هەوراز جەمال ڕەفعەت باباجان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە ڕیکەوتی 16-04-1980 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی شێخان لە دایکبووە.

44536608 .jpg
443697237 .jpg

قوتابخانەی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شێخ مەحموودی حەفید) و ناوەندی لە کانێسکان لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.

ناوبراو لە ساڵی 1997وە کوردستانی جێهێشتووە لە ئێستادا لە وڵاتی هۆڵندا دەژی، پاشان پەیمانگای لەهەمان وڵات تەواوکردووە خاوەنی فێرگەی شوفێرییە.

لە سەرەتایی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا کاری کردووە.

سەرەتای كاركردنی دوایی جیابوونەوەی باڵی ڕیفۆرم و درووست بوونی ڕەوتی گۆڕینی دیموكراتی ( ڕەگ ) لە دەرەوەی ووڵات ، ئاشكرا كردنی ڕەوتەكە و بانگەشە بۆ كردنی لە دەرەوەی ووڵات.

لە سەرەتای ڕۆژە سەختەكانی ئەم ڕەوتە خۆبەخشانە کاری کردووە، ئەوکات لە شاری ( دێلفت ) لە ووڵاتی هۆڵندا یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، ڕایەڵەیەکی پتەوی لەگەڵ رەوتەکەدا هەبووە.

پاش توانەوەی ڕەوتی (ڕەگ) لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان ، درووست كردنی لیستی گۆڕان لە سەر دەستی ڕەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) دوایی بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەدیاریکراوی رۆژی 11-4-2009 کاتێ نەوشیروان مستەفا لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی لەندەنی ژمارە 11092 ئاشکرای کرد کە رێبەرایەتی لیستێکی تایبەت دەکات، جیاواز لە لیستی حیزبەکانی تری کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.

رۆژی 28-4-2009 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی ژمارە 159 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ناساند.

هەوراز جەمال ڕەفعەت و هاورێکانی بێ ماندبوون و بێوچان خۆبەخشانە لە ئەوروپا، کەوتنە بانگێشە بۆ لیستە نوێکەی بزوتنەوەی گٶڕان. وەک هەڵسوڕاوێک لە ناو بزوتنەوەکەدا لەگەڵ هاورێکانی درێژەیان بەکارەکانیان داوە، دواتر لە رێگەی هەڵبژاردنەوە وەک یەکەم بەربژێری بازنەوانی شاری دێڵفت هەڵبژێرداوە.

لە ئاکامی کۆششی هەزاران هەواداری ئەو بزوتنەوەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ 25-07-2009 لیستی گۆڕان 25 کورسی پەرلەمانی لە کۆی 111 کورسی بەدەستهێنا، وەک دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان بووە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

هەوراز جەمال ڕەفعەت یەکێک بووە لە دەستەی بەڕێوەبەری كۆنفراسی گۆشەكانی دەرەوەی ووڵات بووم لە بڕۆكسل ساڵ ( ٢٠١٨ )

ئەندامی دووەمین كۆنفراسی بزووتنەوەی گۆڕان بووم لە شاری سلێمانی ساڵ ( ٢٠٢٤)

هەوارز جەمال ڕەفعەت هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانە لەسەر ئاستی ئەوروپا و نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان ە لە وڵاتی هۆڵندا.


11813286 .jpg
10686620.jpg