مستەفا سلێمان عەبدوڵڵا
ساڵی ١٩٣٨ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، لە خانەوادەیەکی نیشتماپەروەر و خوێندەوارەدا لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە و پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ- بەشی ئەندازیاری ڕووی لە بەغدا کردووە، ساڵی ١٩٦٠ خوێندنی زانکۆشی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە، پاشان وەک نەریتی ئەو کاتە پاش تەواوکردنی خوێندن هەمان ساڵ بووە بە ئەفسەری ئەحتیات لە سەربازگەی ڕەشید، تا ساڵی ١٩٦٦ دوو ئەستێرەی لەسەر شان بووە، پاشان لە وەزارەتی پیشەسازی لە بەغدا بووە بە ئەندازیار، تا ساڵی ١٩٦٨ کە بیرۆکەی کارگەی شەکری سلێمانی هاتە ئاراوە، یەکێک بوو لە ئەندازیارە کارامەکانی دامەزرینەری کارگەی شەکر و بە ئیفاد چەندین وڵاتی ئەورووپی گەڕاوە، بۆ بنیاتنانی کارگەی شەکر، یەکێک لەو وڵاتانە بەلچیکا و ئیسپانیا بوون.
ساڵی ١٩٦٢ لە بەڕێکردنی مامۆستا جەمال نەبەزدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە جلی ئەفسەریەوە، مامۆستا جەمالی بە جانتایەک کتێبی قەدەغەوە ڕەوانە کردووە بۆ ئەڵمانیا.. مستەفا سلێمان کوردپەروەرێکی ڕاست و ڕەوان بێغەل و غەش بووە، دڵسۆزی ڕاستەقینەی کوردایەتی پاک بووە.
کە لەبەغدا ئەفسەر بووە، هەفتانە هەواڵی زیانەکانی سوپای عێراقی، کە لەلایەن شۆڕشی کوردەوە بەریان کەوتووە، بەهۆی حوکمی ئیشەکەیەوە زانیوێتی، بە شێوەی تایبەتی خۆی لە ژێر پولێکی گەورەدا و بە مەرەکەبی نهێنی ناردووەیەتی بۆ مامۆستا جەمال نەبەز بۆ ئەوروپا و لە ڕۆژنامە ئەورووپیەکاندا مامۆستا جەمال نەبەز بڵاوی کردوونەتەوە.
مستەفا سڵێمانی ڕەحمەتی لە ساڵی ١٩٥٥ ەوە لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردیەکانی ئەو کاتەی وەک هەتاو، ژین، هیوا ڕوناکی نوسین و هۆنراوەی بڵاوکردۆتەوە. لە نەورۆزی ساڵی ١٩٥٨ دا ئۆپەرێتێکی بە ناونیشانی (کوردستان)ەوە نوسیووە، کە ئاماژەی بە هەرچوار پارچەی کوردستانی گەورە کردووە، قوتابیانی زانکۆی بەغدا، ڕۆڵییان تێدا بینیووە.
خۆی تێیدا دەوری کوردستانی گەورەی بینیووە. مستەدا سڵێمان خاوەنی فەرهەنگێکی زانستیییە، کە پاش برینداربوونەکەی بۆ قوتابیانی زانکۆی نوسیووە، دووجار چاپکراوەتەوە.
شایەنی باسە ڕەوانشاد تا 48 ڕۆژ لە نەخۆش کەوتن و پێش لە دنیا دەرچوونی، بە تەواوی ژیری و بیرتیژی خۆیەوە ژیانی ئاسایی خۆی دەگوزەراند، سەرەڕای ماوەی 39 ساڵ لە برینداربوون و مانەوەی لەسەر کورسی کەمئەندامی. زۆربەی پرسوڕاو ڕاوێژی هاوڕێیان و کەسوکاری بەمبووە. زۆربەی بەخششە مەزنەکانی لەو ماوەیەی ژیانیدا بووە.
