مێژویی هەمبەرگری ئاڵا لە شاری سلێمانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

306949845 .jpg

پێش دروستکردنی هەمبەرگری ئاڵا،ئەم دوکانە چایخانە بوو، لەشوێنی ڕەشەمۆڵی ئێستادا بوو یەکێک بوو لە چایخانە قەرەباڵخ و بەناوبانگەکانی شار و جمەی دەهات،زۆربەی ئەو ڕێبوار و بازرگانە گەڕۆکانەی کە لەدەرەوەی شار و شوێنە دوورەکانەوە دەهاتن، لەو چایخانە پشوویان وەردەگرت،چایخانەکە ڕێک بەرامبەر دەرگای سینەما سیروان بوو ئەوبەری کۆڵانی ئەوقاف، چایخانەیەک کە نزیکەی بیست و پێنج ساڵ خزمەتی شاری سلێمانی و دەروبەری کرد، ئەم چایخانەیە،پێشووتر ناوی گازینۆی "وڵات"بوو،خاوەنی ئەمین محەمەد ئیسماعیل بوو کە ناسراو مامە ئەمین یان مینە شەلی چایچی، مام ئەمین لەدایکبووی ساڵی1907 لە شاری سلێمانییە و شاری سلێمانی و ساڵی 1973 کۆچی دوایی کردوە..

پێشتر کاری دەستگێڕی کردوە و چایچی بووە ساڵی 1945ز لەساڵی 1947ز دوکانێکی گرتووە بەکرێ و کردویەتی بە چایخانە،دوای چایخانەکە لەدوای وتووێژێکی زۆر بڕیاندا بیکەن بە شوێنی خواردەمەنی،لەبەر ئەوەی بەردەم و نزیکی سینەما بوو،ناوجەرگەی شاریش بوو نزیک بوو لەسەرای شاری سلێمانی خەڵکێکی زۆر زۆری لێبوو،شوێنەکەی زۆر گونجاو بوو بۆ شوێنی خواردەمەنی.

یەکەم دوکانی هەمبەرگر بوو لە سلێمانی، کە بیرۆکە دووبرا بوو مامۆستا حەمید ئەمین و کاک عەبدولکەریم، کوڕی وەستا ئەمین کە ناسرابوو بە مینەشەل، باوکیان یەکێک بوو لە چایچییە کۆن و بەناوبانگەکانی شار،خەڵکی زۆریان خۆشدەویست و لەدەوری کۆدەبوونەوە..

کوڕەکانی نزیکەی سێ ساڵ دوای کۆچی دوایی باوکییان سەرقاڵی پیشەی چایچێتی بوون،دواتر دوکانەکەیان دەکەن بە دوکانی موعەلەبات و وردەواڵە.

عەبدولکەریم بەیانیان دوکانەکە دەبات بەڕێوە و حەمید کە مامۆستا دەبێت لە سەراوسوبحان ئاغا ودوانیوەڕۆیان دوکانەکەی دەبرد بەڕێوە.. بۆیە عەبدولکەریم زۆر زۆر وەڕس دەبێت و ئەیەوێ واز بهێنێت،هەتا زۆر جار بەر خۆیەوە دەڵێت بەڵکو جارێک چایخانەکە گڕ بگرێ و لە کۆڵمان بێتەوە.. پێنچ دوکان بەیەکەوە بوو،زۆر گەورە بوون،بۆیە بڕیاندا دوان لە دوکانەکان بفرۆشن..لە مانگی حەوتی 1976 دوو دوکان ئەفرۆشن بە سێ هەزار ڕوبعێک کەم.

306913764 .jpg

مامۆستا حەمید سەرەتایی 1976 دەچێت بۆ شاری کەرکووک، بۆ پەیداکردنی جیهازێکی هەمبەرگر،پیاوێک دەبینێت لەبەردەم سینەما سەلاحەدین و لێی دەپرسێت ئەمەوێت جیهازێکی ئاوا پەیدا بکەم،پیاوەکە پێیدەڵێت پەیا ناکرێ،ئەمیش کۆڵنادە دەچێت بۆ بەغداد و زۆر دەگەڕێ هەر پەیدا ناکرێت بۆی و دەگەڕێتەوە بۆسلێمانی و واز لە بیرۆکەکەی ناهێنێت..

