من له‌گه‌ڵ ماموریک به‌ره‌و مه‌رزه‌بانی نه‌وسود به‌ڕێ که‌وتین، که چوومه ئه‌ویش ئه‌وانیش پهروهندهیهکیان بۆ دروست کردمهو له‌گه‌ڵ مامورێک به‌ره‌و پاوه ڕه‌وانه‌یان کردم، که‌چوینه پاوه منیا دایێ ته‌حویلی ساواک، ئه‌وانیش ئه‌وڕۆژه که‌می دێر بوو بازداشتیان کردم تا به‌یانی، به‌یان ئیدی بازجویی و پرسیاریان ده‌ستی پێ کرد، بۆ ماوه‌ی نزیک به (40) ڕوژ تا دوو مانگ باش له بیرم نیه چه‌ندێ بوو، ههرڕوژ دههاتنولێان ده‌پرسیم بۆچ چویت بۆعیراق منیش ده‌مگوت لهبهرموشکلاتی بنه ماڵه‌م بووه، باشه له‌وێ چیت کردوه ئیدهلهو ماوه‌یه هه‌رچیم کرد بوو له هه‌ڵه‌بجه هه‌مویم بۆ باس ده‌کردن، پاش ئه‌و ماوه‌یه ڕۆژێک وتیان ئه‌بێ یه‌ک نه‌فه‌ر بێت وبێ به زه‌مانه‌تت هه‌تا ئازادد که‌ین، منیش له‌و ماوه‌یدا جارجار باوکم و برا بچوکه‌که‌م ڕه‌حیم ده‌هاتن سه‌ردانیان ده‌کردم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕه‌حیم له‌گه‌ڵ ئه‌مینی ئامۆزام هاتن بۆلام منیش پێم وتن یه‌ک نه‌فه‌ر بێنن بێت به زامنم، ئه‌وانیش چوبونه لای ده‌روێش سدیقی لوتفی که هاوڕیو ئاشنای باوکم بوو، ئه‌ویش هاتو بویه زهمانتم و ئازادیان کردم و ڕه‌وانی سه‌ربازی کرام.
پاش سه‌ربازی له ساڵی (1357) له دایهریه راهێنانو په‌روه‌ردی شاری پاوە دامهزراینو پاش سی ساڵ خزمه‌ت لهوئیدارهیهدا له ساڵی (1385) دا وه‌ک خانه نشین دستمان له کار کیشاو ئێستاش له شاری پاوه نیشته جێم.
ههرلهوسهردهمانهی تازه لاوی‌دا هۆگرێکی زۆری شێعروئەدهبیات بوم به تایبه‌ت چیروکه شێعره کوردیه‌کان وه به تایبه‌تر شاهنامه‌ی کوردی، جارجاریش به زمانی کوردی‌و فارسی شێعرم ده‌نووسی، بۆ وێنه ئه‌م دوو دێڕه له پارچه شێعرێکه که له ساڵی (1345) دا به فارسی دام ناوه.
