مولازم سەید کەریم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی کەریم رەسوڵە. ساڵی 1949 لە گوندی هاودیان لە ناوچەی رواندز هاتۆتە دنیاوە.

لللwnload (5).jpg

پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە رواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر.

516.jpg

مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە یەکێتیی قوتابیان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستیپێکردەوە، بۆتە پێشمەرگە و لەهێزی (سەفین)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.

پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چۆتە سوریا و کاتێکیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی باڵەییان و پاشان بەئەندامی مەکتەبی عەسکەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

80453.jpg
146191592020 02.jpg

ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لەچەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، قەندیل، مامەندە، دەشتی هەولێر، هیران و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر.

لە 15-09-1984 بە پیلانێکی ڕاستەوخۆی سەدام حسێن و ھەواڵگری سەربازی ئێراق و بە ھاوکاری حەمەی حەسۆل و جاشەکانی لە بازگەی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی کەوتە بۆسەی دوژمنان و لەگەڵ شەھیدی فەرماندە سەباح مەجید ئاغا و شەھید نەھرۆ عەبدوڵڵا سەلیم شەھیدکران.