نالە پێپان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
6-2024 132.jpg

(تۆ سەیری ئەمە کە ئەڵێی نالە پێپانە)

ئەم گوزارەیە،لە دەوروبەری شاری سلێمانیی و بازیان و چەمچەماڵدا زۆر دەوترایەوە،هەڵبەت گوزاریشتی وشەکە بۆ خراپی کەسێک گۆدەکرا کە زۆر شەڕانگێز و ویستی شەڕبێت،یان وشەکە بۆ جۆرە هەڵچونێکی کاتی دەردەبڕا کە دایک و باوک شتێکی خراپیان لە نەوەکانیان ئەبینی.

زۆرکەس وشەکەی بۆ وێناکردنی کەسێکی خراپ بەکاردەبرد وشەکه ڕون و ئاشکرا دیارە،کە بۆ دەربڕین و ویستی شەڕانگێزی و کێشەو ئارێشە گۆدەکرێ.

یان بە مناڵێکی لاسار و سەرکێش و دەوترا کە زۆر عەجول و هاروهاجی بکردایە..نالە پێپان لەگەڵ هەموو خراپە و کوشتوبڕەکانی،کاری باشیشی هەبووە،یارمەتی ماڵە هەژارەکانی داوە.

نالە پێپان"کێ بوو؟

ناوی ڕاستەقینەی نادر مەحەمەد بوو، ناسرا بوو بە نالە پێپان.

لەنێوان شاری سلێمانی و چەمچەماڵدا ژیانی بەسەدەبرد،شوێنێکی جێگیری نەبوو،دەتوانین بڵێن لە سلێمانیی و چەمچەماڵدا دەژیا.ناوێکی خراپی ئەو چەرخە بوو.پیاوێکی بێ میهر وبێبەزەیی و داخ لەدڵ بوو، دەگێڕنەوە بەخەنجەرەکەی خۆی ملی لەلاشەی خەڵکی لێکردۆتەوە.

ئەو سەردەمە عەشیرەتی هەمەوەندیش کە عەشیرەتێکی گەورە و بەناوبانگی کورد بوون،لە ڕێگری و تێسرەواندنی لەپڕتاوی ئەم پیاوە دەترسان.

پیاوێکی باڵابەرز و کەڵەگەت،ڕوخسارێکی پان و دوو جوت برۆ لەیەکدراو و توڕە و گرژو مۆنی هەبوو،دوو گوێی گەورە و تووکاوی،پیاوێکی زۆر خۆر و بەقیافەت بوو، جوتێ دەستی زل،بەڕاستی وابوو جوتێ پێیی پانی هەبوو،جوتێ چاوی ڕەش و گەورە،پشتێنێکی زلی دەبەست وخەنجەرێکی کۆنی عوسمانیەکانی بوو،کە تەزبیحێکی دەنگ گەورەی تێوەدەپێچا،ئەنگوستیلەیەکی نقێم پیرۆزی لەدەستدا بوو هەمیشە پۆشتە دەردەکەوت.

کەس نەیدەوێرا پڕ بەچاو سەیری بکا،زۆر بە هەیبەت و خاوەن کەسایەتی خۆی بوو،چاوەکانی لەشەودا وەک دوو ئەستێره دەبرسیکانەوە، هەمیشە کۆمەڵێ بەکرێگیراوی خۆی لەگەڵدا بوو،کە وەک پارێزگارییان لێدەکرد و بەرگرییان لێدەکرد، بەکۆمەڵ لە سەرڕێگای ڕێبواران ڕادەوەستان و سەرانەیان لەخەڵکی دەوڵەمەند دەستاند،مەڕو ماڵات و بەرووبومیان زەوت دەکرد و زەوی وزاریی خەڵکیان داگیر دەکرد.

٭بۆچی پێیان دەوت نالەپێ پان.نازناوی پێپان لەچیەوە هاتووە.

نالە پێپان،زل وکەتە و بەفیاقەت بوو،زۆر بەهێز بوو،پێیەکانی زۆر زۆر گەورە بوون،لەمناڵیەوە ئەو نازناوەی وەرگرتبوو،بۆیە پێڵاوەکانی ئەو بەتایبەت دروست دەکران،لەبەر زلی وگەورەیی پێیەکانی،ئەو ناوەش زیاتر وێنای لەلای خەڵکی ترسناکتر کردبوو.

ناوێکی ترسناک بوو،وەک دەڵێن گەورەکان زەندەقیان لێچووبوو،مناڵەکانیش بەناوهێنانی نالە پێپان لە بێشکەدا ژیر دەبوونەوە.

