نوری حەیران
Jump to navigation
Jump to search
ناوی تەوای نوری ئەحمەد خەلیل، ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەسەرەتای ساڵانی حەفتاوە وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی هاوکاری، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردیی لە بەغدا کاری کردووە، کۆلێجی ئاداب بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی تەواوکردووە.
یەکێک بووە لەو شاعیرانەی لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەوە دەستی بە شیعرنووسین کردووە، بەداخەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە، لە بەغدا بێسەروشووین بووە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هەندێک لە شیعرەکانی بەشێوازی نوێ و بەشێکیشی بەشێوەی کۆن(ستوونی) بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
سەرچاوە: سەردار فەتاح