- به گوشم نغمه ی بلبل که دهد مژده‌ی بهار
- گوید بوی گل آمد و فصل باغبان به‌ر کار
- تو را به ذات لم یـزل قسم دهــم ای باغبان
- خدمت باغ وگلت کن که زآن آمد بوی یار
باشان زیاتری نوسراوەو شێعره‌کانم به زبانی کوردی بوون که‌متر به فارسی وتاریان شێعرم هۆنیوه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا له پاڵی ئیشی مامۆستایی خۆمان زیاتر به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه ئهدهبێه کانه‌وه خه‌ریک ده‌کرد. له‌وساڵانه‌ی (65) دا بوو چه‌ند که‌سی له شاری پاوه هاتنو وتیان ده‌مانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی به‌ڕێ خه‌ین، ئهوکهسانهیش سه‌رتا(خوالێ خۆش بووان کاک یوسف وکاک غازی و کاک باقی شه‌فیعی وبەڕێزان کاک فه‌ریدونی بارامی من) ئه‌و ئه‌نجومه‌نمان به‌ڕێ خست، پاشان کاک هادی سپه‌نجی و کاک مومنی یه‌زدانبه‌خش وکاک ساراڵ ههڵهبجهیو کاک محه‌مه‌دی عه‌باسی بون به ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌ڵبه‌ت که‌سانی دیکەی زۆر هاتۆ چۆی ئه‌نجومه‌نیان ده‌کرد، ورده وه‌رده که‌وتینه بیری ئه‌وه‌ی که ئێشوکاری فه‌رهه‌نگی ته‌نها شێعرگوتن نییه، ده‌ستمان کرد بهههنگاوانی که‌ی فه‌رهه‌نگی من هه‌رله‌و سه‌رده‌مانه‌ی خۆم زیاتر به‌جه‌م ئاوه‌ری نوسخه خهتیهکان خه‌ریک کردوو، هه‌روه‌ها به‌شداری کردن له کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کانی فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه فهرههنگێکان قوناخێکی که‌ی له بیر‌و بوچهنهکانمان کرده‌وه، یه‌کی له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه مامۆستا محمه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی بوو که‌بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێک له پاوهوخانگادابوو،من بهئاشنابون له‌گه‌ڵ مامۆستادا زۆرجار ده‌چومه خزمهتیو شتانی زۆری لا فێربوم، ههڕلهوسهردهمانهدا به پێشنیاری مامۆستا بناغه‌ی نوسینی فه‌رهه‌نگ لۆغەتیکمان دانا که‌به داخه‌وه ته‌نها به‌شی ئهلفیمان ته‌واوکرد، بەلام دووکتێبی خەزانی هەڵەبجەو دیوانی میرزا عەبدوالقادری پاوەیمان بە چاپ گەیاند، پاشان من له‌گه‌ڵ مامۆستا هەورامانی کتێبی گوڵزاری هه‌ورامانمان لە دوجەڵد گۆکردهوه، که پاشان له ههولێرچاپ کرا، لەو ماوەیەشدا لە لایەن دایەرەی ڕاهێنان و پەروەردەوە ناوەندێکی فەرهەنگیان دانا کەمنیان وەک بەر پرسی ئەوناوەندەبە ناوی (کانونی شاعیران و نوسەران) شارستانی پاوە دەست نیشان کرد، کەلەو کاتانە بۆ ماوە چەند ساڵێ بەردەوام بوین، کە ئیشوکارەکانی لەڕادەیەکی بەرزدا بەڕویوە دەچوچەندەها کۆرو گۆبونەوە لە ڕادەی سەرجەم شارەکانی قەزای کرماشان بەڕێوە دبراکە ئێستاش بیرەوەریەکانی لە باشترین ئیشەکانی فەرهەنکی دەست نیشان دەکرێت.
به‌هه‌رحاڵ من باسی ژیانی خۆم ده‌که‌م هه‌رچه‌نده ئه‌و شتانه‌یش په‌یوه‌ندیان به‌منه‌وه هه‌یه زۆربابەتی تری واش هەیە کە ناکرێت لە کورتە وتارێکی ئاوادا باسی هەمویان بکرێت، وناشکریت هه‌روا به‌لایانا تێ په‌ڕم، من پاشهئهو دانیشتنانه‌و هه‌رمانی به کۆمه‌ڵ هاتمه سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ده‌بێ خۆیشم بۆخۆم خه‌ریک بم، له‌زۆر کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئەدەبیەکان ههرلهکرمان وتاران بگره تا تهبرێزومهابادوسهقزوسنهوکرماشان وئیلام و هه‌ولێرو سلیمانی وکهلاروخانهقین، به‌ده‌ها وتاری ئه‌ده‌بی به‌شداریم کردووهک لایه‌نگری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی هه‌ورامان سهیردهکرام، ههرلهوماوهیدا نزیک به(150) جهلدکتێبێ که‌م وێنه‌ی خه‌تی به شێوه‌ی ئه‌سڵی وکۆپی ومیکرۆفیلم لەناوخۆودەرەوەی وڵات به‌رده‌ست که‌وتون،کهزیاتریان له‌سه‌ربابه‌تی ئه‌ده‌بیاتی کوردی بەتایبەت هەورامی بون، منیش زۆربه‌ی ئهونوسخانهم دووباره نووسی کردونهتهوهوبە بەهاوکاری هەندی لە برایانی وەک مامۆستا(موحەممەدامین هەورامانی،کاک کاروان عوسمان خەیات وە...) نزیک به (25) جلدم به چاپ گهیاندونو (21) جهلدیش ئاماده‌ی چاپ و چه‌ند جهلدێکیش له ده‌ستی نووسیندان.
