مونا یوخەننا یاقو

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Muna.jpg

مونا یوخەننا یاقو

- لەدایکبووی ساڵی 1970

- دایکی دوو کچ و کوڕێکە

- دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە

- ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە

- دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە

- دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی

- چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە

- دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە

- یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.

- کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە

-1996 بڕوانامەی ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە

- لەساڵی 2004 دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەدەستهێنانەوە لە پاراستنی کەمینەکان

- مامۆستایە لە کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەرپرسی یەکەی مافی مرۆڤە لەو کۆلێژە

- زمانەکانی سریانی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت

- دامەزرێنەری یەکێتی ئافرەتانی ئاشووری و کۆمەڵگەی حەدیاب بۆ توانستەکانە

Muna11.jpg