مەرگە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەرگە گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی بنگرد، س

مەرگە.jpg

ەربە شارۆچکەی دووکان، دەڤەری مەرگە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

مەرگە دەکەێتە ناو شیودۆڵەکانی چیاکانی ئاسۆس لە ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان.

شاخی قەڵاتەڕەش لە رۆژھەڵات وە شاخی کۆلارە لە باکوور و شاخی گەورەقەڵا لە ڕۆژئاوا وە شاخی بەردەقەڵیشت لە باشوور دەوری گوندەکەیان داوە.

مەرزی گوندوکە ھاوسنوورە لە باکوور لەگەڵ گوندەکانی سۆفیان و سەرچیا و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی پاشکیش و ھەنجیرە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندەکانی ھەڵۆنە و بیوەکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بنگرد و سێناجیان و واتێ و خۆشاو. مەرگە کانیاوی زۆری ھەیە و پلەی گەرمی ئاوەکانی جیاوازە.

کانیاوەکان خڕی مەرگە دروست دەکەن کە لافاوەکانی بە مەزرایەکانی ناحیەی بنگرد و گوندی بێموشەدا لە رۆژئاوای گوندەوەدەڕژێتە دەریاچەی دوکانەوە.

لە چیاکانی مەرگە داری بەڕو زۆرە وە لە بەراوەکانیشیدا مەرگە بەناوبانگە بە دارگ ھەنجیر وە ھەنار. وە داری مێو گوێز و میوەی تری زۆری ھەیە.

بەرھەمی سەرەکی کشتوکاڵ لەگەڵ میوەی ھەنجیر و ھەناردا، گەنمە کە لە پێدەشتەکانی مەزرای گوندەکە لە دەشتی مەرگە لە ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان بە سوود لە ئاوی باران بەرھەم دێت زۆرە!