میکائیل کاکەیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search


Mekail01.jpg

میکائیل کاکەیی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ساڵی 1966 لە شاری خانەقین لە دایک بووە. خاوەن دەنگێکی ڕەسەن و سەلیقەیەکی جوانی کوردەواری و کەسێکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و بە ئەمەک بووە.

قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خانەقین تەواو کردووە و دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە.

میکائیل لەگەڵ خانەوادەکەی دەگوازرێتەوە خوارووی عێراق بۆ شاری ڕومادی و پاشان دەچێتە شاری هەولێر و لەوێ نیشتەجێ دەبێت تاوەکوو ڕووخانی ڕژێمی عێراق لە ساڵی 2003 و دەگەڕێتەوە زێدی باووباپیرانی لە شاری خانەقین تا کۆچی دوایی لەوێ دەژیت.


ڕەوانشاد میکائیل کاکەیی 3 زمانی بە باشی زانیوە کە (کوردی، عەرەبی، فارسی) بووە. هەروەها شارەزایی لە ژەنینی ئامێری ساز هەبوو.



میکائیل کاکەیی خاوەنی 8 گۆرانی تۆمارکراو و 3 ڤیدیۆ کلیپ بوو، بەشێک لە گۆرانییەکانی ئەمانە بوون: -

  • وڵگ وڵگ خاترانم
  • مەچوو مەچوو
  • مەولانا جەرگم
  • شەدە شل
  • دڵ زەخمدارە
  • خەزان
  • یاران لە جەرگم


هونەرمەند میکائیل کاکەیی دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕۆژی 07-03-2022 لە شاری خانەقین، کۆچی دوایی دەکات.



ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق