مێژووی تیپی مۆزیکی لە سلێمانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: شاهۆ عوسمان سەید قادر

هەڵبەتە خەڵکی لە مەجلیس‌و بۆنەکاندا هەستی خۆیان دەربڕیوە کاتیان بەخۆشی‌وشادی بەسەربردووە، بەتایبەتی لە ئاهەنگ‌وبۆنە تایبەتیەکانی ناو دیوەخان.لەسەردەمی میرەکانی بابان کەسی دەنگ خۆش هەبووە جا گۆرانی‌ وتووە لە بۆنە دنیایەکان‌ و بۆ بەسەربردنی کات یاخود سروتی کراوە لە بۆنە ئاینیەکاندا،هەروەک لە شیعرێکی سالم کەدەڵێت:

  • ئاغە زەنوون لی بدا سینەکەمان حارس گرفت
  • لکە تەنبوور‌و دەف‌وئەسعەد بدات دەستی لەساز
  • مستۆ ئیبراهیمی ئاورەحمان نەواو فەتحی حەزین
  • مستەفا ناری‌وسێگا‌ویونس بڵێ‌ شاری حیجاز

لە ساڵی "1927" عەبدوالواحد حاجی مستەفا خەڵکی کۆیە بوو ئەفسەری سوپای عوسمانی بووە لە تورکیا فێری مۆسیقا بووە، ئامێری (پیانۆ)ی بەکارهێناوە‌و شارەزای باشیبووە لە مۆسیقا کە هاتۆتەوە عێراق ناردویانە بۆ سلێمانی، لە سلێمانی تیپێکی مۆسیقای پێکهێناوە بۆ فێرکردنی مۆسیقا لە ماڵی "خواجە فەنی". لە ساڵی "1926-1927" نزیکەی پەنجا قوتابی هەبووە، لەسەر ئاوازی (کراچیت، کۆیپەر، سەمی کۆیپەر). لە هەمان ساڵدا ئەو تیپە شانۆگەری (نیرۆن) یان پێشکەشکردوە ئەو پارەیەی کۆیانکردۆتەوە چەند ئامێرێکی هەوایی مۆسیقایان پێکڕیوە. لە قوتابخانەی ئەوەلی سلێمانی سالی 1928 (باندی مۆسیقا) هەبووە.

لە ساڵانی "1929-1930" قوتابخانەی سەرەتایی‌و ناوەندی تیپێکی مۆسیقایان هەبووە ئەم ئامرازانەشیان هەبووە(دەهۆڵێکی گەورە، یەک زیل، دوو تەپڵی بچوک، چەند بوقیەک). قوتابخانەی فەیصەلیە باندێکی مۆسیقی هەبووە کەڵکیان لە ئامیرە مۆسیقاکانی قوتابخانەی ئەوەلی وەرگرتوە، مامۆستاکان قوتابیەکانیان فێری مۆسیقاکردوە. لە سالی 1937 لە قوتابخانەی ناوەندی سلێمانی باندێکی مۆسیقا دامەزراوە، لە ساڵی 1947 لەسەر ڕاسپاردەی یەمەک سەرۆکی تیپی ئۆکسترای عێراقی "حەننا پەترۆس" خولێکی فێربوونی مۆسیقای لە سلێمانی کردۆتەوە لە هاویندا. تیپی مۆسیقای مەولەوی لەساڵی 1955 دامەزراوە لە ساڵی 1957 بەشێوەیەکی ڕەسمی ڕێگای ئیشکردنی دراوە بەناوەکەی خۆیەوە تاکو نەورۆزی سالی 1963 بەردەوام بووە وەک قۆناغی یەکەمی.

  • لە ساڵانی 1962-1963 تیپی مۆسیقای مامۆستایان دروست بووە.
  • سالی "1967" تیپی مۆسیقای سلێمانی هاتە ئاراوە لە سالی "1970" وەک تیپێکی سەربەخۆ کەوتە چالاکی.
  • سالی "1969" تیپی مۆسیقای سەر بەکۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی لقی سلێمانی دامەزرا.
  • ساڵی "1972" لەلایەن قوتابیانی زانکۆوە تیپی مۆسیقای زانکۆ دامەزرا بە ڕابەری ئەنوەر قەرەداغی.
  • سالی "1974-1975" لە زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرستی مامۆستا ولیم یوحنا تیپی مۆسیقای زێڕین ‌وزیوین دامەزرا
  • لە سالی "1975" تیپی مۆسیقای کچان دامەزراوە لە ئامادەی کچان
  • لە سالی "1976" تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی لقێکی تری لێدروست بوو بەناوی تیپی مۆسیقای میللی.