مەزڵوم دۆغان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەزڵووم دۆغان لەدایکبووی 1955 لە تەمان، دەپ، خارپێت، یەکێکە لە دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.

مەزڵوم-دۆغان-1.jpg

مەزڵووم دۆغان لە بنەماڵەیەکی سەر بە ئایینی عەلەوی لەدایکبوو.

لە ساڵی 1979 مەزڵووم لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی تورکیا دەگیرێت، لە ڕۆژی نەورۆزی ساڵی 1982 لەگەڵ سێ لە ھەڤالانی زیندان ئاگریان لەخۆبەردا، لە ئەنجامدا ھەرسێکیان گیانیان لە دەستدا.

ھەر بەھۆی ئەم ڕووداوەوە مەزڵووم دۆغان بووە سیمبۆڵی نەورۆز لە باکووری کوردستان، ھەر دەم لە چالاکییەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان وێنەکانی بەدیوارەکان ھەڵدەواسن.

مێژووی سیاسیی و سەربازیی پارتێکی وەک پەکەکە، کە 44 ساڵە تەونەکانی تێکۆشانی بە کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە، پڕن لە یاد و سەروەریی، یەکێک لەو یاد و بۆنانەی پەکەکە دەیکاتە دەروازەی بەبیرهێنانەوەی شەهیدان و گوڕدان بە تێکۆشان، هەفتەی قارەمانێتییە، کە سەرەتاکەی بە شەهیدێک و کۆتاییەکەشی هەر بە شەهیدێکە.

لەماوەی ئەو هەفتەیەدا کە 21ی ئازار دەستپێدەکات تا 28ی ئازار، بە چالاکیی سیاسیی و سەربازیی و مەدەنیی، یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان دەکرێتەوە و چالاکیی جۆراوجۆری بۆ ڕێکدەخرێت، با بزانین ئەم هەفتەیە چۆنە و لەچییەوە سەریهەڵداوە؟

هەفتەی قارەمانێتیی چییە؟

ئەم هەفتەیە لە مێژووی پەکەکەدا لە 21ی ئازار دەستپێدەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی نەورۆز و ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی شەهید مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد، وەک وەڵامێک دژ بە ستەم و ئەشکەنجەی زیندانی ئامەد.

شەهید مەزڵوم دۆغان ساڵی 1982 لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پێشەنگانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد زیندانییکرابوون، ئەو هەموو تووڕەیی و هەستی تێکۆشانی خۆی کۆکردەوە و چالاکییەکی گیانبازیی لێ بەرهەمهات، کە دواتر ناسنامەی “کاوەی ئاسنگەری سەردەم”ی پێ بەخشرا.

ڕۆژی 21ی ئازاری ساڵی 1982 شەهید مەزڵوم دۆغان لەسەر دیواری زیندانەکەی نووسیبووی “بەرخۆدان ژیانە.. تەسلیمبوون مردنە” و بەوشێوەیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و نەیهێشت زیندان و ستەم گڕی نەورۆز خامۆش بکات.

لەوە بەدوا هەتا ئێستا مەزڵوم دۆغان لەناو گەلی کورد-دا هەموو نەورۆزێک یادی بەرز ڕادەگیرێت و وەک “کاوەی ئاسنگەری سەردەم” ناوی دەهێندرێت.

کاروانی مەزڵوم دۆغان بۆ مەحسوم کۆرکماز (عەگید)

دوای دوو ساڵ لەو چالاکییەی شەهید مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد، پەکەکە ئاستی تێکۆشانی خۆی بەرزکردەوە و وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو ستەمەی بەرامبەر گەلی کورد و پێشەنگانی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان کراون، کاروانی خەباتی گەیاندە خەباتی چەکداریی.

یەکەم فیشەکی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکەش لە 15ی ئابی 1984 لەلایەن تیمێکی گەریلاوە دژی سوپای تورک تەقێندرا، کە فەرماندە مەحسوم کۆرکماز ناسراو بە عەگید سەرپەرشتیی پرۆسەکەی دەکرد و فەرماندە عەگیدی کردە “فەرماندەی ئەفسانەیی”، هەتا ئەمڕۆش ئەو فیشەکە بێدەنگ نەبووە.