هێمن رەئوف

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Himen.jpg

لە گوندی حاجی مامەندی ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.

ژیانی منداڵیی و هەرزەکاریی لە سلێمانیدا بەڕێکردووە و بەر لەوەی قۆناغی ئامادەیی خوێندن تەواو بکات کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە ئەورووپا.

دوای دە ساڵ لە وڵاتانی ئیتالیا و ئەڵمانیا و سویسرا، دواجار بە یەکجاری ڕوودەکاتە کەنەدا و ئێستا لە کەنەدا دەژی..

زیاتر لە 10 ساڵە وەک شاعیر و نوسەرێکی سەربەخۆ و ڕادیکاڵ دەرکەوتووە.

لە زۆرێک لە سایت و گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا دەقە ئەدەبی و ووتارە ڕەخنەییەکانی بلاوکردۆتەوە..

لە ساڵی 2007 تا 2010 بەرپرسی کۆمیتەی سویسرای " ڕێخراوی چاک" بووە.

لەو ساڵانەدا دەیان چالاکی و پەیوەندیی گرنگی ئەنجام داوە بۆ ناساندنی دۆزی جینۆسایدی گەلی کورد لەسەر ئاساتی وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.

چوار پەرتووکی چاپنەکراوی ئامادەیە بۆ چاپ و بە ووتەی خۆی لە دەرفەتێکی نزیکدا بڵاویان دەکاتەوە.

بەرهەمەکان سێ کتێبی شیعر و کتێبێک سەبارەت بە حەڤدەی شوبات.