نەجیبە مەحمود ساڵح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Najiba01.jpg

ژیاننامە

نەجیبە مەحمود ساڵح لە دایکبووی ساڵی 1969.

سالی 1984 بۆ 1985 لە باشووری کوردستان دەستی بەکاری سیاسی کردوە لە ریزەکانی حیزبی شیوعیدا، لەبەر ئەوەی خویندنی بە زمانی فارسی بووە لە رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری مەهاباد تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە، لە باشوور کوردستان لە شاری سلێمانی لە دواناوەندی کوردستان لە گەرەکی کانیسکان دووبارە دەستی بە خوێندن کردۆتەوە ، دواتر بە هۆی گرتن و زیندانیکردنی هاوژینەکەی و سیاسی بونی خۆی، حیزبی شوعی ئاگاداری کردونەتەوە دەبێت بۆ ماوەیەکی نادیار خۆیان ون بکەن بەناچاری وازیی لە خوێندن هێناوە و بەردەوامی بە کاری سیاسی داوە لە رێکخستنەکانی ناو شار.

ساڵی 1988 پەیمانگای چاپەمەنیم تەواوکرد، لەسەر داوای حیزبی شیوعی وکاری چاپەمەنیم دەکرد، وەک بەیاننامە و دروست کردنی عەدەم تەعروز بۆ هاتووچوی پێشمەرگە و هاورێیانی نهێنی ناو شارتا کاتی راپەرین بەردەوام بووم.

ساڵی 1991 لە پاڵ کاری سیاسیدا بە تەواوەتی خۆی تەرخان کردوە بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنان، لە چەندین کۆنگرەی تایبەت بە پرسەکانی ژنانو مافەکانی مرۆڤ لە وولاتانی (بەریتانیا، پۆلەنیا، سوید،

عممان، نەرویج) جگە لە چەندین ۆرکشۆپ و بەشداری خوڵی راهێنان لەسەر ماڤی مرۆڤ و ماڤەکانی ژنان، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوەکانی(راسان بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان، سەنتەری نەوا بۆ پارێزگاری ژنان، سەنتەری پەنا بۆ پارێزگاری لە ژنانی کرکوک، هانای منالان) بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی هەرێمایەتی رۆژهەلاتی ناوەراست کردوە.

هەروەها بەردەوام کاری کردوە بۆ رووبەروو بونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، چەندین بابەت و نووسینی هەیە لە بارەی رەوشی مافەکانی ژنان، ئەندام بوومە لە گرووپی دیاری کردنی چارە نووسی کچە ئەنفالکراوە فرۆشراوەکان بە وڵاتی مسیر.

Najiba.jpg

ساڵی 1997تا 2004 ئەندامی سکرتاریەتی کۆمەلەی ئافرەتان بووە.

سالی 1997 تا سالی 2004 ئەندامی لیژنەی محلی سڵێمانی حیزبی شیوعی کوردستان بووە.

ساڵی 2004 دا دەست لەکاری سیاسی کێشایەوەتەوە بە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی و بێ هەڵویستی حیزب شوعی.

ساڵی 2005 خەلاتی گوڵە وەنەوشەی ئالتوونیی وەرگرتووە لە لایەن وەزارەتی مافی مرۆڤ لەگەل چوار ژنی تردا، وەک ژنێکی چالاک لە بواری رەوشی ژنان، لە ماوەی کارکردنی بۆ ژنان ئەندامی دەستەی

دامەزرێنەری (ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی ژنان، گروپی هەلوێست، کەمپەێنی داکۆکی لە ماڤە مەدەنی ویاسایەکانی ژنان) بووە، هەروەها سەرپەرشتیاریان بووە کە زیاتر لە (44)رێکخراوی ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و هەروەها کەسایەتی تیا بووە و دەسکەوتی گرنگیان هەبوە وەک ئه و کارە هاوبەشانەی بۆ ژنان کراوە.

ساڵی 2001تا 2003 سەرپەرشتیار رۆژنامەی دەنگی ئافرەتان بووە کە زمانحاڵی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان بوو، بە هاوکاری خاتوو ئەحلام مەنسور.

ساڵی 2004 بۆ 2008 لە رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی وەک بەرپرسی پرۆژەکانی ژنان دەست بەکار بوومە.

ساڵی 2008 سەفەری دەرەوەی ولاتی کرد و لە وولاتی سوید نیشتەجێ بووە.

ساڵی 2012 لە دوای خوێندنی زمان لە کەناڵی نەورۆز دەست بەکار دەبێت وەک بەرێوەبەر و ئامادەکار و پێشکەشکاری دوو بەرنامە بووە کە بەرنامەیەکی گشتی و بەرنامەیەکی تایبەت بە پرسی ژنان تا سالی 2017.

ساڵی 2017دوای داخستنی کەناڵی نەورۆز لە کەناڵی ئاریەن دەستی بە کار کردەوە.

دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری سەردەمی ژن بووە ، لە ئێستادا بەرێوەبەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکەیە.

ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنوسانی (کوردستان \سوید \جیهان) ە بەشداری چەندین خولی جیاوازی رۆژنامەنوسی کردوە.

تۆماری تایبەت بۆ مانومیدیا.