مەلا مستەفای سەفوەت

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەفوەت - مەلا مستەفای حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە

132266785 .jpg

لە سالی (1324 کۆچی) لە سلێمانی لەدایک بووە و لەساڵی (1383) لە تەمەنی 59 ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە.

مەلا مستەفای مەلا رەسوڵی مەلا شەریفی دێلێژە ناسراو بە «مەلا مستەفای سەفوەت» شاعیر و رووناکبیرێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە.

خزمەتێكی بەرچاوی بە بوارە جیاجیاكانی ئاین‌و ئەدەبی كوردی كردووە.

مەلا مستەفا ساڵی 1906 لە گەڕەکی دەرگەزێنی سلێمانی ھاتۆتە دنیاوە، لە ژیانی فەقێیەتیدا زۆر شوێن گەڕاوە، ماوەیەک لای مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی خوێندویەتی، ئیجازەی عیلمی لەسەر دەستی شێخ بابا عەلی شێخ عەبدوڵڵای تەکیە وەرگرتووە.

ھاوڕێیەتی کەسانی نیشتنانپەروەری کردووە بەوەی لە کۆمەڵەی برایەتی و یەکێتی دا کاری رێکخستنی کردووەو دواتریش بووەتە رێکخەری ئەو کۆمەڵەیە، ھەروەھا ھاوڕێی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی و مامۆستا عەلادین سوجادی بووە.

هەر لەسەرەتای لاوییەتییەوە خولیای شیعرو ئەدەب بووە.

لەو كاتەوە دەستی بە شیعر نوسین كردووە‌و خاوەنی چەندین شیعری بەرزە كە لەدووتوێی دیوانەكەیدا چاپكراون.

لەبواری وەرگێڕانیشدا خزمەتی كردووە‌و چەندین بەرھەمی بەنرخی تەرجەمەکردووە.

بەڵام بەداخەوە ئەم زانا ئاینی و نوسەرە ناودارەی کورد، بەھۆی ئەو نەخۆشییەی کە بەرۆکی گرتبوو لەرۆژی 9ی کانونی یەکەمی1963 دا گیانی لەدەستدەدات و لەژێر دارئەرخەوانەکانی گردی سەیواندا بەخاک سپێردراوە.

مامۆستا چەندین کتێب و پەرتوکی بەنرخی بەچاپگەیەنراوە، لەوانە:

  • ھۆنراوەی کوردی لە دوڕی بوردی، سلێمانی ، 1935.
  • گوڵستانی سەعدی‌ شیرازی، وەرگێڕان، بەغدا، 1968.
  • شانۆیی ناوماڵ، بەغدا، 1971.
  • رابەری حەج، بەغدا، 1973.
  • رابەری نوێژ،
  • میعراجنامە.
  • دیوانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی، وەرگێڕان.
  • دیوانی سەفوەت ، ئا: عیزەدین مستەفا رەسوڵ، بەغدا، 1984.

سەرچاوە: داناز عەبدولڕەحمان