ساڵی ١٩٦٠ کە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی بەغدای تەواو کردووە، لە پاڵیدا بۆتە خاوەنی چەندان نوسین جگە لە زمانی کوردی، بە عەرەبی و ئینگلیزیش نوسیوێتی. (فەرهەنگی زاراوەی زانستی) له به‌رگێکی 550 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا، ساڵی 2014 بۆ جاری دووه‌م، به زمانه‌کانی ئینگلیزی- عه‌ره‌بی- کوردی، بڵاویکردۆتەوە، له چاپخانه‌ی بابان له سلێمانی به تیراژی 500 دانه و ژماره‌ی سپاردنی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی کتێبخانه گشتییه‌کان ژماره‌ی 1838 ی ساڵی 2014 ی پێ دراوه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه چاپی پوخته و فراوانی، هه‌مان فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی نوسه‌ره، که ساڵی 2001 له شێوازێکی دیکه‌دا و له یه‌ک به‌رگدا به دوو به‌ش، به‌شی یه‌که‌م: ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، کوردی، به‌شی دووه‌می به کوردی، عه‌ره‌بی ئینگلیزی بڵاوی کردۆته‌وه.
وه‌ک نوسه‌ر له پێشه‌کی ئه‌م چاپه تازه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا ده‌ڵێ: فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی هه‌وڵێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی زانستی به زمانی کوردی، به تایبه‌تی ئه‌و زاراوانه‌ی به‌کارهاتوون، له کتێبی قوتابخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا، که له لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زای بابه‌ته‌کان وه‌رگێڕدراون بۆ زمانی کوردی، وه‌ک بابه‌ته‌کانی (بیرکاری، زینده‌وه‌رزانی، فیزیا، کیمیا، پزیشکی، ئابوری، جیولۆجی، ئه‌ندازیاری، یاسا، کشتیاری، توێکاریزانی، جوگرافی، مهرتاڵزانی، زمانزانی و گه‌ردونزانی)، له‌گه‌ڵ چه‌ندین زاراوه و وشه‌ی دیکه‌ی ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگه زانستیانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م و (گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م) چاپ و په‌خش کراون، هه‌روه‌ها نوسه‌ر سودی له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیکه وه‌رگرتووه، وه‌کو:
کتێبی بابه‌ته زانستییه‌کانی خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی(بیرکاری، زینده‌وه‌رزانی، فیزیا، کیمیا).
- زاره‌وه‌ی کوردی زانسته‌کان- لیژنه‌ی زاراوه زانستیه‌کان له کۆڕی زانیاری عێراق.
- فهرههنگهزانستییهکانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.
- فه‌رهه‌نگی زه‌ویناسی- ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا محێدین.
- فه‌رهه‌نگی شاره‌زوور- د. شه‌فیق قه‌زاز.
- معجم المصطلحات العلمیه والفنیه والهندسیه- احمد شفیق الخطیب
- المورد الاکبر- منیر البعلبکی.
- له‌گه‌ڵ دوو سایتی ئهلهلکترونی،
- www.merriam-webster.com
- www.thefreedictionary.com
- که چه‌ند فه‌رهه‌نگ و ئینسایکلوپیدیاییهکی له خۆ گرتووه.
له‌و پێشه‌کییه کورته‌دا نوسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، بۆ دڵنیا بوون له نه‌بوونی هه‌ڵه‌ی چاپ و سه‌هوی بۆچوونه‌کان؛ هیچ وشه‌و زاراوه‌یه‌کی ئه‌م فه‌رهه‌نگه به بێ پێداچوونه‌وه و به‌راوردکردن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فه‌رهه‌نگدا وه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیار کاک (محه‌مه‌د سلێمان)ی براشی، که ڕۆشنبیرێکی به‌سه‌لیقه و وردبینه بۆ جاری دووه‌م کاری پێداچوونه‌وه و ساغکردنه‌وه و هه‌ڵه‌چنی بۆ یه‌که به‌یه‌که‌ی زاراوه‌کان کردووه و چه‌ندین تێبینی و گۆڕانکاری پێشنیار کردووه، نوسه‌ر خۆیشی سه‌رپشک کردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی گونجاوترین وشه‌یان. ئامانجی سه‌ره‌کی فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی..
