نێچیرڤان بارزانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نێچیرڤان لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لەگەڵ دلۆڤان بارزانی، برا دووانەکەی لە بارزان لەدایکبووە.

نێچیرڤان بارزانی.jpg

کاتێک لە ساڵی ١٩٧٥، عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێککەوتن و مستەفا بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران، زانستە سیاسیەکانی خوێند. ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا.

ھەر لە مناڵییەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان ببوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەکداری بکات. نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی درایێ، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی چوار).

لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە.

1483001.jpg

سەرۆکی حکوومەت

نێچیرڤان بارزانی زۆرترین ماوە سەرۆک حکوومەت یان سەرۆک وەزیرانی حکوومەتەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەرەتادا لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئینجا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ سەرۆککوەزیرانی حکوومەتی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە) ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە، نێچیرڤان لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو کە بە حکوومەتی یەگرتنەوە دەناسرێت.

1474552 .jpg

لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆک وەزیران دەدرێتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمە بەپێی ڕێکەوتنی پارتی و یەکیتیی بوو لە ئەنجامدا بەرھەم ساڵح دەبێتە سەرۆک وەزیران ئینجا لە شووباتی ٢٠١٢ پۆستە دووبارە دەدرێتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە نێچیرڤان بارزانی دەکرێتەوە سەرۆک وەزیران ئەمەش تاکوو ئەیلوولی ٢٠١٣ بەردەوام بوو.

لە ھەڵبژاردەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژاردەکانی بردەو و نێچیرڤان بارزانیش بۆ جارێکی دی کرایەوە سەرۆک وەزیران.

1380826.jpg

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی ئیدریس، ڕانیە، چیاڤان و مایا.

نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی باش دەزانێت، ھەروەھا عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.[١]

1456142 .jpg