موراد قەرەیلان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Slider 22.jpg

موراد قە‌رە‌یلان (١٩٥٤-) کە‌سی دووە‌می پارتی کرێکارانی کوردستان و سە‌رکردە‌ی ئێستای ئە‌و پارتە.

لە دوای دە‌ستگیرکردنی کە‌سی یە‌کە‌می پە‌کە‌کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئە‌و بوو بە سە‌رکردە ئە‌و پارتە و سەرکردەی ھەپەگەیە.

سە‌رۆکی پێشووی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان بوو.

ژیاننامە

موراد قە‌رە‌یلان لە ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکە‌ی بێرەجووگی سە‌ر بە شاری ئورفا لە باکووری کوردستان لە دایک بووە.

دە‌رچووی پە‌یمانگە‌ی تە‌کنیکە بە‌شی میکانیک.

لە ساڵی ١٩٧٩ پە‌یوە‌ندی بە ڕیزە‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ تورکیا بە جێدە‌ھێلێت و تاوە‌کو ساڵی ١٩٩٢ لە سووریا کاری ڕێکخستنی پارتە‌کە‌ی بە‌ڕێوە‌دە‌بات.

لە ساڵی ١٩٩٢ دێتە شاخ و وەک فە‌رماندە‌یە‌کی کاریگە‌ری گە‌‌ریلا دە‌ردە‌کە‌وێت.

دوای دە‌ستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سە‌رۆکی پە‌کە‌کە بۆ ماوە‌ی ساڵێک دە‌بێتە بە‌رپرسی ئە‌م پارتە لە ئە‌ورووپا، دواتر جارێکی تر دە‌گە‌ڕێتە‌و شاخە‌کانی کوردستان.

دوای دامە‌زراندنی کۆنگرە‌ی گە‌ل لە ساڵی ٢٠٠٠ و دواتریش دامە‌زراندنی کە‌جە‌کە کۆما جڤاکێن کوردستان لە‌لایە‌ن پە‌کە‌کەە‌و لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە سە‌رۆکی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان و پە‌کە‌کە و لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ لەم پۆستە یانی لە سەرۆکی کۆنسەی کەجەکە لاکەوت لە ئەنجامی ھەڵژاردنەکانی کۆنگرەی گەل کەلەجێگای ئەو جەمیل بایک و بەسێ ھۆزان کرانە ھاوسەرۆکی کەجەکە.

116450.jpg

کە‌سایە‌تی

موراد قە‌رە‌یلان بە کە‌سی دووە‌می پە‌کە‌کە ئە‌ژمار دە‌کرێت لە دوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سە‌رۆکی دە‌ستگیرکراو و دامە‌زرێنە‌ری پارتە‌کە، ئە‌و جیاواز لە سە‌رکردە بە کۆمۆنیست ناسراوە‌کانی دیکە‌ی پە‌کە‌کە زیاتر وەک کە‌سێکی ئاراستە و بۆچوون نە‌تە‌وەیی دە‌ناسرێت.

لە پە‌یوە‌ندی دروست کردنیشدا سە‌رکە‌وتووە وھە‌روە‌ھا کە‌سێکی خۆشە‌ویستیشە لە نێو گە‌ریلادا بەھۆی بە‌شداری دیاری لە شە‌ڕە‌کاندا.<ref>سەرچاوە:https://ckb.wikipedia.org/wiki>