نوسه‌ر نه‌یشاردۆته‌وه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فه‌رهه‌نگه، بۆ یارمه‌تی ئه‌و خوێندکارانه‌یه، که له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، بابه‌ته زانستییه‌کان به زمانی کوردی و هه‌ندێکیش به زمانی عه‌ره‌بی خوێندوویانه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه له سه‌ره‌تای خوێندنی زانکۆ‌دا، به زمانی ئینگلیزی ئه‌خوێندرێت، دیاره بوونی فه‌رهه‌نگێک به‌و زاراوانه‌ی پێی ڕاهاتوون، یاریده‌ده‌رێکی به‌سوود ئه‌بێت. نوسه‌ر ئه‌م کاره‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک، بۆ به‌شی سه‌ره‌کی پێویستی خوێندکار، به گوێره‌ی پێویست چه‌ندین کردار و ئاوه‌ڵناوی ئاوێته‌ی فه‌رهه‌نگه‌که کردووه. نوسه‌ر بۆ ئاسانکاری و زوو دۆزینه‌وه‌ی مانای وشه‌کان له ستوونی یه‌که‌می لاپه‌ڕه‌کاندا، زاراوه یان ئه‌و وشه‌یه‌ی به ئینگلیزی نوسراوه، له ستوونی دووه‌مدا هێمای کورتکراوه‌ی بابه‌ته‌که‌ی نوسیووه، که لیستی بابه‌ته‌کاندا ڕوونکراوه‌ته‌وه، له ستوونی سێهه‌مدا واتای زاراوه‌که به عه‌ره‌بی و له ستوونی چواره‌مدا به زمانی کوردی نوسیوێتی.
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ئاشنا بوونی ئه‌م فه‌رهه‌نگه خاڵبه‌ندی و هێماکان، بۆ ئاسانکردن به‌کارهێنانی ڕوونکراونه‌ته‌وه، بۆ هه‌ر زارواهیهک له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه وه‌رگیرابێت، ئاماژه‌ی پێدراوه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه نرخێکی زانستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌رچه‌ند پێش ئه‌م چه‌ندان فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی دیکه به زمانی کوردی چاپکراون، به‌ڵام ئه‌م فه‌رهه‌نگه به تایبه‌ت بۆ خوێندکارانی ساڵی یه‌که‌می زانکۆ و په‌یمانگاکان دروستکراوه و پێویستی و گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه، به جۆرێک ئه‌بێته ڕێنماکارێک(مرشد) بۆ چوونه ناو زاراوه زانستیه‌کان، به زمانی ئینگلیزی و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌کی دوورودرێژی چوارساڵی خوێندنی زانکۆ.
لێره‌وه به پێویستی ئه‌زانم بۆ ئاشنا بوون، به‌م سه‌ربازه نه‌ناسراوه‌ی بواری فه‌رهه‌نگ و که‌لتووریی کوردیی، به‌ڕێز (مسته‌فا حاجی فه‌قێ سڵێمانی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌کیم)، که ماوه‌ی نیوسه‌ده زیاتره، به بێده‌نگی و هێمنی له بواری خزمه‌ت به‌م بواره کار ئه‌کات. ساڵی 1938 له گه‌ڕه‌کی کانێسکان، ئه‌و شوێنه‌ی کاتی خۆی به(سه‌رچاوه‌ی کانێسکان)، یان گه‌ڕه‌کی ژاڵه‌ییه‌کان ناوئه‌برا له دایک بووه. له خانه‌واده‌یه‌کی مامناوه‌ندی و باوک و باپیریشی خوێنده‌واربوون. باپیری به مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌کیم ناسراوه، یه‌کێک بووه له (حه‌کیم) پزیشکه ناسراوه‌کانی سه‌رده‌می خۆی، که ده‌ستنوسێکی ده‌رمانگه‌ری گژوگیای به(ده‌ستنووسی خۆی) له پاش به‌جێ ماوه، مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌کیم له نێوان سلێمانی و تاران و ئه‌سته‌مبوڵدا گه‌ڕاوه، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ پزیشکێکی جوله‌که‌دا کاری کردووه، پێش کۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی ساڵی 1918 به نه‌خۆشی زه‌حیری له گرانیه گه‌وره‌که‌دا، کۆچی دوایی کردووه، سێ کوڕ و دوو کچی له پاش به‌جێماوه، حاجی فه‌قێ سڵێمان (1898-1974)، که کوڕی ناوه‌نجی بووه، ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی دووخوشکهکهی و دایکی گرتۆته ئه‌ستۆ و له گه‌ڕه‌کی کانێسکانه‌وه کۆچیان کردووه بۆ گوندی ژاڵه‌ی بهردهبهند له گه‌رمیان، به‌دیوی سه‌نگاودا، که خۆشیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ئه‌و گونده بوون، چه‌ندین ساڵ له‌وێ ماونه‌ته‌وه، به کۆتاڵفرۆشی و بازرگانی خه‌ریک بووه، تا له‌وێ ساڵی 1929 ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه، له‌گه‌ڵ (ئامینه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌حیم) 1910- 1985 هاوسێ گوندیان، که خه‌ڵکی گوندی (کانی که‌وه) بووه. پاش ژنهێنانی چه‌ند ساڵێکیش له ژاڵه ماونه‌ته‌وه، پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خزمه‌کانیان له گه‌ڕه‌کی ژاڵهیهکانی نزیک سه‌رچاوه‌ی کانێسکان، بۆ شاری سلێمانی. مسته‌فا سلێمان له زمانی هاوڕێکانیه‌وه:
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ که‌مه‌کێک له زمانی هه‌ندێک له هاوڕێ نزیکه‌کانی خه‌بات و ڕوناکبیریی مسته‌فا سلێمان خۆیه‌وه بدوێم.
مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له چاپی یه‌که‌می کتێبی ڕۆژانی ئاواره‌ییم له سویسره، له لاپه‌ڕه 8 دا ئه‌ڵێ: پێم وابوو ده‌بێ ڕێیه‌ک بدۆزینه‌وه بۆ گه‌یاندنی دهنگوباسی ڕاسته‌قینه‌ی داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌ڵوێستی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ڕژێمی عێراق به ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وه‌ش له ڕێی کوردی دهستڕۆیستووی وه‌ک میر کامه‌ران عالی به‌درخان (1895-1978)ه‌وه، که نێوبانگی له نێو ئێمه‌ی گه‌نجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ک گه‌وره‌یه‌کی کورد زۆر ڕۆیبوو. تاکو ئه‌و ده‌نگوباسانه له ڕۆژنامه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپادا بڵاوبکرێنه‌وه و هێنده بوختان و درۆۆدهلهسهی ڕژێمی قاسم و لایه‌نگره، عێراقچی یه‌کانی ڕووی ڕاستی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ته‌مومژاوی نه‌کات.
بۆ هێنانه دی ئه‌م ئامانجه، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له براده‌ره‌کانمدا، که نێوی مسته‌فا سلێمان بوو، له سوپای عێراقدا له به‌غدا ئه‌فسه‌رێکی بچووک بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک که‌وتین، که گه‌یشتمه ژنێف (سویسره) و نێونیشانی خۆم ناردبۆیی، ئه‌و هه‌ر ڕۆژناڕۆژێ له به‌غداوه کارتێکی پۆسته ڕه‌وانه بکات بۆم و به عه‌ره‌بی چه‌ند وشه‌یه‌کی چۆنی و چاکی له‌سه‌ر بنوسێ، بێ ئه‌وه‌ی نێوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بخاته سه‌ر و له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کارته‌که؛ هێنده‌ی شوێنی پوولێکی گه‌وره‌ی پۆسته، زۆر به هوردی ده‌نگوباسه‌کان به کورتی و به خه‌ستی به قه‌ڵه‌می ڕه‌ش بنووسێ و ئه‌وجا پووله‌که به‌سه‌ر ده‌نگوباسه‌کاندا بلکێنێ و بنێرێ بۆم.
ئه‌م پلانه سه‌ری گرت و به‌م جۆره، هه‌ر ڕۆژهناڕۆژێ دهنگوباسی کوردستان و عێراق و چالاکی یه‌کانی پێشمه‌رگه و باری سیاسی عێراق ده‌گه‌یشته ده‌ستم، پۆسته‌ی سویسرهش زۆر ڕێک و پێک بوو، ڕۆژێ سێ جار پۆسته ده‌هات، به‌یانی کات (8:00) پێش چوونه ده‌ره‌وه بۆ کار، پێش نیوه‌ڕۆ کاتی (11:00) بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ دێنه ماڵه‌وه، ئێوارانیش کات (17:00).
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا سلێمان، له‌گه‌ڵ هێندێک له ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌غدا دان وستاندنی دۆستانه‌ی هه‌بوو، شتی وای ده‌بیست و ده‌زانی، که که‌م که‌س ئاگایان لێی بوو، ئه‌م دهنگوباسانهش به هیچ که‌سێکی تر نه‌ده‌گه‌یشت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به من نه‌بێ، چونکه ڕێی گه‌یشتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه، بۆ بزوتنه‌وه‌ی بێ هێزی و لاوازی ئه‌و ده‌مه‌ی کورد، له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوو، شایانی باسه که بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ئهیلوول به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌و ڕۆژانه‌دا پێوه‌ندی به هیچ ده‌وڵه‌تێکی دراوسێی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نه‌بوو. به کورتی له هه‌موو لایه‌که‌وه، به دوژمن ده‌وره درابوو، وه‌ک کورده‌که ده‌بێژێ "ئه‌ستێره‌ی له ئاسماندا نه‌بوو" (1).
