مریەم قازی محەمەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کچەکەی پێشەوا قازی محەمەد .مریەم قازی محەمەد

85200.25.jpg

مریەم قازی چیرۆکنووس، ڕەخنەگری وێژەیی، چالاکی مەدەنی و بواری مافی ژنان و حەوتەمین کچی قازی محەممەد و مینا قازی بوو. لە ساڵی1945 لە مەھاباد لەدایکبووە.

واتا شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.کۆتایەمین و بچووکترین منداڵی قازی محەممەد بوو.

ژیان

0007 (999.jpg

مریەم قازی دانیشتووی شاری مەھاباد بوو لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد. پسپۆر لەبواری ئەدەبیات و چیرۆكنووس بوو.

بۆ ماوەی 7 ساڵ وەكو نووسەری كەناڵی تەلەفزیۆنی مەھاباد كاری كردووە.

مریەم لەگەڵ سەردار بەگی جاف لە تاران ھاوسەرگیری کرد و خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی سیروان، سەیران و سۆما بوو. خاوەنی دوو پەرتووکی چیرۆکە بە ناوەکانی هاتنە ژوور قەدەغەیە و زیندە بە گۆڕ.

مردن مریەم قازی لە ڕۆژی دووشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2018 لە تەمەنی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

دوای ئەوەی تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێنرایەوە ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە تەنیشت گۆڕی ھاوسەرەکەی (سەردار بەگی جاف) لە کەلاری کۆن بەخاکسپێردرا.

0006 (66652.jpg
91931398 .jpg