وەک باسیشم کرد من وتاری زۆرم لە سەرکەسایەتیەکانی و مێژوی ئەدبیاتی کوردی بە تایبەت هەورامان نوسیوە لەو کۆڕ‌و کۆبونەوانەی کە ئاماژەم پێ داون خوێنراونەتەوەو لە کۆڤارو ڕۆژنامەوکتێبە تاێبەتیەکانی ناوخۆوده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپ کراون، لەکەناری ئەو ئیشوکارانەیش جارجاربە گڕوگاڵی شیعری خۆم خەریک دەکەم وکومەلە شیعرێکیشم بە ناوی (ڕەنگەنا) بە چاپ گەیاندوه،گەرخوداش یار بێت ئیستاش به‌رده‌وام له سهرئیشو کار فهردهنگ و ئهدهبیەکانم. ئه‌وه‌ش ئاساری چاپ کراو ئاماده‌ی چاپ، که په‌یوه‌ستن به‌م نوسینه‌وه.
ئه‌و کتێبانه‌ی که‌تا ئێستا چاپ کراون.
- 1-گوڵزاری هه‌ورامان له دووجهڵد له گه‌ڵ مامۆستا هه‌ورامانی ساڵی (2004) له 1124 لاپه‌ره‌دا، ناوه‌ندی بڵاو که‌ره‌وه‌ی ئاراس چاپ کراوه. 2جلد.
- 2-گۆکردنهوهو دووباره نووسی دیوانی میرزاعهبدالقادری پاوه‌یی که سێ جارله چاپم داوه، یه‌که‌م جارله لاێه‌ن مهڵبهدی ڕۆشنبیری هه‌ورامان سلێمانی له (250) لاپه‌ڕه جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له ههولیرله (520) لاپه‌ڕه‌دا، جاری سێهه‌م له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کوردستان له سنه له(254) لاپه‌ره. 3جلد.
- 3-ویراستاریودووبارهی نوسیوچاپکردنی دیوانی سه‌یدی هه‌ورامی هاوڕێ له گه‌ڵ چه‌ند پارچه شێعرله (283) لاپه‌ره دا.
- 4-کتێبی هه‌ورامان باشتربناسین له (98) لاپه‌ڕه لە لایه‌ن ئاکادمیای کورده‌وه چاپ کراوه.
- 5-چاپی(11)چیرۆکی شاهنامه‌ی کوردی (هه‌ورامی) له(798)لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامان له سلیمانی.
- 6-چاپی چیرۆکه شێعری سولتان ئیبراهیم ونوش ئافه‌رینی خانای قوبادی،له (448) لاپه‌ره‌دا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاو که‌ره‌وه‌ی ئاراسه‌وه له‌هه‌ولێر.
- 7-ویراستاری وهاوکاری له‌یلێ ومهجنونی خانای قوبادی کەله‌لایه‌ن برای بهڕێزغهفاری ئیبراهیمی چاپ کرا له(392) لاپه‌ڕه له لایه‌ن بنکه‌ی ژینهنهوه له سلێمانی چاپ کراوه.
- 8-ویراستاری هاوکاری دیوانی ئه‌حمه‌دبه‌گی کۆماسی که‌برای بهڕێزکاروان عوسمان ئاماده‌ی چاپی کردبوو له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کارۆ له (255) لاپه‌ره دا چاپ کرا.
- 9-چاپی کتێبی جه‌لدی یه‌که‌می که‌شکۆڵی هه‌ورامان له(244) لاپه‌ڕه له لایه‌ن ئاکادمیای کورد له هه‌ولێر .