به‌ڕێز مسته‌فا سلێمان گه‌لێک هه‌ڵوێستی و جوامێری کوردانه‌ی له ژیانی خه‌بات نهێنی و ئاشکرای خۆیدا تۆمار کردووه،لێره‌دا هه‌ندێکی دیکه‌ی وه‌ک له زمانی مامۆستایانی کۆچکردوو مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت و قادر میرزا که‌ریم ئه‌گێڕینه‌وه:
مامۆستا مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت له لاپه‌ڕه 165ی بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ئه‌ڵێ (یه‌کێک له‌و کارانه‌ی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌راوێزی کۆنگره‌که‌دا له 21/10/1960 ئه‌نجام درا، بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌کێتیی قوتابیانی گشتیی کوردستان بوو. لیژنه‌یه‌کیش بۆ به‌ڕێوه‌بردن و بۆ په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له: ڕوناک زوهدی، سه‌روه‌ر محه‌مه‌د، سه‌ردار میرزا عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌سعه‌د خه‌یلانی و به‌نده.) پێکهێنرا، به‌یانێکیش ده‌رکرا، که ئه‌وه یه‌که‌م و دوا چالاکیی ئه‌و ڕێکخراوه بوو، به‌ڵام وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوێک له‌سه‌ر ڕێبازی کوردستانی کردنی بزوتنه‌وه‌ی قوتابیان، دوای ئیفلیجکردنی چالاکییه‌کانی له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی مارکسییه لینینییه عێراقیه‌کانی ههمزهییهکاندا، که بووه هۆی دورکه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک، له‌وانه (مسته‌فا سلێمان) سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان (یان ئه‌گه‌ر له زه‌ینم ئاوا نه‌بووبێت به ناوی سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای ی.ق.ک- بوو)، که ده‌رکه‌وتووترین لێپرسراوی چالاکی قوتابیان بوو(2).
هه‌روه‌ها مامۆستا قادر میرزا که‌ریم له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ئه‌ڵێ:
ئێمه له سلێمانی چالاکیمان فراوانتر کردبوو، که‌وتینه ڕێکخستنی میلله‌ت و دروستکردنی بنکه‌ی ههمهجۆر له هه‌موو کۆڵان و گه‌ڕه‌کێکی شاردا، به تایبه‌تی قوتابیان ده‌ورێکی باڵایان هه‌بوو له‌و چالاکیانه‌دا، هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا من و ڕوشدی عه‌لی شه‌ریف و یه‌ک دوو براده‌ری دیکه، که له ماڵی مسته‌فای فه‌قێ سڵێمانی براده‌رمان دانیشتین، ئه‌وان ته‌سجیلیان هه‌بوو، چی سروودی نیشتمانی و شۆڕشگێڕی هه‌یه به ده‌نگی خۆمان تۆماری بکه‌ین، به یارمه‌تی براکه‌ی کاک مسته‌فا و کافیه سلێمانی خوشکی، که به‌شداری ته‌واویان کردین.
