نەسیم قادرپوور

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Nasim01.jpg

نەسیم قادرپوور لە 25-04-1976 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری بانە لە دایکبووە.

لە ئێستاشدا لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێە لە ساڵی (2008) و لە دوای مەرگی دایکی دەستی بە نوسین و کاری ڕۆژنامەوانی کرد.

یەکەم بەرهەمی لە ساڵی (2009) بە ناوی بە سروەیەک؛ بڵێسەی مۆمێکی خامۆش چاپ کردووە.

لە ساڵی (2010)وە ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووە هاتۆتە باشوور لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.

لەساڵی (2012) دووهەمین بەرهەمی بەناوی وەرزی فڕینی کەوەکان چاپکردووە.

لەساڵی (2014) نامیلکەی شێعری(شەراب و تەنیاییەکانی من)ئامادە کراوە بۆ چاپ بەڵام بەهۆی ئەو شەڕەی داعش چاپەکەیی ڕاگرت و خەریکی ئامادەکردنی بابەتێکی نوێ بووە لەسەر شەڕەکانی داعش کە پێی وابووە ئەمەیان گرنگترە دواتر بەچاپی بگەێنێ باشترە..

لە ساڵی (2016) کتێبێکی مێژوویی نووسیوە لەسەر شەڕەکانی داعش بە ناوی مروارییەکانی پێشمەرگە لە شەوەزەنگی داعشدا؛ بەرگی 1 کە لە دوو بەرگ پێکهاتووە بەرگی دووەمی لە سەرەتای ساڵی (2018) چاپکراوە. مروارییەکانی پێشمەرگە لە شەوەزەنگی داعشدا؛ بەرگی 2

ئەو دوو کتێبەی پاش هەوڵێکی زۆر نووسیوە، ماوەی سێ ساڵ لە گەرمەی شەڕی داعش لە سەنگەرەکانی پێشەوە بووە.

Nasim.jpg