مزگەوتی پاشا لە پێنجوێن

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مزگەوتی پاشا پێنجوێن لە وێنەکەدا چەند پیاوێک دیارە یەک لەوان دەمووچاوی دەشوات لە حەوزکەدا کەگیرترود بیڵ بە مەلەوانگەی ئاماژەی پێکردووە.

283271.jpg

مزگەوتی پاشا لە پێنجوێن:

تەمەنی لە سەد ساڵ زیاترە. بەگزادەکانی جاف لە سەردەمی عوسمان پاشای جاف-دا دروستیانکردووە، ئەو بەگزادانە جێی هاوینەیان پێنجوێن و کوێستانەکانی دەوری مەریوان بووە.

بەگزادەکانی جاف جێ دەستیان دیارە بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی (کەلار، هەڵەبجە، پێنجوێن)ەوە، لە هەڵەبجە و پێنجوێن مزگەوت و حەمام و باڵەخانە و بازاڕیان دروستکردووە.

لە هەردوو شارەکە دوو مزگەوتیان دروستکردووە بە هەمان ناوەوە (مزگەوتی پاشا لە هەڵەبجە)و (مزگەوتی پاشا لە پێنجوێن).

هەر بەناوی عوسمان پاشاوە ناو نراوە.ئەو حەوزو ئاوەی مزگەوتەکە زۆر ساردو پێنجوێن ساڵی 1921

بە کامیرای گیرترود بێل (Gertrude Bell)