مەلا موسای تەوەکەڵی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
14-2-2024 091831.jpg

مەلا سەید موسای شابەدین ناسراو بە (مەلا موسای تەوەکەڵی) کوڕی بایەزیدی کوڕی عەلی کوڕی خوسرەوە. یەک لە زانا دیار و ناسراوەکانی گەلی کورد بووە، لە نێوان سەدەی 10 و 11 کۆچیدا ژیاوە.

لە گوندی (تەوەکەڵ)_ی کوردستانی ڕۆژهەڵات هاتوونەتە گوندی (شابەدینشارباژێر لە باشووری کوردستان مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لە کتێبەکەیدا (الشیخ معرووف النودهی) لەلاپەرە 73 بە زانا ناوی (مەلا موسای تەوەکەڵی) بردووە فەرمویەتی کە مامۆستایی بابە ڕەسوڵی گەورەی بەرزنجە بووە.

ئەم بابە ڕەسوڵە لە لای مەلا ئەبوو بەکری (مصنف) ی گۆرانیشی خوێندووە.

مەلا موسا وەک لە شەجەرەی دیار و بڵاوی سەییدەکانی (شابەدین) و نەوەکانی تریا هاتووە، ئەچێتەوە سەر محەمەد زاهید ناسراو بە (پیر خدری شاهۆ).

مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف دەڵێت: شێخ بیلال کە یەک لە نەوەکانی مەلا موسای تەوەکەڵییە نوسخەیەکی قورعانی پیرۆزی دۆزیوەتەوە کە بە دەسخەتی مەلا موسا تەوەکەڵی خۆی نووسراوە لە کۆتا لاپەرەی قورعانەکەدا هەندێک زانیاری دەربارەی خۆی نووسیوە:

کە لە ساڵی 950ی کۆچی لەدایکبووە بەرامبەر 1543/1544 زاینی.

لە ساڵی 981ی کۆچی لەمانگی رەبیعی یەکەمدا فاتمەی کچی شێخ عسیای خواستووە هەروەها ئاماژەی بەناوی کوڕ و کچەکانی کردووە.


  • یەکەم: ئاسیە لە دایکبووی 982ی کۆچی
  • دووەم: ئەحمەد لە دایکبووەی 985ی کۆچی
  • سێیەم: بایەزید(بایز) لە دایکبووی 991ی کۆچی
  • چوارەم: یوسف لە دایکبووی 944ی کۆچی
  • پێنجەم: یەحیا لە دایکبووی 997ی کۆچی
  • شەشەم: خەدیجەو مەریەم لە 988ی کۆچی لە دایکبوون.

لە دوای کۆچی دوایی مەلا موسا تەوەکەڵی یەکێکی تر هەر لە هەمان لاپەڕەی کۆتایی قورعانەکەدا، نوسیویەتی کە ساڵی 1027 کۆچی بەرامبەر بە 1617/1618 مەلا موسای تەوەکەڵی کۆچی دوایی کردووە.