- 10-چاپی چیرۆکه شێعره‌کانی (گورگ وڕێوی، شێخی سه‌نعانه، پشیله‌و مشک، وه سولتان جومجومه) هاوڕێ له گه‌ڵ بهڕێزکاروان عوسمان خه‌یات له چاپخانه‌ی ئهنستیتیوه که‌له‌پوری کورد له سلیمانی. 4جلد.
- 11-چاپی کتێبی (اورامان را بهتربشناسیم )به زمان فارسی له لایه‌نی ناوه‌ندی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ریبازی مه‌ریوان له (135) لاپه‌ڕه.
- 12-چاپی کتێبی که‌شکۆڵی شاعیرانی هه‌ورامان جه‌لدی(1و2و3) له(638) لاپه‌ڕه له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاو که‌ره‌وه‌ی کوردستان له سنه. 3جلد.
- 13-دیوان شێخ موسته‌فای ته‌خته.چاپی 1و2و3. 3جلد.یانی سەجار چاپ کراوە.
- 14- دیوانی تاهیربەگی جاف لە 500 لاپەرە لەگەڵ برایان کاک کارواونو کاک جوتیارلە هەڵەبجەی شهید چاپ کرا.هەرئەم دیوانە لە ئینتشاراتی کوردستان لە سنە لە(433) لاپەڕەداچاپ کراوە.
- 15–کومەڵە شیعری ڕەنگەناو170 لاپەڕەئینتشاراتی آرۆساڵ 1400چاپ کرا.
- 16- دیوانی وەلی دێوانە ڕێکخراوەی دۆستانی هەڵەبجە ساڵی(2022)لە (260) لابەردا چاپکراوە.
- 17- وەرگێڕانی کتێبی مزگەوتی ئیمامی شافیعی کرماشان،بە نووسینی موحەممەد فایق نەقشی،چاپخانەی ئارۆسالێ(1398)چاپ کراوە.
سەرجەم 25 جلد چاپ کراو.
ئه‌و کتێبانه‌ی که ئاماده‌ی چاپن.
- فیلم نامه‌ی قه‌ته چه‌ته، ململانێی شێره ژنیێکی هه‌ورامان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه زاخاندا.
- چه‌ند شانۆی نامه به زبانی کوردی و فارسی
- شاهنامەی کوردی بۆ جاری دووهەم کە نزیک به(1100) لاپەڕەی ئاچواره.
- چیرۆکه شێعری نادر نامه یان نادروی تۆپاڵ. ،لە گەڵ کاروان عوسمان ئامادە کراوە.
- چیرۆکه شێعر خاوه‌ران نامه.
- چیرۆکه شێعری محه‌مه‌د حه‌نیفه.
- چیرۆکه شێعری شه‌ڕی ئیمام عه‌لی و ئه‌بوجه‌هل.
- به‌شێک له دیوانی سه‌یدی له سه‌ر ئه‌ساسی شێعری کۆنه‌کانی.
- دیوانی میرزا شه‌فیعی کولیایی.
- پێرستی که‌شف ولابیاتی مه‌وله‌وه‌ی.
- چیرۆکی خه‌سره‌و شیرینی ئه‌ڵماس خانی کهنوڵهیی.
- الفوائح مه‌وله‌وی ، شێعری فارسی.
- دیوانی یوسف به‌گی ئیمامی.
- حەوت چیرۆکه شێعری چاپ نه‌کراوی شاهنامه‌ی کوردی.
- دیوانی قەمەرعەلی ڕوانی
....... ئه‌و کتێبانه‌ی که وان له ده‌ستی نووسیندا.
قوربانی کردنی حەزرەتی ئیسماعیل وفەوتی حەزرەتی ئێبراهیمی کوری پێغەمبەری خودا دروودو سلامی لە سەر بێي.
که‌شکۆڵی هه‌ورامان جه‌لدی 4.
لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر چیرۆکه چاپ نه کراوه‌کانی هه ورامی.
روضهالصفای میرزا عهبدالقادری پاوه‌یی.
بە هیوای ئەوەی بتوانم زیاتری ئەوشتانی ئامادە کراون بیانخەینە نێوکتێبخانی کوردیەوە.
محه‌ممه‌د ڕه‌شید ئه‌مینی
پاوە/ 20/4/1402