بیر ئەکەنەوە بەمس لا مسگەرەکان تاوەی گەورە دروست بکەن،هەموو شتێکمان ئامادە کرد،بەڵام چۆنیەتی دروستکردنی هەمبەرگرمان نەئەزانی،بۆیە بە عەبدولی برام وت کا ئێمە چۆنیەتی دروستکردنی هەمبەرگر نازانین.. وتی من هاوڕێیەکم هەیە لە بەغداد لە ئەبو یۆنان ئیش ئەکات،ناوی تاهیرە،تومەز شەهید تاهیری حەمە مراو بوو..بۆیە عەبدولی برام چوو بۆ بەغداد نزیکەی حەوت ڕۆژ ئیشی کرد،تا بەتەواوەتی خۆی فێرکرد... چوینە لای خۆش نوسێک قوتعەیەکی بۆدروستکردین،کە ئەویش مامۆستا عومەر عەلی بوو،دواتر کورسی و مێزەکان کوڕەکانی عەلی نەجاڕ بۆیان دروستکردین،عومەر و ئەنوەر و نەوزاد ..

لە بەرواری 01-10-1976 ڕۆژی جەژنی قوربان دوکانەکەمان کردوە،کە ئەو کات دوو شاگردمان هەبوو جەبار و قادر،نزیکەی 153 کیلۆ گۆشتمان کڕی بۆ هەر چوار ڕۆژی جەژن. بۆیە شتێکی زۆر زۆر سەیر بوو لای خۆمان هەتا سەعات چواری ئێوارە نزیکەی چوار هەزار هەمبەرگرمان فرۆشت،کە نرخی هەر هەمبەرگرێک نزیکەی 90 فلس بوو وئیتر گۆشتمان نەما..

بەپەلە هەوڵماندا گۆشت پەیدا کەین بۆ ڕۆژەکانی تر..کاک حەمە سور قەساب کە قەسابێکی باش و بەناوبانگ بوو،پەیوەندیمان پێوە کرد،بۆ شەوەکەی گایەتی بۆ سەربڕین،دەست و ڕانەکانی بۆ ئێمە دانا و بەشەکانی تری بۆ خۆی ساغکردەوە..هەتا جەژن تەواو بوو،کاکە حەمە سور هاوکاری کردن و گۆشتی ئەداینێ..نزیکەی 200 کیلۆ گۆشتی بۆ دابین کردین،کردمان بە قیمە و قاڵمان کرد و خستمانە موجەمیدەوە.. دواتر لای عەبەی عەلی برزوو گۆشتمان ئەهێنا،چونکە گۆشتی باشی بۆ دائەناین و ئەیزانی چی باشە بۆ کارەکەی ئێمە..

چۆن ناو نرا هەمبەرگری ئاڵا..

لەگەڵ شەهید تایەری حەمە مراد و شەهید بەکر،لە وتوێژدا بووین ناوێکی کوردانە بدۆزیینەوە بۆ دوکانەکە،شەهید بەکر وتی با ناوی بنێین هەمبەرگری چوارچرا،بەناوی چوارچرای مەهاباد و شوێنی لە سێدارە دانی قازی محەمەد،بەڵام هەموومان وتمان ناوەکە دیارو ئاشکرایە،بۆیە شەهید تایەری حەمە مراد لە کۆتایدا وتی وتی با ناوی بنێین هەمبەرگری ئاڵا ،بەناوی ئاڵای کوردستان و خۆشەویستی ئاڵاوە.. هەمومان ناوەکەمان پەسەند کرد و ناومان نا هەمبەرگری ئاڵا..

لە ڕاستیدا هەمبەرگر خواردنێکی نوێخوازە کە یەکەم بەکارهێنانەکەی زۆر کۆن نییە. هەرچەندە ئەمڕۆ زۆرێک لە چێشتخانەکان سوود لە بەرهەمهێنانی هەمبەرگر وەردەگرن، بەڵام پێویستە بەرهەمی یەکەم بێرگەر بدرێتە لویس لاسن، کە لە چێشتخانەیەکی بچووک لە نیو هاڤین لە کۆنتیکت کار دەکات لەسەر بنەمای بانگەشەکان لە ساڵی 1900 لاسن ساندویچییەکی کەرەی دا بە یەکێک لەو کرێکارانەی کە لەو ناوچەیەدا کاری دەکرد، ئەویش دەستپێکردنی هامبەرگرەکە بوو.

نەوەی تری هامبەرگر لەلایەن دەریاوان و دەریاوانەکانەوە دروست بوون لە سەدەی 15دا بازرگانان و دەریاوانەکانی ئەڵمانیا بەهۆی بازرگانی لە دەریای باڵتیک ئەم جۆرە خواردنەیان برد بۆ بەندەری هامبورگ ئەوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دەریای باڵتیک. وە ئەمە سێیەم بەندەری گرنگ بوو لە ئەوروپا لەمانەی خوارەوە ئەڵمانییەکان هەندێک گۆڕانکاری دەکەن وەک گۆشتی سوورکردنەوە، زیادکردنی سوسیس بۆ هامبەرگەکان، جگەرەکێشان و زیادکردنی بەهارات وەک خوێ، بیبەر، میخک، گوێز، سیر و هتد. بۆی زیادکرا..