مریەمی قازی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
000658.jpg

لە ساڵی 1963 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە.

لە ساڵی 1987 دەستی بە کاری نووسین کردووە.

ماوەیەکی کورت پاش کارەساتی هەڵەبجە چیرۆکێکی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو کارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاو کراوەتەوە.

دوو بەرهەمی بە ناوەکانی هاتنە ژوور قەدەغەیە و زیندە بەگۆڕ چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

ڕۆمانی ژیانم خۆش دەوێی لەژێر چاپدا بووە.

0005 (2)67.jpg

بەرهەمێکی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپە.

چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە.

لە زۆرێک لە گۆڤارە و ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەرهەم و بابەت و دیمانەی بڵاو بوونەتەوە.

رۆژی 05-11-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و رۆژێک پاشتر 06-11-2018 لە مەهاباد بەخاک سپێردرا.