هاورێ محەمەد ساڵح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هاورێ محەمەد ساڵح لە 24-12-1960 لە گەرەکی ئیسکان لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەر دۆست لە دایکبووە، هەر بۆیە خولیایی هونەری شانۆو نووسینی هەبووە.

3.2nload (37).jpg

لە چەند گۆڤارێک وەک گۆڤاری (کاروان) و (بەیان) ڕۆژنامەی هاوکاری نووسین و بڵاوکراوەی هەبووە.

وەک شانۆکار ڕۆڵی لە هەندێک شانۆدا هەبووە.

هەر لە قوتابخانەی دواناوەندی (هەڵکەوتی) کوڕان بەشداری لە چالاکی قوتابخانەکاندا کردووە.

..wnload (38).jpg

پاشان لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی لە شانۆگەری (دەروێش شێتەکە) ڕۆڵی دەروێشتی بینووە.

لە ڤیستڤاڵ ساڵانەی لاوان بەشداری کردووە.

هەروەها بەشداری لەم شانۆگەریانە کردووە.

  • شانۆگەری دڵدارانی باران
  • شانۆگەری سەبری ئەیووب
  • شانۆگەری شیرین و فەرهاد
  • شانۆگەری بەرگە ئەفسوناوییەکەی پاشا
  • شانۆگەری ڕووبار
  • شانۆگەری جەنابی جانەوەر
  • شانۆگەری پەتا سپێکە
  • شانۆگەری شار
  • شانۆگەری دکتۆرە سەرخۆشەکە
  • شانۆگەری دەروێشە شێتەکە
شانۆگەری (دڵدارانی باران) زاخۆ پردی دەلال 1981
شانۆگەری (دڵدارانی باران) زاخۆ پردی دەلال 1981

هەروەها لە ساڵی نیوان 1980 بۆ ساڵەکانی 1990 جگە لە ڕۆڵ بینین ئەرکی بەڕیوەبەری شانۆکانی گرتۆتە ئەستوو.

پاشان لە درامای (چیرۆکەکانی ڕۆژگار) لە کەناڵی کوردسات بەشداری کردووە، هەروەها لە وڵاتی هۆڵندا بەشداری لە کورتە فیلمی (بریاڕ) بەشداری کردووە.

ناوبراو لە ڕۆژی 18-11-2023 لە وڵاتی هۆڵندا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد لە سەر وەسێتی خۆی لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

15ec58.jpg


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کورد کۆلێکت لەلایەن بەرێز (ڕووناک محەمەد ساڵح) سەبارەت بەژیان و کارنامەی( هاورێ حەمەساڵح)

75803f.jpg