میر خەلیل بەگ (خەلیل پاشا)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەرۆک و سەردار ئێل ، شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری کورد ، میر خەلیل بەگ (خەلیل پاشا) شجاع السلطان باریک موکری ناسراو بە خانی دێ ڕەش "

ناوبراو لە پاییزی ساڵی ۱۲۹۵ی هەتاوی لەلایەن سوڵتان موحەمەد پاشای عوسمانی دەرجەی "پاشا"یی وەرگرت و بە خەلیل پاشا دەناسرێ و هاوکات بە ورگرتنی هێزەکی زۆر لە عوسمانیەکان بە هاواری قەرەنی ئاغای مامەش ئەمیرعەشایەری سەرۆکی عەشیرەتی مامەشان هاتوو لە ناوچەی دیلمان و ورمێ لەگەڵ لەشکری ڕووسان بەشەڕ دێن و شکەستیان دەدەن.

هەروەها ناوبراو دانەر و خاوەنی "دێهاتی دێی ڕەش یا گردەڕەش لە شاماتی میاندواو بووە".

میر خەلیل بەگ لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۰۸ی هەتاوی بە هۆی گفتگۆیەکی بوێرانه و بێ باکانه لەسەر پڕۆسەی کورد کە لەبەرامبەر ڕزا شای پەهلەوی دا هەیبووه لەلایەن ڕزا شایەوە ناسناوی شجاع السلطان ـی پێدەدرێ.

ناوبراو دوایین میر و سەرۆک هۆزی بەهێزی #هۆزی_بەگزادەی_باریک بوو کە زۆربەی ژیانی لە ڕێی سەربەخۆیی و ڕزگاریخوازی کوردستان و سەربەستیدا تێپەڕاند و لە ۱۷ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۱۵ی هەتاوی لە تەمەن ۷۵ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوە: تەلەگرام (کۆنەواری کوردەواری)