مسته‌فا سڵێمان لە ساڵی ١٩٥٥ەوە، جگه له‌وه‌ی له سه‌رەتای چوونه ناو خه‌باته‌وه، وه‌ک گه‌نجێکی بزێو، که زۆر بواردا چالاکی نواندووه، سه‌ره‌تا وه‌ک شاعیر و نوسه‌رێکی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رکه‌وتووه، له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌و کاته‌دا، وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ژین، گۆڤاری هه‌تاو و هیوا نووسین و به‌رهه‌می شیعری خۆی تێدا بڵاوکردۆته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، مانگی نیسانی ساڵی 2015 به هه‌موو به‌رگه‌کانی گۆڤاری (هیوا)ه‌وه چوینه خزمه‌ت به‌ڕێزیان و له نزیکه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گفتوگۆیه‌کی خۆییانهمان له‌گه‌ڵ کرد و بۆ بیرخسته‌وه‌ی ئه‌و یادگاریانه و هه‌ندێ له بیروه‌رییه شیرینه‌کانی خۆی بۆمان دوا، سه‌باره‌ت به چیرۆکی دوو پارچه شیعر، که له ڕۆژنامه‌ی ژین و گۆڤاری هیوا و هه‌تاو دا به چه‌ند ناوێکی خوازراو وه‌کو (کرمانج و ئاسۆ و چه‌ندین ناوی دیکه)، بڵاوی کردونه‌ته‌وه، لێره‌دا ئه‌م دوو شیعره‌ی گۆڤاری هیوا ئه‌خه‌ینه ڕوو:
شیعری یه‌که‌میان که شیعرێکی سۆزداریه وبه ناونیشانی (نامه‌یه‌ک)، که به ناوی خوازراوی (ئاسۆ)ه‌وه له ژماره 4 ساڵی 3 ئازاری 1960 ڕه‌شه‌مه‌ی 2571 کوردی بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌ڵێت:
- ئه‌و نامه‌یه‌ی دڕاندت
- سۆزی دڵ بوو
- زۆر به کوڵ بوو
- هه‌ستی ده‌روونی پڕ جۆشم
- مناڵێ بوو
- جگه‌ر گۆشم
- بۆ تاساندت
- نامه‌یه بوو ملوانکه‌یه
- به وشه‌ی کوردی هۆنراوه
- له هه‌ر باخێ گوڵێکی جوان
- کردمه چه‌پکێکی ڕازاوه
- بۆ یاقوتی ملوانکه‌یه
- بۆ ئه‌و سنگه نه‌رم و خاوه
- ده‌نکی مورووی دره‌وشه‌دار
- له فرمێسکی ئه‌ستێره‌کان..
- سه‌ر چیمه‌نی به‌رخۆره‌تاو
- بۆ ماچێکی گه‌ردنی جوان
- تامه‌زرۆیه ثڕ تاسه و تاو
و شیعری دووه‌میان به ناونیسانی (یاد و په‌یمان)، له ژماره 8 ساڵ 1 ڕه‌شه‌مێ شوباتی 1958 ه‌وه‌یه:
- لێرەدا نێژرای باوکی نازدارم
- بەبەرگی خوێنین سەربڵند و بەرز
- بۆچی نابیسم پەرچی پرسیارم...؟
- چونکە تۆ نوستوی لە ناو توێی ئەزر
- منیش بەجێمام بە بێ پشتیوان
- بابە گیان کوانێ نازی جارانت
- لە خۆشەویستیت بۆچی بێبەش بووم
- کوا تاسەی بە کوڵ، یا دیاری جوانت
- وەرام بۆ هۆشی شێواو و تێکچووم
- تاکۆ بۆت بڵێم بەستەی نیشمان
- تۆ لە ژێر خاکای..؟ چۆن باوەڕ بکەم
- کەواتە باوەک بارانی بەهار
- فرمێسک بڕێژم، گۆڕەکەت تەڕکەم
- چونکە کوڵی دڵ گەرمە و بە ئازار
- بۆ کۆچی ناکات، هی تۆی نەوجوان
- ئامانجم بەرزە، بابە بزانە
- ئەو ڕێیەی گرتت، منیش ئەیگرم
- بۆ ئەم وڵاتە، ئەم کوردستانە
- قورگی دوژمنی، خوێنە خۆی ئەدڕم
- ئیتر تۆ بنوو، منیش بۆ کاروان
سه‌رچاوه‌کان:
1- دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز- چاپی یه‌که‌می کتێبی ڕۆژانی ئاواره‌ییم له سویسره، لاپه‌ڕه 8 له بڵاوکراوه‌کانی بنکه‌ی ئه‌ده‌بیی و ڕووناکبیریی گه‌لاوێژ ساڵی 1999.
هه‌روه‌ها بڕوانه ل 107 ، 108 و 108 ی هه‌مان سه‌رچاوه، نامه‌ی هاوبیرێکی نه‌گۆڕ.
2- مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت کاروانی بێ کۆتایی – گۆشه‌یه‌ک له یاداشت و بیره‌وه‌ریه‌کان چاپی سێهه‌م ساڵی 2008 لاپه‌ڕه 165.
3- قادر میرزا که‌ریم - بیره‌وه‌ری ، مێژوویه‌کی پڕ له شانازی، به‌رگی دووه‌م ساڵی 2009. لاپه‌ڕه 96-97.
سەرچاوە: سەردار فەتاح