ترس و دڵەڕاکێ و چەتەیەکی چاونەترس وئازا و بەهێز بوو،لەسەرەتایی سەدەی بیستدا ناوبانگێکی خراپی هەبوو،خەڵکی زۆر لەدەستی بێزاربوون و هەمیشە لەبەر خۆیانەوە نزای مەلا و پیاوە بەتەمەنەکان دەرحەق بە خراپیەکانی نالەپێپان دەکرا.

٭چۆن نالەپێپان دەستگیرکرا.

لەساڵی ۱۹۰۹ ز تابوری سەربازی تورک لەکەرکوکەوە بەرەو سلێمانی هاتن،لەڕێگا لەدەربەندی بازیان عەشیرەتی هەمەوەندییەکان بۆیان دادەنیشن،و ژمارەیەکی زۆریان لێدەکوژن.لەدواییدا خەڵکی سلێمانی ئەم تابورەیان ناونابوو تابوری گوێ بڕاو.چونکە زۆربەی زۆری گوێچکەیان بڕابوو.هەر لەوساڵەدا لەسلێمانی دیوانی عورفی ڕێکخراوە.ئەو هێزە سەربازییەی لەسلێمانی هەبوو،کەوتبوونە چاودێری و بەدواچوونیی هەمەوەندییەکان.وە لەو سەروبەندەدا نالە پێ پان و کەریم بەگی فەتاح بەگ گرت لەگەڵ چەند کەسێکی تر.

حکومەتی ئەوکات هەوڵ وتەقەلایەکی زۆریان دا بۆ دەستگیرکردنی،یان ئاشکراکردنی شوێن و مەکانی نالەپێپان ،دەرئەنجام لەنێوان سلێمانی و بازیاندا لە شەڕێکی قورسدا لەنێوان هێزی هەمەوەندییەکان و نالەپێپان و تابوری عەسکەری تورک. روویدا،توانی هێزەکانی پۆلیس بیگرن و ڕادەستی زیندانی سەرایی سلێمانی بکەن.

گرتنی نالە پێپان هەرای نایەوە و هەر زوو بەکوردستاندا بڵاوبووە.

لەسالی ۱۹۰۹ز خەڵکی سلێمانیی و دەوروبەری سلێمانیی کە هەواڵەکەیان بیست،بەچەپڵەڕێزان و گۆرانی وتنەوە، هاتنەدەرەوە و دڵخۆشی وخۆشنودی خۆیان دەربڕی.

هەموویان زۆر بەپەرۆش و تامەزرۆ بوون،هەتا لەنزیکەوە نالەپێپان بە زیندوویی بیبینن.چونکە نالە پێپان نمونەی پیاوی خراپی ئەوسەردەمە بوو.

میری لەساڵی ۱۹۱۰ز بانگەوازی کرد، کە لە فڵانە ڕۆژدا نالە پێپان لەبەردەکی سەرای سلێمانیی لەسێدارە دەدرێ و یاسا لەسەروو هەموو هەموومانەوەیە، خەڵکی بەلێشاو ڕژانە سەر شەقام و جادە وسەربانەکان.ئاپۆرای جادە وشەقامەکان جمەیان دەهات لەخەڵکیی.

پانزە ژەندرمە نالەیان لەژووی زیندانیی سەرا دەرکێشا و ،دەست لەکەلەپجە و پێ لەتۆق،کە گەیشتە بەر سێدارەکه و هیچ نەدەترسا،تێر سەیری خەڵکەکەی ئەکرد و وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت

کە میری فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردبوون.بۆیە لەهەمان ساڵدا لە ۱۹۱۰ز فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەر نالە پێپان دا سەپاند.

وەک ئەیگێڕنەوە زۆر بەئازایانە وجەسوری چۆتە سەرتەختەی سێدارەدان.چۆتە سەرکورسییەکە و پێش ئەوەی کورسیەکە لاببرێت،لەلایەن ژەندرمەکانیی تورکەوە،نالە پێپان خۆی شەق لەکورسیەکەی ژێر خۆی هەڵدەدا و دەخنکێت. هەروەها ئەوانەی لەگەڵ نالە گیرابوون بەیەکجاری هەموو نەفی کران.

نالە کوڕێکی لەپاش خۆی بەجێما ناوی حەسەن بوو پۆلیسی سوارە بوو،ژنەکەی نالەش ناوی خەجێ بوو،لەدوای نەمانی نالە شوویکردەوە بە سەعەی قالە،کە ئەکاتە باوکی سالە شێت ،سالەش لەو ببوو،واتا کوڕی خەجێ بوو..

٭دوا قسەی نالەپێپان لە کاتی سێدارەدانیدا.

ئەگەر لەو بڕوایەدا بەکوشتنی من تۆوی خراپە لەم جیهانەدا دەبڕێ،ئەوە ئێوە زۆر سەهون.

ئەمەی وت وپەتەکەی کرد بەملدا و ڕوحی دەرچوو..

داناز عەبدولڕەحمان.