نوری عەلی ئەمين

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
276234464.jpg

نورى عەلی ئەمین 1922 لە شارى سلێمانی لەدایک بووە .

لە ساڵى ١٩٤٢ پەیمانگاى مامۆستایانى لە بەغداد تەواوکردووە . ساڵى ١٩٥٨ دامەزراوە بە مامۆستا لە دهۆک و پێنجوێن و تەقتەق بوە، دواى ئەمە گوێزراوەتەوە بۆ شارى سلێمانی لە قوتابخانەکانى وانەی وەتۆتەوە. لە مانگى تەممووزى ساڵى ١٩٥٨ کراوە بە بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى لە وەزارەتى پەروەردە لە بەغداد.

ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتی نووسەرانى کورد بوو.

270435720 .jpg

مامۆستا زانا و ڕێزماننووسێکى بەناوبانگ بوە.، بەرهەمێکى زۆرى لە بارەى ڕێزمان و ئەدەب و ڕۆشنبیرى بڵاوکردۆتەوە. یەکەم کەسە ڕێزمانێکى گشتیى زمانى کوردى بنووسێ زۆربەى لایەنەکانى ڕێزمانى کوردی بگرێتەخۆ..یەکەم کتێبى بە ناونیشانى ( قەواعیدى زمانى کوردى لە صرف و نحودا) بوو، بەرگى یەکەمى لە ساڵى ١٩٥٦ دا لە چاپخانەى مەعاریفى بەغداد چاپکراوە. دواى ئەمە زنجیرەیێک کتێب و لێکۆڵینەوەى ڕێزمانیى بڵاوکردۆتەوە.

بەرهەمەکانى هەموو بوون بە سەرچاوە بۆ زمانەوانان و خوێندکارانی بەشە کوردییەکان.

وەک ڕیزلێنانێک بۆى و ئەو ڕۆڵە گەورەیەى مامۆستا نورى عەلى ئەمین لە بوارى ڕێزمانى زمانى کوردیدا گێڕاى ، کراوە بە پڕۆژەى نامەیێکى ماجستێر لە بەشى کوردیى کولێجى پەروەردەى زانکۆى بەغداد. بە ناونیشانى(ڕۆلى نورى عەلى ئەمین لە بوارى ڕێزمانى کوردیدا) لە ساڵى ٢٠٠٤ دا ، (د. سوزان سەعدوڵڵا عەبدولغەنى) پێشکەشى کردوە.

لە سەرەتاى هەشتاکانەوە مامۆستا نوورى عەلى ئەمین لە کۆڕى زانیاریى عیراق و دەستە کوردییەکەى ئەندام بووە لە لیژنەکانى ڕێزمان و ڕێنووس و زاراوەسازى.

بەرھەمە زمانەوانییەکانی مامۆستا نوری

270748735 .jpg
  • ١- قەواعدی زمانی کوردی لە( صرف و نحو)دا ، بەرگی یەکەم ، چ. مەعاریف ، بەغدا ، ١٩٥٦ .١١٢ ل.
  • ٢- قەواعدی زمانی کوردی لە صرف و نحودا ، بەرگی دووەم ، چ. مەعاریف ، بەغدا ، ١٩٥٨ .
  • ٣- گرتنی کەلێنێکی تر لە ڕێزمانی کوردی ، چ. مەعاریف ، بەغدا ، ١٩٥٨ .
  • ٤- گرتنی کەلێنێکی تر لە ڕێزمانی کوردی ( پێشگر – پاشگر) ، بەغدا ، ١٩٥٨ .
  • ٥- زاراوەی زانیاری لە زمانی کوردیدا ،گ.( نەورۆز ) ، ژ ٣ ، ساڵی ١ ، کوردستان - سلێمانی ، ١٩٥٩ ، ل ٦٠ – ٦٦.
  • ٦- ڕێزمانی کوردی ، چ. کامەران ، کوردستان - سلێمانی ، ١٩٦٠ .
  • ٧- زاراوەی زانستی ،گ.( بڵێسە ) ، ژ ٦ ، ساڵی ١ ، کوردستان، سلێمانی ، ١٩٦٠ ، ل ٢٨ – ٣١
  • ٨- ڕابەرێ بۆ ئیملای کوردی ، بەرێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی ، چ. ( سلمان الاعظمى ) ، بەغدا ، ١٩٦٦ .١٠٤ ل.
  • ١٠-گیروگرفتی نووسینی کوردی لە تای ترازووی پیتە بزوێن و نەبزوێندا ،گ.( کۆڕی زانیاری عێراق – دەستەی کورد ) ، ب ٩ ، بەغدا ، ١٩٨٢ ، ل ٣٦٠ – ٤١٩ .
  • ١١- نیشانەکانی ڕێژەی فرمان ،گ.( رۆشنبیری نوێ ) ، بەشی یەکەم ، ژ ١٠٦ ، بەغدا ، ١٩٨٥ ، ل ٥٠ – ٥٩ . بەشی دووەم ، ژ ١٠٧ ، بەغدا ، ١٩٨٥ ، ل ٢٠١ – ٢١٥ .
  • ١٢- ئەرک و شوێنی ڕاناوە کەسی یەکان لە ، ئاخاوتنی کوردی ، دا ، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی ، بەغدا ،چ.الزمان، ١٩٨٦ .٣٠١ ل.
  • ١٣- شێوازی ( ئەرێ) و ( نەرێ) لە ئاخاوتنی کوردیدا ،گ.کۆڕی زانیاری کورد ، بەرگی پازدەھەم ، ل ١٣٩ – ١٨١ .
  • ١٤- ئەرک و شوێنی ڕاناوە کەسییەکان لە (ئاخاوتنی کوردی)دا، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی ، بەغدا، ١٩٨٦ .
  • ١٥- وشەی ناسادە لە زمانی کوردیدا،گ.(کۆڕی زانیاری کورد)، بەرگی بیست و نۆھەم و سێھەم ، ٢٠٠٢، ل٢٢١-٢٩٠ .
  • ١٦-"ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی سەرەتایی"لەچاپی یەکەمەوە تاچاپی ھەژدەھەم.

بەداخەوە مامۆستا دوای خەرمانیک خزمەت بە ئەدەب و زەمانی کوردی لە ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردوە ، ڕوحی شاد بیت و بە هەشت جێگەی بیت.